.
..
.جانتاکەی لەسەر ئەرزەکە دانا دوای ئەوەی دەرگای ژوورەکەی داخست
بەبێ هیچ شتێک لەسەر بێدەکە دانیشت و بە تووندی ڕوخساری گرت لەتاو ئەو ئازارەی کە لەوەتەی لەخەو هەستاوە نەیهێشتووە بۆ ساتێکیش مێشکی ئارام ببێت
ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەخەبەر هات هاوسەرە بچوکەکەی خۆی بینی لەسەر سینگی وە ئەو شێواویەی ژوورەکە و ئەو پەڵانەی جەستەی هاوسەرەکەی هەمووی ئاماژەی بە شتێک دەدا کە هەرگیز نەیدەویست بەو شێوەیە بیکات
لەژێر لێوەوە نەفرەتی کرد و کووکی لەسەر خۆی لادا
بە نەرمی لەسەر بێدەکەی دانا و دایپۆشی
لەلای دانیشت کاتێک تووند چاوەکانی گرت بەهۆی ئازاری سەری کە هەر زوو زانی بەهۆی خواردنەوەی دوێنێ شەویەتی
هێواش هێواش شتەکانی دوێنێ شەوی دەهاتنەوە یادی و زیاتر شۆک دەبوو بەو ڕەفتارانەی کە کردوویەتی
بۆیە نەیتوانی بەرگەی بینینی چاوەکانی هاوسەرەکەی بگرێت و هەستایەوە و بۆ گەرماوەکە ڕۆیشت
کە دوای کەمێک هاتە دەرەوە و بۆلای تاکی جلەکانی ڕۆیشت و کردیەوە
جلێکی ئاسایی لەبەر کرد و بەشێک لە جلەکانی دەرهێنا و خستیە نێو جانتایەکی گەورەوە لەگەڵ پاسپۆرت و ئەو شتانەی کە پێویستە لە گەشتێکدا و هەمووی ئامادەکرد و لەلای دەرگاکەی دانا