introduction

504 56 5
                                    

بارانێکی بەهێز دەباری بەسەر ئەو شارە تاریکەدا
چاوەکانی سەیری ئاسمان دەکەن و جگە لە تاریکی هیچی تر نابینێ ، تاریکیەک کە تا ئێستا شتی وا نەبووە ، تاریکیەک کە نە ئەستێرەکان نە مانگیش رووناکیان نەکردۆتەوە ، کۆڵانێکی تەسک کە بەهۆی چۆڵی و سامیەوە وەک ئەوە دەردەکەوێ کە چەندین ساڵە چۆڵ کرابێ ، بایەکی بەهێز تەنها شت بوو کە بوێری هەبوو بە ئاسودەی بسورێتەوە بە ناو ئەو کۆڵانە تاریکەدا بەدوای خۆشیا راکێشانی ڕووناکی عامودەکان کە بە ناو ئەو تاریکیەدا ئەفرین ، ئەو بایە بوو کە رووناکی ئەدزی بۆ ماوەیەک و ئەبووە هۆی کوژانەوەی کۆتا قەترەکانی هیوا بکوژێتەوە بۆ تۆزێک ، ئەو دیسان بگەرێتەوە و بە دەنگە زیکن و بەرز وەک خشەی مار کە لەگەڵ خۆی ونبوونێکی یەڵگرتبوە ، لەگەڵ کەمێک لە ژیان کە هێشتان ئەو شارە خوێناویە دەستی پێوە ئەگرن.....

بەڵێ ئەو حاڵی شاری سیۆڵ بوو لە زۆربەی شەوکانی شەوی رابردو کە تا ئێستاش بەردەوامە ، ئەو تاریکیە و ئەو خوێنەی کە بارانەکە لەگەڵ خۆی دەیبات بەسەر جادەکاندا کۆتایی هەموو شەوێک ترسێکی کوشندەی لە دڵی خەڵک دروست کردوە وە سورانەوەش بە تەنها وەک کابووسی لێهاتووە بۆیان...

لە ناوەڕاستی یەکێک لەو کۆڵانانە ، نزیک عاموودەی رووناکی کە ئەو ئافرەتە لەسەر زەوی کەوتووە لە ناو خوێنی خۆی مەلەی دەکرد و کۆتا هەناسەی خۆی ئەدا ، وە لە تەنیشتیەوە ئەو کورە دانیشتووە کە هیچ شتێک لە دەموچاوی دیار نیە جگە لە چاوە ڕەشەکانی....

چونکە ئەو ماسکێک ڕەش و کڵاوێکی هەمان ڕەنگی لەبەر بوو سەیری ئەوی ئەکرد کە کەوتووە هەناسەیەکانی ئەیات و زەردەخەنە دەکات و هەستێکی زۆر ئاسودەی پێدەبەخشی هەست بە دڵخۆشی دەکات کە سەیری ئەو ڕووکەشە خوێناویەی دەکرد.....

هەست بەچێژ دەکات کاتێک هەست بە ئازار و مەینەتی خەڵکی تر دەکات ، بینینی ڕەنگی خوێنە تیرەکەی قوربانیەکان وای لێ دەکات ئاگای لە هیچ شتێکی دەورووبەری نەکات مێشکی ئەڕوا و وای لێ دەکات زیاتر قوڵ بێتەوە لە چێژەکەی....

"ت...تکایە!"




سڵاو گیانەکانم ئەوەش چیڕۆکی نوێ

هیوادارم بەدڵتان بێ❤

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}Where stories live. Discover now