..........

لەنێو ڤانەکەم بووم دەگەڕامەوە بۆ سیؤل ئێمە لە ئولسان بووین کە یەکێکە لە شارەکانی کۆریا .. ڤانەکەی یوونگی و پیاوەکان لەدوامانەوە بوون
وێنەیەکی ناریام لەنێو دەستەکانمدا بوو سەیرم دەکرد لەگەڵ بزە شادیەکەی سەر لێوم ... ئاهـ کە بیر دەکەمەوە دووبارە دەیبینمەوە دڵم لەقەفەزی سنگم دێتە دەرەوە لەخۆشیا ......
هەرکە ئەوم بینیەوە توند لەباوەشی دەکەم و بەدڵی خۆم ماچی دەکەم هەرچەندە لەماچکردنی تێر نابم ....
بەڕاستی هەندێک کات هەموو ئەوەی بیری لێدەکەمەوە ئەوە بەتەواوی دڵ و ئەقڵی بردووم ...
وێنەکەم لەلێوەکانم نزیک کردەوە و ماچێکی نەرمم کرد بیرم لەوە دەکردەوە کە ژیان چەندە سەیرە ..یەکەمجار یەکتریمان بینی هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە ئەوەندە بۆمن گرینگ بێت.. بەڵام ئیتر بوو.

POV no one

ڤانەکە لەبەردەم ڤێلاکە وەستا پێش ئەوەی شۆفێرەکە بڕوات بۆ نێو عەوشەکە یەکێک لە پیاوەکانی بەردەرگا هاتە نزیک ڤانەکەی تایهیۆنگ .....
تایهیۆنگ جامەکەی هێنا خوارەوە سەیری کرد پیاوەکە سەری دانواند بەڕێزەوە وتی " بەخێربێیتەوە بەڕێزم " تایهیۆنگ هیچی نەوت بەساردی سەیری کرد ..
پاشان پیاوەکە سەری بەرزکردەوە وتی " بەڕێزم کەمێک پێش ئێستا پیاوێت هاتە ژوورەوە کە گوایە برای خاتوونە ." تایهیۆنگ برۆی گرژ کرد بەسەرسامی و گڕی وتی " برا"
پیاوەکە وتی " بەڵێ " تایهیۆنگ دەستەکانی کوشی بەشۆفێرەکەی وت بڕوات بۆ ژوورەوە وە یوونگی و پیاوەکانی بەڤانێکەوە بەدوای ئەو بوون بۆ ژوورەوە

ڤانەکە لەبەردەم دەگاکە وەستا ڕاستەوخۆ تایهیۆنگ دابەزی پێش ئەوەی هەنگاوێک بنێت بینی کە دەرگاکە کرایەوە ......
ئەوەی بینی گڕکانێکی تەقاندەوە لەنێو سینەی ددانەکانی ئەوەندە بەتوندی لەسەریەک دانا کە خەریکبوو شەویلگەی دەشکاند ...
هەناسەدانی بەرە بەرە قوڕس دەبوون کاتێک بینی کە چۆن ناریا دەستی لەنێو دەستی جیمینە و دڵخۆشە ....
وەکاتێک ناریا ئەوی بینی وەکوو ئەوەی ئاوێکی پڕ لە بەفریان بەسەری داکردبێ و دەلەرزی .
" نەفرەتی چۆن دەوێری " تایهیۆنگ قسەکەی ئاڕاستەی ناریا کرد تەنانەت خۆشی نەیدەزانی کە چۆن ئەم قسەیە لەدەمی هاتە دەرەوە لەبەر زۆری توڕەیی .......
یوونگی و پیاوەکان لەلای تایهیۆنگ وەستابوون
پاشان تایهیۆنگ هەنگاوێکی نا بۆ پێشەوە چەند مستێکی هێواشی لە نێوچەوانیدا بۆ ئارمکردنەوەی خۆی کاتێک بینی جیمین ناریای بۆ باوەشی خۆی ڕاکێشا
دوواتر بەرەو ناریا ڕۆشت و دەستە شکاوەکەی بەتوندی گرت و ڕایکێشا .. ناریا لەتاو ئازار هاواری کرد ....
جیمین هەرکە هاوارەکەی بیست بەتوڕەیی بەرەو تایهیۆنگ ڕۆشت و پاڵێکی پێوەنا لەناریای دوورخستەوە " دەستی بۆنەبەی ناپیاو " جیمین وتی بەتوڕەیی
یوونگی لەولاوە هێمای بۆ پیاوەکان کرد کە جیمین بگرن .. چەند پیاوێک بەرەو جیمین ڕۆشتن . بەزۆر لە ناریا'یان دورخستەوە و گرتیان جیمین تەنها هاواری دەکرد بەوەی وازی لێبێنن ..
تایهیۆنگ تەنها بەچاوەکانی دەیتوانی ناریا بێدەنگ بکات و لەشوێنی خۆی بیهێڵێتەوە ...

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now