part 26

203 61 152
                                    

(⁠´⁠ ⁠.⁠ ⁠.̫⁠ ⁠.⁠ ⁠'⁠)   (⁠。⁠・⁠/⁠/⁠ε⁠/⁠/⁠・⁠。⁠)    乁⁠(⁠ ⁠•⁠_⁠•⁠ ⁠)⁠ㄏ
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|



مین سیۆک
بینیم هیۆن ناریای هەڵگرتووە جلە سپیەکەی ناریا بە خوێن بووە، زۆر بە شڵەژاوی و نیگەرانیەوە بەرەو لای هیۆن چووم و وتم:
چی بەسەر ناریا هاتووە؟!!!! خوێن!!!

هیۆن ناریای لە ئەرزەکە درێژ کرد بەڵام لەو کاتە بۆم دەرکەوت ئەو خوێنە خوێنی ناریا نیە بەڵکو خوێنی هیۆنە، سەیریم کرد و کەوتە ئەرزەکە بە خێرایی بەرەو لای چووم، دەمویست لە ئەرزەکە دابنیشێنم بۆ ئەوەی ئازارەکەی کەم بێتەوە بەڵام نکۆڵی کرد بە برینداریەوە هەستایەوە، چەند هەنگاوێکی هاوێشت بەرەو پێشەوە نەمتوانی چیتر خۆم بگرم و بە تووڕەیی وتم:
تاوەکو کەی خۆت دەشاریتەوە کاتێک لە ئازاردایت؟!!!
بە هێواشی سەیری کردم کاتێک ڕەنگی ڕووخساری بەهۆی ئازارەوە گۆڕا بوو، قاچەکانی توانایان تێدا نەمابوو جەستەی دەستی کرد بە لەرزین، کەوتە سەر چۆک و  کۆکی خوێن لە دەمی هاتە دەرەوە، یارمەتیم دا تاوەکو پشتی بە دیوارەکە بدات زۆر سەرلێشێواو بووم کاتێک هیۆنم بەم شێوەیە بینی، بە ئازارەوە سەیری کردم و بە توندی دەستی لەسەر برینەکەی دانا.

هیۆن ناریای لە ئەرزەکە درێژ کرد بەڵام لەو کاتە بۆم دەرکەوت ئەو خوێنە خوێنی ناریا نیە بەڵکو خوێنی هیۆنە، سەیریم کرد و کەوتە ئەرزەکە بە خێرایی بەرەو لای چووم، دەمویست لە ئەرزەکە دابنیشێنم بۆ ئەوەی ئازارەکەی کەم بێتەوە بەڵام نکۆڵی کرد بە برینداریەوە ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بە نیگەرانیەکی زۆرەوە وتم:
هیۆن..تۆ باشی؟!!!
بە دەنگێکی زۆر نزم وەڵامی دامەوە و وتی:
بەڵێ من باشم...نەخێر لەوانەیە تەنها کەمێک.. ماندوو بم...
لەگەڵ گوتنی کۆتا وشەی بە هێواشی چاوەکانی نوقاند و لە هۆش خۆی چوو، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بە دەنگێکی نزم و
سۆزەوە وتم: ئەو هیۆنەی دەیناسم خەریکە وەکو کەفی دەریا ون دەبێت.

