ئایە بۆچی بۆدیاریەک وا باوەشێکی توندی لێ دەدات

دوای باوەشەکە بینی کە ناریا چوبۆلای ئامۆزا کوڕەکەی و لەتەنیشتی وەستا وە ئەم کوڕەش دەستێکی لەکەمەری ناریا ئاڵاند و سەیری جۆنگکوکی دەکرد بە بزەوە ئەم ئەم کوڕە قژ قاوەییە ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەی کوژاندەوە چونکە هەستێکی زۆر سەیری هەبو کە بەژیانی ئەم هەستەی بۆ دروست نەبوە ئەمە نوێبوو بۆ ئەو دەستێکی بە توندی بە سەریەوە گرت خەریک بوو غیرەکردن و توڕەیی لە ناوەوە دەی خوارد خۆشی نەی دەزانی کە بۆچی وادەکات یاخود بۆچی وای لێهات کەمێک چاوەکانی داخست بۆ ئەوەی کە ئەم هەستە نەفرەتیەی نەمێنێ بەڵام بێ سود بوو

لەکۆتایدا نەی توانی بەسەر هەستەکەی دا زاڵ بێت بۆیە بڕیاری دا کە بچێت بۆ ماڵی ناریا ناتوانێ چیتر بەرگە بگرێ کە کوڕێک نزیک ناریا دەکەوێ
لەڕێگا هەزار نەفرەتی لەخۆی دەکرد کە بۆچی وای لێ بەسەر هاتوە لەوەتەی ئەم کچەی دیوە بەخێرایی لێی دەخوڕی تا هەرچی زوە بگات بە ناریا

POV naria

لەگەڵ بیۆل خەریکی کۆکردنەوەی سەر مێزەکە بووین وە ئەوانی تر لە ژووری میوان دانشتون و قسە دەکەن دەربارەی ئەوەی کە جۆنگکوک چۆن بوە لە سەربازی بەڕاستی بەڕای من کەمێک جەستەی گۆڕاوە شان و سنگی پاتر بوونە وە ماسولکەی لەژێر جلەکەی دیار بوو لەڕاستی دا خۆشی کەمێک ماسولکەی هەبوو بەڵام ئێستا زیاتر بووە
لەناکاو زەنگی دەرگا لێیدا من و بیۆل سەیری یەک مان کرد وە بیۆل وتی " ئایە چاوەڕێی کەسێک بوون " منیش سەرم بەنەخێر جوڵاند چونکە بەڕاستی نازانم کێیە وە بیرم بۆ هیچ کەسێکی تر ناچێت بینیمان کە هۆسۆک لە ژووری میوان هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی کە بچێت دەرگاکە بکاتەوە من و بیۆل لە چێشت خانەکە هاتینەدەرەوە بۆئەوەی بزانین کێیە لەناکاو هۆسۆک دەرگاکەی کردەوە و سەیری ئەو کەسەی دوای دەرگاکەم کرد بەڵام چاوەکانم فراوان بوون ئەم شێتە چی کارێکی هەیە لێرە وە ئەویش بە هەمان شێوە سەیری دەکردم دواتر بزەیەکی لاری کرد و هات بۆ ژوورەوە هۆسۆک پێی سەیری بوو کە وا بێ ئیزن هاتە ژوورەوە بۆیە وتی " تۆ کێی ئایە هاوڕێی جۆنگکوکی ؟" پرسی لەکاتێک دا سەیری تایهیۆنگی دەکرد ئەویش بە ساردی سەیری کرد و ویستی قسەیەک بکات

لەناکاو جۆنگکوک هاتە دەرەوە لەژووری میوان بەتێنەگەشتنەوە سەیری تایهیۆنگی دەکرد پاشان هۆسۆک لە جۆنگکوکی پرسی " ئەمە هاوڕێکەتە "
جۆنگکوک سەری بەنەخێر جوڵاند هەمویان بە تێنەگەشتنەوە سەیریان دەکرد پاشان تایهیۆنگ هاتە لامو بەدەستێک کەمەری بە توندی گرتم شۆک بووم بەم هەڵسوکەوتە لەناکاوەی دەستم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لەخۆمی دور بخەمەوە بەڵام " هاوڕێی ناریام .. وە ئەو بانگێشتی کردم بۆ ئێرە بەڵام بەهۆی قەرە باڵغی شەقام دوا کەوتم ..... ئەی وانیە ؟" تایهیۆنگ وتی منیش بەسەر سامی سەیرم دەکرد باشە من کەی بانگی ئەوم کردوە وە لەکۆتایی قسەکردنەکەی سەیری منی کرد بۆ ئەوەی کە وڵامێک بڵێم بەڵام من هەر بەسەرسومانەوە سەیرم دەکرد پاشان بینیم کە جۆنگکوک و هۆسۆک بڕۆیان گرژ کردوە و سەیری دەستی تایهیۆنگ دەکەن کە وەک مارێک لە کەمەرم ئاڵاوە لەناکاو کەمەرم بە توندی کوشرا نەفرەت ئەوە بە ئازار بوو دەزانم مەبەستی چییە دەبێ ئێستا شتێک بڵێم بۆیە منیش بە شڵەژانەوە وتم " بـ بەڵێ ئەوە هاوڕێکەمە وە من بانگێشتم کرد بۆ ئێرە " باشە ئەو چۆن زانی کە ئەمڕۆ براکەم دەگەڕێتەوە ئایە ئەو چاودێریم دەکات منیش بە هێواشی دەستی ئەوم لە کەمەرم دوور خستەوە ئەوە سەخت بوو بەڵام توانیم بێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکات لەناکاو بیۆل قسەی کرد بە تێنەگەشتنەوە " بەڵام پێم وابوو کە تۆ هیچ هاوڕێیەکت نییە بێجگە لە جیمین " هۆسۆک وتی " بەڵێ ڕاست دەکات ئایە ئێوە کەی بونە هاوڕێ بۆچی ئێمە ئاگادار نین " سەیری تایهیۆنگم کرد کە دەستی خستبوە نێو گیرفانی زۆر بە ئاسودەیی سەیری ئێمەی دەکرد بەنەفرەت بی ئێستا من چی بڵێم کوڕی شێت لەناکاو دایکم هاتە لامان وە سەیری تایهیۆنگی کرد پاشان وتی " بۆچی نایەنە ژوورەوە وە ئەم کوڕە کێیە " دەبێ سوپاسی دایکم بکەم بۆڕزگار کردنم پاشان جۆنگکوک وتی " دایکە ئەمە هاوڕێ تازەکەی ناریایە " دایکیشم زەردەخەنەیەکی کرد و پاشان سەیری منی کرد " خۆشحاڵم کە هاوڕێی نوێت دۆزیوەتەوە " ئای دایکە گیان هاوڕێی چی تەنانەت بەجوانی ناشی ناسم پاشان دایکم هەموو مانی بردە ژووری میوان وە لەسەر سۆفاکە دانیشتین جۆنگکوک ویستی کە لە تەنشتم دابنیشی بەڵام لەناکاو تایهیۆنگ وەک بروسکێک هاتە لامو دانیشت بینیم کە جۆنگکوک بە سەیری سەیری تایهیۆنگی دەکرد تایهیۆنگیش بە ساردی

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now