٢

236 28 10
                                    

خواردنی ئێوارە لەگەڵ جۆنکووک ، لەلای پەنجەری هۆڵەکە وەستابووم دوای ئەوەی کە قسەکانم لەگەڵ ئەو تەواو بکەم ، هەردەم بیرم لەلای ئەو قسەیەی بوو . بۆچی من دەترسم دەستم لەسەر شانم دانا..

شاڵەکەم ویستم بسوڕێمەوە بەڵام شتێک لەسەر شانم دانرا

"شاڵە بەنزخەکەت لەژوورەکەم لەیاد کردبوو"

وای  وت کاتێک شاڵەکەی لەسەر شانم داناو جێگیری کرد هەمان هەڵە مەکەرەوە..
"سوپاس"

وام وت کاتێک سەیرم کرد

"لێت جوانە"

تاڵە قژێکی بردە پشت گوێم و ڕۆیشت ، ئێستا ئەو وەسفی کردم هەرگیز لەژیانی ڕابردوو وای نەوتووە

ئێوارە داهاتوو خۆم ئامادە کرد ، بۆنانی ئێوارە لەگەڵ جۆنکووک ڤێنکی هات و وتی

"خانمەکەم گەورەم دەیەوێت ئامادە بیت"

"باشە"

لەژوورەکەم هاتمە دەرەوە بۆ لای ئەو بەڕێ کەوتم ،  دەرگا گەورەکە کرایەوە چوومە ژووری نان خواردن ئەو لەسەر کورسیەکەی سەرەوە دانیشتبوو ، کاتێک من چوومە ناوەوەی ژوورەکە سەیری کردم و هەڵسایەوە بەڵێ ، ئەوە هەمان کاری ڕابردوو بوو کە کردی بەڵام من چیم کرد لەڕابردوو لەلای ئەو دانەنیشتم . نەخێر ئێستا  واناکەم. چووم بۆلای ئەو کورسیەکەی تۆزێک بردە پاش تاکوو دانیشم.

"خۆشحاڵ بووم کەهاتی"بە زەردەخەنەوە وای وت
منیش تەنها بەزەردەخەنەوە وەڵامم دایەوە

"چۆن بوو ئەوکاتانەی کە لەکۆشک بوویت؟"

"خراپ نەبوو"

"دڵنیام هەستت بە تەنهایی کردووە"
"ناواش نەبوو"

..
..
..

لەژوورەکەم هاتمە دەرەوە ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە جۆنکووک گەڕاوەتەوە،بۆیە ویستم بڕۆم بۆدەرەوە لە باخچەی کۆشک تۆزێک پیاسە بکەم .لەکاتی ڕۆیشتنم بە ڕێڕەوەکان گوێم لە دوو خزمەت کار بوو کە قسەیان دەکرد

"ئەوتەنانەت حەزیشی پێناکات"

"بێدەنگبە سوزی گویان لێدەبێت"

"جاچییە؟ باگوێیان لێبێت ، خاتوون تەنانەت ئەوەندە ساڵە هاوسەرگیری کردووە هێشتاش سوی بۆخۆی دەبێتەوە"

خزمەتکارەکەی پێشی منی بینی لەدواوە بۆیە زیاتر ئاگاداری دەکردەوە کە ئەو قسانە نەکات

Now in the past Where stories live. Discover now