ئینجا دابەزیە ناوەڕاستی هۆڵەکە و خۆی بۆ خەڵکەکە چەماندەوە بەزەردەخەنەوە گوتی"گـوێ مـەدەن بـەوەی ڕوویـدا، چـێـژ لـە ئـاهـەنـگـەکـە بـبـیـنـن"دوای ئەوەش رێک چووە دەرەوە و باوکە توڕەکەی لەوێ جێهێشت کە خەریک بوو جەڵتە لێی بدات بەهۆی رەفتارەکانی کوڕەکەی....

وە ئەوەش کە خەریک بوو ببێتە هاوسەری تەریق بوویەوە بێجگە لەوەی مێوانانەی بە چرپە چرپ باسی ئەوە دەکەن کە روویدا، قەشەکە بزەیەکی کرد بۆ ئەو کورە بوێر و ڕاستگۆیە کە پێشتر کەسی وەک ئەوی نەبینیوە وە دواتر ئەویش لەوێ ڕۆیشت.....

---------------------------------------------------------
تایهیۆنگ سەیارە وەرزشیەکەی بە خێرایەکی زۆر لێدەخوڕی لەگەڵ گوتنەوە ئەو گۆرانیە بە دەنگی بەرز و بەحەماسێکی زۆرەوە وەک ئەوەی ئەو نەبوو کەمێک پێش ئێستا ئەو هەرایەی نایەوە کە بەیانی دەبێتە قسەی سەر زاری تەواوی فەڕەنسا، ئەو سەیارە سپیە لە کۆتایی لە بەردەم فڕۆکەخانە وەستا و تایهیۆنگ بە ئاسودەی هەناسەیەکی دایەوە چونکە دوایی ئەو هەمووە هاوار و گۆرانیە ناو سەیارەکە هەست بە بەتاڵی دەکات لە ناخیدا، بەتاڵیەکی بە ئازار نا بەڵکو ئاسودە بەخش، تایهیۆنگ جانتاکەی لە ناوی سندوقی سەیارەکەی دەرکرد کە ماوەی حەوت ڕۆژە تیایدا شاردۆتیەوە بەرەوە نا فڕۆکەخانە بەرێ کەوت کە بریاری داوە سەفەر بکات بۆ کۆریا، بۆ وڵاتی ڕاستەقینەی دایکی، ئەو وڵاتەی قەت سەردانی نەکردوە ئەوە تاکە وڵاتە باوکی مێشکی بۆی ناچێ کە بەدوایدا بگەرێ لێی....

---------------------------------------------------------
korea~seoul
8:15
"ئـەی خـوایـە حـەیـف نـەمـتـوانـی وێـنـەی ئـەو کـاتـە بـگـرم بـەجـدی تـوڕەی خـەریـکـبـوو مـیـنـهـۆی دەخـوارد"تایهیۆنگ زەردەخەنی دەکرد لە کاتێک کۆمێنتەکانی ڵایڤەکەی دەخوێندەوە بە دەنگی بەرز"سـەفـەرت بـۆ کـوێ کـردوە؟؟"

تایهیۆنگ بە زۆڵێتی زەردەخەنی کرد و بە نزمی پێکەنی بەبێ باکی گوتی"بـاشـە بـاشـە پـێـتـان دەڵـێم، بـاوکـە دەزانـم گـوێـت لـێمـە مـن لـە کـۆریـا بـاشـورم وەرە بـمـدۆزەوە، بـەڵـام بـڕوا بـکـە شـتـێـکی وابـکـەی بـەزمـێـکـی لـەوەی ئـەمـڕۆ گـەورەتـر ئـەنـێـمەوە"ئەو پێکەنی و ڵایڤەکەی داخست دوایی ئەوەی ماڵئاوایی لە فانەکانی کرد.....

---------------------------------------------------------
ڕۆژی دواتر

بەپێی پەتی دەسوڕێتەوە و بەدەستێک ئەو نەخشەیەی پێیە کە ئەیگەیێنتە ماڵە تازەکەی کە حەفتەیەک پێش ئێستا بە کرێی گرتبوو بەدەستەکەی تری پێڵاو جانتاکەی پێیە هیلاکی چووە قوڵترین خاڵی جەستیەوە، چونکە تەواوی ڕۆژەکە بەدوایی ماڵەکەیدا دەگەرێ....

وە کێشەی بۆ دروست دەبوو لە کاتی قسەکردن لەگەڵ خەڵکی چونکە ئەو کۆری نازانێ و ئەو لە شارێکە یەکەم جارە بیبینێ، لە ناوەڕاستی خەڵکانێکە کە سەر بەوان نیە....

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}Where stories live. Discover now