ناریا
چاوەکانم بە هێواشی کردەوە..بە خێرایی هەستامەوە سەیرم کرد لە ژوورەکەی باپیرەم، باپیرە لەلام دانیشت بوو بە زەردەخەنەوە وتی: وا دیارە ئێستا باشتری!!
سەرم جوڵاند بە مانای بەڵێ بە خێرایی وتم:
هیۆن..هیۆن لە کوێیە؟!!!
لە ناکاو بینیم لە ژێر جێگا دایە بە شڵەژاوی بەرەو لای ڕۆیشتم، من و باپیرە لەلای هیۆن دانیشت بووین لە هۆش خۆی چوو بوو، بە نیگەرانیەوە سەیری باپیرەم کرد.
ناریا: ئەو باشە؟!!
مین سیۆک:..بەڵێ بەڵام ئێستا برینەکەکانی بە هێواشی یەک دەگرێتەوە!!
ناریا: یەک دەگرنەوە؟!!!
مین سیۆک: بەڵێ ئەو پێشووتر برینەکانی بە خێرایی چاک دەبوونەوە بەڵام ئێستا تەمەنی زیادی کردووە و برینەکانیش بە هێواشی یەک دەگرنەوە.
ناریا: کەسێک هێرشی کردە سەرم بەڵام هیۆن ڕزگاری کردم...ئەوەی منی تۆقاند ئەوە بوو هێزێکی ڕووناکی لێ دەردەچوو!!!
باپیرە سەیری هیۆنی دەکرد بە ئارامی وتی:
ئەو بە هێزێکی زۆرەوە گەڕاوەتەوە!!!
ناریا: کێ؟!!
مین سیۆک: سوکی نیوە ئەهریمەنی ڕووناکی
ناریا: چیی؟!!! ئەهریمەنێکی تر؟!!!!
مین سیۆک: سوک هەروەکو برای هیۆن وابوو
بڕیار بوو هیۆن ببێت بە ئەهریمەنی ڕووناکی بەڵام ئەو خیانەتی لێکرد و هێزی ڕووناکی برد..ماوەی ٨٧٤ ساڵ هیۆنی زیندانی کرد...
هێزی ڕووناکی بەهێزترە لە تاریکی لەبەر ئەوە هیۆن پێویستی بە تۆیە!!!!
ناریا: بە..بەڵام..بۆچی هێرشی کردە سەرم؟!!!
مین سیۆک:...دەیەوێت بتکوژێت..هیۆن و سوک تەنها یەک دڵیان هەیە کاتێک تۆ هێزەکەی هیۆنت دەرهێنا بە هەمان شێوە سوکیش هەستی بە ئازارەکە کرد!!!!
ناریا: مەبەستت چیە؟!!!
مین سیۆک: گەر هێزەکەی هیۆن دەربێنیت
هیۆن و سوک بەیەکەوە...دەمرن!!!!
چاوەکانم فراوان بوو..واتا خەریک بوو هیۆن بکوژم؟!...فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە و وتم:
بەڵام هیۆن وتی گەر دەریبهێنم دەبێت بە مرۆڤ!!!!
مین سیۆک: ناچار بوو درۆ بکات..ئەو لەبەر بەرژەوەندی هەمووان وای کرد..سوک ڕووخێنەر و خراپەکارە هەموو کات ویستی خوێنڕێژی هەیە...تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی هیۆن ئازادی و ئارامی بەدەست بهێنێت لە ئێستا و داهاتوو...مردنە.
دەستم کرد بە گریان و قاچەکانم لە باوەش گرت، ئەو درۆی لەگەڵ کردم خەریک بوو بیکوژم نەدەبوایە وام کردبا، باپیرە دەستی بە قژم داهێنا سەیری هیۆنی کرد و وتی:
لەبیر ئەکرێت وەک ئەوەی هەرگیز بونی نەبوو بێت.
ئەو قسانەی باپیرە دڵمیان لە سینگم دەردەهێنا، زەردەخەنەی کرد و کەمێک بێدەنگ بوو پاشان وتی:
چاوەکانم هیچ خیانەتێکیان لەو نەبینی کاتێک بۆ یەکەمجار چاوم پێی کەوت.
بە دەم گریانەوە پرسیم:
دڵگران نیت بۆ هیۆن؟!!!
هەناسەیەکی خەماوی هەڵمژی و وتی:
بەڵێ...دڵگرانم..زۆریش دڵگرانم بۆی!!!!
باپیرە دڵۆپە فرمێسکێکی لە چاوەکانی هاتە خوارەوە و دەستی بە قژە سپیەکەی هیۆن داهێنا کاتێک لە هۆش خۆی چوو بوو وتی:
شانازیت پێوە دەکەم..هیۆن...کەس بەو شەڕەی نەدەزانی کە هەموو ڕۆژێک لەگەڵ ناخی دا دەیکرد..ئەو خۆی تاریک بوو بەڵام گرینگ نیە چەند تاریک بوو، زەردەخەنە و  ڕووناکیەکەی هەڵدەگرت و بۆ هەر کەسێک کە پێویستی بوو پێی دەدا..هەرچەندە دەیزانی کە خۆی ئەو کەسەیە کە زیاتر لە هەمووان پێویستی پێیەتی.
باپیرە دەستی لەسەر شانم دانا و سەیری چاوەکانمی کرد و بە جدی وتی:
هێزەکەی زۆر سامناک و تۆقێنەرە تکایە پێی بڵێ ئاگاداری بەکارھێنانی هێزەکەی بێت
ئەو دەبێت بە دڕندەیەکی تەواو گەر مێشکی لە دەست بدات...تەنها تۆ دەتوانی کۆنتڕۆڵی تووڕەیی ئەو بکەیت!!!!
بە گریانەوە سەرم جوڵاند بە مانای بەڵێ، فرمێسکی زۆرم دەڕشت وەک بارانی بە لێزمە هەستامەوە و ویستم بڕۆم بەڵام باپیرە قۆڵی گرتم و وتی:
نابێت بڕۆیت سوک هەر کاتێک بێت هێرش دەکات!!!
ناریا: بە..بەڵام س.سیللا و گێریۆن لەلامن.
مین سیۆک: نەخێر هیۆن لە هۆش خۆی چووە بۆیە هیچ جەنگاوەرێک لێرە نین!!!!

