١

624 36 200
                                    


من نەمدەویست واکۆتایی پێبێت ، نەمدەویست وابمرم تکایە تەنها یەک هەلی تر ، لەسەر شەقامە ساردەکە وام دەوت لەناکاو خوێن لەدەمم هات واتا ئێستا دەمرم چاوەکانم تاریک بوون . نازانم خەون بوو یان نا ، فریشتەیەک هاتە لام "یەک هەلی ترت پێ دەدەم و دەتگەڕێنمەوە ژیانە کۆنەکەت ، بەڵام ئەگەر ئەو هەڵەیە دووبارە بکەیتەوە ئەوا چارەنووست دووبارە بۆ ئێرەت ، دەهێنێتەوە".



هەڵسام ، ئایە ئەگەر بمریت وا لەشوێنێکی خۆش دەخەویت ، جێگاکە ناسراوە لەلام . هەڵسام لەسەر جێگاکەم ، لەناکاو شۆک بوو نا نەخێر .چوومە بەردەم ئاوێنەکە چیی

پێستێکی ساف ، قژێکی درێژ و قاوەیی چاوێکی سەوز

من گەڕامەوە ، نەخێر من ئەمەم نەدەوست گۆزە بەنرخەکەم هەڵگرت و بەئەرزەکەمم دادا. ئەو
کەسە کێ بوو بۆچی منی گەڕاندەوە بۆ ڕابردووە
خەمناکەم و ناخۆشەکەم.

"گەورەم ئەو هیچ داواکاریەکی نییە ، ئیشوکاری ئەم چواڕۆژەی تەنها شکاندی شتە بەنرخەکانە ، پشت  گوێ خستنی خواردنەکانە"

"باشە جوانتر ئاگاداری بن ، وەهەوەها لەو چەند ڕۆژانە دەگەڕێمەوە"

ئەوان نۆساڵ هاوسەری یەکن بەڵام بەبێ هیچ قسەیەک هاوسەری کۆنت بە هاوسەرە خراپەکە ناودەبرا لەبەر ئەوەی کە کۆنت یان جۆنکووک لەجەنگ و شەڕەکان سەرکەوتنێکی باشی بەدەست دەهێنا و پارەیەکی زۆر بۆ وڵات دەگەڕاندەوە

ژنە خراپەکەش بەبێ هیچ دڵێک سەرفی دەکرد لەڕابردوودا

خراپ نییە ، سەیری ئەو چنینەم دەکرد کاتێک دووساڵ تێپەڕی بەسەر ئەوەی کە کۆنت دەری کردم منیش کارم لە لای ژنێک دەکرد لەوێ فێر بووم ،بە کاتێکی زۆر ناخۆش تێپەرێم . بەڵام ئەو گوتی کە هەڵەی جاری پێشوم دووبارە نەکەمەوە. لە ژوورەکەم هەڵسام و چوومە دەرەوە تاکوو سەیرێکی کۆشکەکە بکەم. گوێم لەو دوو کەسە بوو کە لە ژوورەوە قسەیان دەکرد.

"وادیارە کۆنت جۆنکووک دەگەڕێتەوە"

"نازانم بەڵام ئەو لەهەموو جەنگێک براوە بووە"

خۆم نەگرت و دەرگاکەمم کردەوە و چووم بۆلای ڤنکی ، ئەوخەریری نوسین بوو

"ئۆ خانەمەکەم"

لەسەر کورسیەکە دانیشتم

"چی تۆی هێناوەتە ئێرە؟"

"بەجۆنکووک بڵێ کە کەوڵی ڕێوی سپیم بۆ بهێنێت"

"کەوڵێ ڕێوی سپی؟"

Now in the past Where stories live. Discover now