٤

162 23 201
                                    

"جۆنکووک چی تۆی هێناوەتە ئێرە؟"

دانیشتبوو لەسەر جێگاکەم بەشێوەیەکی زۆر وژێنەر ،کاتێک کەوڵەکەم لەشانم کردەوە

"ویستم بت بینم"

وەستام چیی ئەوە باسی چی دەکات ، هەڵساوە

"ها؟"

"ئەوە تۆ دەزانی بەها وەڵامم بدەیتەوە؟"

"نازانم ، بۆچی هاتوویت "

"نابێت لەلات بم؟"

ئەوەبەجدیەتی؟

"بەئارەزووی خۆت من دەبێت بڕۆمە گەرماو زۆر ماندووم "

ڕۆیشتم ئەوە چییە؟ بۆچی واگۆڕاوە تەنانەت لەژیانی پێشودا هیچ قسەیەکمان نەبوو ئێستا لەژوورەکەمە

تەواو بووم جلەکانی خەوم لەبەر چوومە دەرەوە ئەو لەسەر جێگاکە پاڵ کەوتبوو سەیرە.

"بۆچی هێشتا نەڕۆیشتوویتە ژوورەکەت؟"

کاتێک خاولیەکەم لەسەر جێگای خۆجوانکردنەکە دانا . لەبەرختی خۆم جلم لەگەڵ خۆم بردبوو

"حەزم کرد لێرە بمێنمەوە "

بەئاسودەیی وایوت و لەشوێنی خۆی هەڵنەستایەوە..

"حەزتلێیە لێرە بخەوی؟"

"بەڵێ جێگاکەت زۆر خۆشە ، وەهەروەها بۆنیشی"وای وت کاتێک ڕووی کردە لاکەی تر .لەڕێگای ئاوێنەکەمەوە دەیبینم چی دەکات لەپشتەوە.وەک منداڵێکی گەورە ڕەفتار دەکات.

"باشە لێرە بخەوە ."

ئەویش بێ ئەوەی وەڵامم بداتەوە چاوی داخست منیش خەریکی وشک کردنەوەی قژم بووم.

دوای ئەوەی تەواو بووم چوومە لای جێگاکە ، ئەوە نازانێت بخەوێت؟ زۆر بەشێواوی نووستووە جێگای بۆمن نەهێشتۆتەوە

"جۆنکووک...جۆنکووک. تۆزێک بڕۆ ئەولاوە"

کاتێک بەهێواشی دەمجولاندەوە ، ئەویش بەهێواشی ڕۆشتە لاکەی تر باشە جێگای کردەمەوە.

بەیانی بۆوە و منیش لەلای جۆنکووک خەبەرم بویەوە

"بەیانی باش"

ئەوهەڵساو چاوی دەخوراند تاکوو بۆ تۆزێکیش بێت خەو بەری بدات.
"بەیانی تۆش باش"

لەسەر نانی بەیانی بووین لەناکاو وتی

"حەزم کرد گەشتێک بەیەکەوە بکەین"

Now in the past Where stories live. Discover now