༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑜𝑢𝑟𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

Start from the beginning
                                    

" تۆ دەزانیت دەتوانی هەموو شتە ڕاستیەكەمان
پێ بڵێیت كارلی ". ئیلیا قسەی كرد كاتێك كارلیسیا
بە بێئومیدی سەیری خوارەوەی كرد .

" ئێوە هیچ شتێكم پێ ناڵێن گفتوگۆكە
بە شێوەیەكی تاكلایانە ڕوو نادات ".
لە كۆتاییدا وەڵامی دایەوە .

تێناگەم تۆ دەتەوێت چی بڵێیت ؟"
ئیلیا بەسەر لێشێواویەوە وتی .

دواجار تێبینی ئەوەی كرد كە ئۆتۆمبێلەكە لە شوێنێ
وەستانی گەراجی قوتابخانەكە وەستا لەگەڵ ئەوەشدا
سەری بەرزكردەوە و ڕووی لە هەردووكیان بوو .

" ئێوە هەموو شەوێك لەگەڵ بێن وون دەبن كەس
پێم ناڵێت بۆ كوێ دەڕۆن ئێوارەی دووشەممە
چووومە دەرەوە بۆ پیاسەیەك بەبێ ئەوەی بە
دایكم بڵێم و ترسام كاتێك گەیشتمە ماڵەوە و ئەویش
وتارێكی دڕێژی پێدام دەربارەی ئەوی كە جیهان
چەند مەترسیدارە لە كاتێكدا ئێوە بۆ ماوەیەكی زۆر
لە دەرەوە بوون دایكم هیچ شتێكی پێ نەگوتن
دەزانم ئێوە نهێنیتان هەیە من ئەمەم بۆ گرینگ نییە
بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەستم كردووە كە
بارگرانیم لەسەر هەمووتان ، لەبەر ئەمە نەمدەویست
بێمە ئەم شارە بەڵام من ناچارم بەرگە بگرم ، چونكە
باوكم لە ژێر دوو مەتر خۆڵدایە سیدنیش بە هەزاران
میلەوە لێرە دوورە ، تەنانەت ناتوانم هیچ بكەم تا
  ئەوكاتەی تەمەنم دەبێت بە هەژدە ساڵ ئێوە
دەتانەوێت نهێنییەكانتان ببپاڕێزن وە منیش
دەمەوێت ژیانم بگەڕێتەوە ". کارلیسیا بە ئارامییەوە
وەڵامی دایەوە چاوەكانی لە ئێستاوە سوور بوون بەهۆی
ڕاگرتنی فڕمێسكەكانی .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now