لە ژوورەکەم بووم پاش ئەوەی کە دایک و باوکم بەڕێ کرد بەڕاستی خەمبارم بۆ داپیرەم هیوادارم بەزوترین کات چاک ببێتەوە
چوم بۆ دەست شۆرەکە ئایش هەروەک پێشبینیم کردبوو کەوتومەتە سوڕی مانگانەوە شتێکی بێزار کەرە و ناخۆشە ،،      دوای ئەوەی خۆم گۆڕی جلێکی ماڵەوەم لەبەر کرد کە قەمیسێک و بیجامەیەک بوو چوم بۆ خوارەوە تا نانی ئێوارە بخۆم کە دایکم پێش ڕۆشتن ئامادەی کردبوو بەڵام من نەمخوارد .

خەریکی ششتنی ئەم قاپە پیسانە بووم جۆنگکوکی نەفرەتی قاپی زۆری پیس کردوە نازانم ئەم کوڕە بۆ ئاقڵ نابێ لەم تەمەنەیەوە لەناکاو گوێم لەدەنگی پێبوو کەبەرەو دەرگای دەرەوە دەڕۆشت منیش وازم لە قاپەکان هێنا چوم بۆ دەرەوەی چیشتخانەکە بینیم کە جۆنگکوک خەریکی لەبەر کردنی پێڵاوەکانیەتی منیش برۆم گرژ کرد دەیەوێ بەم شەوە بۆکوێ بڕوات هیوادارم ئەم شتە نەبێت کەبیری لێ دەکەمەوە بەکەمێک هاوارەوە وتم " جۆنگکوک " ئەویش سەیری کردم شڵەژاوی لە چاوەکانی دیار بوو چوم بۆ لای و لە بەرامبەری وەستام سەیرم کرد و چاوم بز کردەوە وتم" دەڕۆی بۆ کوێ ؟" ئەویش دەستی بەپشتی ملی داهێنا بە شڵەژاوی وتی " تەنها لەگەڵ هۆسۆک کەمێک پیاسە دەکەین هەر ئەوەندە " منیش کەمێکی تر چوم بۆ پێشەوە بە گومانەوە وتم " یان دەتەوێ بڕۆی بۆ یانە ؟" جۆنگکوک سەیری کردم و ڕوی بۆلای دەرگاکە سوڕاند " نەخێر ئەمەت لەکوێ هێنا " وتی لەکاتێک دا ویستی دەرگاکە بکاتەوە ئاهـ هەر وەک پێشبینیم کرد منیش ڕاستەوخۆ دەستم لەسەر دەرگاکە دانا و بەتوڕەیی سەیری جۆنگکوکم کرد " درۆ مەکە ... جۆنگکوک خۆت دەزانی باوکم ڕێگە نادات کە بڕۆی بۆ ئەم شوێنانە ئێستاش کە لەماڵەوە نییە دەتەوێ هەلەکە بقۆزیتەوە ؟" ئەویش بە بێزاری قسەی کرد " ناریا من منداڵ نیم تەمەنم 27 ساڵە تەنها دەمەوێ کەمێک خۆشی وەر بگرم " وتی لەکاتێکدا سەیری دەرگاکەی دەکرد بە مەبەستی ئەوەی کە لەسەر ڕێگای بڕۆم منیش بێ گرینگیدان مۆبایلەکەم دەرکرد و خستمە سەر ژمارەی باوکم پاشان دامگرت مۆبایلەکەم سوڕاند بۆ ئەوەی جۆنگکوک بیبینێت ویستی دەست بۆ مۆبایلەکەم ببات بەخێرایی دوورم خستەوە چونکە باوکم هەڵی گرت بینیم کە جۆنگکوک چاوەکانی فراوان بوون

" بەڵێ ناریا چی هەیە ؟"

" باوکە جۆنگکوک دەیەوێــــ ..." نەم توانی قسەکەم تەواو بکەم چونکە جۆنگکوک بەخێرایی دەستی لەسەر دەمم دانا بە هێواشی قسەی کرد " بەنەفرەت بی باشە ناڕۆم سوێند دەخۆم " دواتر دەستی لەسەر دەمم لادا منیش بزەیەکی بە فیزم کرد

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now