ρᴀʀᰋ ⚘ ꪻ໖๑ ⚘

190 35 11
                                    

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘
سڵاو هاورێیان هاتینەوە بە پارتی نوێ هیوادارم بە دڵتان بێت ڤۆد لەبیر مەکەن
⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

لە کۆتای پارتی یەک شووگا بە ماتۆر لەگەڵ هاورێیکەی رۆشت

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

دواتر ئەچین بۆ یەکە سەربازیەکان سیئۆل

لەوێ جۆنکووک ئەبینین کە لە ژوورەی بەرێوبەرەکەیەتی .

بەرێوبەر: جۆنکووک زۆر دڵخۆشم کە سەربازێکی وەک تۆم هەیە ..هەمیشە لە هەموو ئەرکەکان ئەتوانم پشتت پێ ببەستم .
جۆنکووک: هیچ کاتێ بێ هیوات ناکەم بەرێوبەر هەمیشە هەموو هەوڵێکی خۆم ئەدەم بۆ ئەوە بە باشترین شێوە ئەرکەکانم ئەنجام بدەم ..

دواتر بەرێوبەر بانگی سەربازێکی کرد و پێی وت ئەو سەربازە بهێنە ژوورەوە کە تازە هاتووە .. دواتر ڤێگاس هاتە ژوورەوە

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

بەرێوبەر: جۆنکووک ئەمرۆ سەربازێکی نوێمان هەیە، بە ناوی (واتسن ڤێگاس) دڵخۆش ئەبم ئەگەر شوێنەکانی نیشان بدەیت و رۆژانە راهێنانی پێ بکەیت..ڤێگاس ئەمە (جۆنکووکە) سەربازێکی ئازا و چاو نەترسە دڵنیا ئەبم تۆ لای ئەو زۆر باش ئەبی
ڤێگاس: دڵخۆش ئەبم ئەگەر ئەو راهێنانم پێ بکات
جۆنکووک: بەڵی بەسەرچاو بەرێوبەر بە باشترین شێوە راهێنانی پێ ئەکەم
بەرێوبەر: متمانەم پێتە..

دواتر جۆنکووک و ڤێگاس پێکەوە هاتنە دەرەوە خۆییان بە یەکتر ناساند..

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

جۆنکووک: من جیۆن جۆنکووک 29ساڵم ماوەی 6 سالە کە سەربازم هەمیشە حەزم بە سەربازی بووە
ڤێگاس: من واتسن ڤێگاس 22 ساڵم لە قۆناغی سێیەمی کۆلێژ دابووم ناوم لە سەربازی گەرایەوە بۆیە ناچار بووم کۆلێژ و خۆشەویستەکەم جێ بهێڵم..
جۆنکووک: واتسن ڤێگاس؟؟ ئەمە ناوێکی سەیرە..
ڤێگاس: بەلێ چوونکە باوکم کۆری نییە .. باوکم هەمیشە ئاواتی ئەوە بووە کورێکی هەبێ بە ناوی ڤێگاس. کاتێ من لە دایک بووم زۆر دڵخوش بوو چونکە توانی ئاواتەکەی بەدێ بهێنێ ..
جۆنکووک: ئەمە دڵخۆشکەرە ..وە لەوانەیە ئێستا خۆشەویستەکەت خەمی تۆی بێت..
ڤێگاس: ئێمە چیتر خۆشەویست نین..
جۆنکووک: بۆچی؟؟
ڤێگاس: خۆشەویستەکەم داواکاری هەبوو لەو کاتە منیش ناوم لە سەربازی گەرایەوە دوای دوو رۆژ هەواڵم بۆ هات کە هاوسەرگیری کردووە..
جۆنکووک : ئۆۆ داوای لێبوردن ئەکەم پێم وابێ تۆم خەمبار کرد..
ڤێگاس: نەخێر ئەمە ئاساییە..
جۆنکووک : ئێستا ئەوەندە قسە کردنە بەسە ئەبێ ئامادە بین لە نانی ئێوارە دوای بەیانی شوێنەکانت نیشان ئەدەم.وە خۆشحاڵم بە ناسینت واتسن ڤێگاس
ڤێگاس: هەروەها منیش خۆشحاڵم بە ناسینت ..

دواتر ئەوان چوون کە نان بخۆن

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

کەمێ ئەچینە لای ناری ئەبینین کە بە تەنها لە ژوورەکەی دانیشتووە سەیری مۆبایلەکەی ئەکات لەو کاتە دایکی هات بۆ لای
لە دەرگا دراا

ناری: کێیە؟؟
دایکی: سڵاو..
ناری: سڵاو دایکە.
دایکی: وەرە خوارەوە بۆ نانی ئێوارە.
ناری: نەخێر ناتوانم هیچ بخۆم سوپاس.
دایکی : بەڵام بەم شێوەیە نابێ
ناری: دایکە بە تەنها جێم بهێلە..
دایکی چوو بۆ لای و دانیشت
دایکی: ئەزانم کە زۆر دڵتەنگیت بە جیابوونەوەی من و باوکت بەڵام بە راستی بەم شێوەیە باشترە..
ناری: دایکە تکایە بە تەنها جێم بهێلە نامەوێ قسە بکەم..
دایکی: باشە بە دڵی خۆت ..
دواتر دایکی رۆشت

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

لێرە کۆتای بەم پارتە ئەهێنم هوارێیان هیوادارم بە دڵتان بوبێ ڤۆد لە بیر مەکەن رای خۆتان بنوسن دەربارەی چیرۆکەکەم خواتان لەگەڵ تا پارتی داهاتوو

شەری زۆمبی و مرۆڤ | J•JK - M•Y ( کۆتای هاتوە )Where stories live. Discover now