part 21

170 59 48
                                    

⁦(⁠♡⁠ω⁠♡⁠ ⁠)⁠ ⁠~⁠♪⁩⁦⁦(⁠ ⁠◜⁠‿⁠◝⁠ ⁠)⁠♡⁩(⁠♡⁠ω⁠♡⁠ ⁠)⁠ ⁠~⁠♪
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|

هیۆن
ناریا دەستی بە قژم داهێنا...لەناکاو چاوەکانم فراوان بوو هەستم بە کەسێک کرد کە بە تەنیشتم دا ڕۆیشت، بە خێرایی ئاوڕم دایەوە بۆ کەسەکە..ئەم ئافرەتە...هاوشێوەی دایکی ڕاستەقینەمە!!!!، چاوم لەسەر ئافرەتەکە بوو تاوەکو ڕۆیشت بۆ شەقامەکەی تر، ناریا بە سەرسامی سەیری دەکردم کە چۆن سەیری ئەو ئافرەتە دەکەم بۆیە پرسی: دەیناسیت؟!!

بە نزمی وەڵامم داوە و وتم: نەخێر.
دەستمان کردەوە بە ڕۆیشتن ناریا وتی:
دوو ڕۆژی تر ڕۆژی لە دایکبوونمە دەبم بە بیست و حەوت ساڵ.

هیۆن: لەبەر ئەم هۆکارە بوو بازاڕیت کرد.
ناریا: دەزانیت ڕۆژی لە دایک بوون چیە؟!!!
هیۆن: ڕاستە نیوە ئەهریمەنم بەڵام گەمژە نیم.
ناریا: هاها واتا ڕۆژی لە دایکبوونت کردووە.
هیۆن: تەنها ساڵی ڕابردوو کردم.
ناریا: چۆن بوو؟!!!
هیۆن: ساڵێک لەمەوبەر.......!!

لە ماڵەکەم دانیشتووم و سەرقاڵی مۆبایلەکەمم، لە ناکاو کەسێکم بینی ڕۆژی بیست ساڵەی تەمەنی دەگێڕا، چی دەبێت گەر منیش ئاهەنگێک بگێڕم؟!! ڕۆژی لە دایکبوونم نازانم بەڵام وای دادەنێم ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونمە، لە ماڵەکەم هاتمە دەرەوە و بە ئۆتۆمبێلەکەم ڕۆیشتم بۆ فرۆشگای شیرینی، چوومە ژوورەوە و کێکێکم هەڵبژارد و هەنگاوم نا بۆ لای مۆمەکان ئافرەتێکیش لەوێ وەستا بوو مۆمی هەڵدەبژارد، یەک مۆمم هەڵگرت کەمێک سەیری ئافرەتەکەم کرد...چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە، ئەوە..ئەوە هاوشێوەی جومیە؟!!! دایکە!!!، لە شوێنی خۆم وەستام و سەیری ئافرەتەکەم کرد تاوەکو لە فرۆشگاکە ڕۆیشتە دەرەوە، بە سەرلێشێواوی لە فرۆشگاکە هاتمە دەرەوە بێ ئەوەی کێکەکە ببەم بە دوای ئافرەتەکە کەوتم، تاوەکو گەیشتە ماڵەکەی بە دوای کەوتم بێ ئەوەی هەستم پێ بکات،...لەلای داری باخچەکەی ماڵەکەیان وەستاوم تەنیا نیوەی لاشەم دیارە، ئەو لە پەنجەرەی ماڵەکەیان دەبینم..کوڕەکەی لەسەر مێزەکە دانیشتووە و ئافرەتەکە کێکەکەی لە بەرامبەرە کوڕەکەی دانا، هەمووان دڵخۆشیەوە چەپڵەی بۆ لێدەدەن، ئەو...دایکم نیە بەڵام هاوشێوەیتی...زەردەخەنەی دایکم هێندە جوانە؟!!!، بە دەنگێکی نزم وتم:
هەموو شتێک تێدەپەڕێت بەڵام هیچ شتێک لەبیر ناکرێت.

هەرگیز ئەو وشانە لەبیر ناکەم کە ئەو ڕۆژە پێت وتم، وتی..."تۆ هاتیت بۆ ئێرە چونکە کەمێک هیوات هەیە؟ ڕەنگە بڵێیت دایکم هێشتا خۆشی دەوێم..ڕەنگە...ناتوانیت بمسڕیتەوە تا دەمریت"، سەیری ئەو ئافرەتەم دەکرد لە هەمان کاتدا فرمێسکە گەرمەکانم لە چاوەکانم قەتیس بوون، بە خێرایی لەو شوێنە ڕۆیشتم بێ ئەوەی کەس هەستم پێ بکات،...لە ماڵەکەمم لەسەر مێزی نان خواردن بەتەنها دانیشتووم و کێکەکەم لە بەرامبەرە و مۆمەکە داگیرساوە، پێش ئەوەی مۆمەکە بکوژێنمەوە دەبێت ئاواتێک بخوازم...ئاواتێک
ئاواتەکانم لە ناو بیرێکی تاریکن،...بەردەوام بووم لە سەیر کردنی مۆمەکە تا ئەو کاتەی مۆمەکە بەتەواوی توایەوە و کوژایەوە، هەستامەوە و بە هێمنی چوومە ژوورەکەم.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now