مین سیۆک
لە پەنجەرەی ژوورەکەم بینیم کە خۆرهەڵات،
هیوادارم سوک بیر لە هێرش کردن نەکاتەوە، هێشتا بەرامبەر هیۆن دانیشتووم و ناریاش خەوتووە دوێنێ شەو زۆر گریا.

مین سیۆکلە پەنجەرەی ژوورەکەم بینیم کە خۆرهەڵات،هیوادارم سوک بیر لە هێرش کردن نەکاتەوە، هێشتا بەرامبەر هیۆن دانیشتووم و ناریاش خەوتووە دوێنێ شەو زۆر گریا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چەند کاتژمێرێک تێپەڕیوە..هیۆن ڕاچڵەکی و بە خێرایی چاوەکانی کردەوە، دانیشت و سەیری کردم جلی سەرەوەی لەبەر نەبوو تەنها برین پێچی بە شوێن برینەکەیەوە بوو، ناریا کە بینی بە هۆش خۆی هاتۆتەوە بە دڵخۆشیەوە بەرەو لای هیۆن هات و باوەشی پێدا کرد، کاتێک باوەشەکە شکاند هیۆن بە سەرلێشێواوی پرسی:
ماوەی چەندە بێ ئاگام؟!!!
مین سیۆک: لە دوێنێ شەوەوە.
هیۆن:..ئەوە تەڵە بوو...ئەشکەوتەکە!!!!!!
بە خێرایی برین پێچەکەی لە جەستەی کردەوە برینەکەی بە تەواوی چاک بووبۆوە تەنانەت هیچ شوێنەوارێکی نەبوو، جەستەی پتە و بەهێزە، بە شڵەژاوی چاکەتەکەی هەڵگرت و لەبەری کرد وتی:
فێنریس!! سێتوس!! ئاڕگۆس!! سیللا!! گێریۆن!!
هەموویان هاتنە دەرەوە و ناریا بە سەرسامی وەستا بوو هیۆنیش وتی:
پارێزگاریان لێبکەن!!!
فێنریس: بەڵێ گەورەم.
مین سیۆک: ئاگاداری خۆتبە.
هیۆن: بەڵێ.
بە خێرایی ڕۆیشتە دەرەوە وە جەنگاوەرەکان لە دەورمان بوون، ناریا بە تووڕەیەوە وەستا بوو.
ناریا: دووبارە ڕۆیشت!!!
مین سیۆک: تکایە ئارام بەوە هەوڵدە لە بابەتەکە تێبگەی!!!

هیۆن
بە هێزی تاریکی دەڕۆیشتم بەرەو لای ئەشکەوتەکە، سوک نەیدەویست ناریا بکوژێت بەڵکو ئامانجەکەی من بووم بۆ ئەوەی هێزەکەم لاواز بێت و بچێت بۆ ناو ئەشکەوتەکە..دڵنیام بەم شێوەیە دانانیشێت...
بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت جیهانی ئەهریمەن بپارێزم..من ئامادەم بەرگە بگرم..
ئامادەم بمرم، لە بەرامبەر ئەشکەوتەکە وەستام و هێزەکەم گەڕاوە ناو جەستەم، هەنگاوم نا بۆ ناو ئەشکەوتە تاریکەکە و دەروازە سپی و ڕەشەکە کرایەوە، هەنگاوم هاویشت بۆ ناو دەروازەکە...کاتێک چاوەکانم کردەوە شۆک بووم چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە، لێوەکانم لە یەکتری جیا بوونەوە لە شوێنی خۆم ڕەق بووم.


.     .     .     .     .     .     .     .     .     .     .

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now