part 19

219 69 52
                                    

(⁠☆⁠▽⁠☆⁠)⁩⁦   (⁠´⁠∩⁠。⁠•⁠ ⁠ᵕ⁠ ⁠•⁠。⁠∩⁠'⁠)⁩⁦⁦⁦   (⁠☆⁠▽⁠☆⁠)⁩
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|

ناریا
هیۆن زۆر بە ساردی و بێ هیوایی سەیری دەکردم، ئەو گادار نەبوو کە بۆیەی ڕەش لە قژی دەبێتەوە هەموو بۆیەکەی قژی لێبۆوە و قژە سپیەکەی بە دیار کەوت، ئەی خوایە ئەو بەم قژە سپیە زۆر جوانتر و کەشخە ترە.

ناریاهیۆن زۆر بە ساردی و بێ هیوایی سەیری دەکردم، ئەو گادار نەبوو کە بۆیەی ڕەش لە قژی دەبێتەوە هەموو بۆیەکەی قژی لێبۆوە و قژە سپیەکەی بە دیار کەوت، ئەی خوایە ئەو بەم قژە سپیە زۆر جوانتر و کەشخە ترە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ترافیک ڕەنگی بوو بە سوور و هەموو ئۆتۆمبێلەکان وەستان، لە شەقامەکە پەڕیمەوە بەرەو لای هیۆن چووم، ئەو بەردەوام سەرنجی لەلای من بوو بە چاوە و تیژ و بریسکەیەکانی...ئایا دەبێت چ شتێکی لە خاڵم کرد بێت؟!!، باوەڕ ناکەم ئەم ڕووخسارە بێتاوانە کاری وا بکات، بەرامبەر هیۆن وەستام و بە تووڕەیەکی کەم و شڵەژاوی وتم: چیت لە خاڵم کرد؟!! کوشتت؟!! خنکاندت؟!! خواردت؟!!
هیۆن بێ دەنگ بوو بۆیە تووڕە بووم و شەقێکم لە سەری دا، وابزانم ئەم جارە زۆر بە باپیرە دەچم، بە دەنگی بەرز وتم: پێم بڵێ.
هیۆن سەیری چاوەکانمی کرد و بە دەنگی بەرز دەستمان کرد بە گفتوگۆ کردن لە کاتێکدا باران دەباری.
هیۆن: بۆچی خاڵت بخۆم!!!
ناریا: بیسەلمێنە!!
هیۆن: چی بسەلمێنم؟!!!!
ناریا: بیسەلمێنە کە خاڵم نەمردووە!!
هیۆن: بۆچی خاڵت بکوژم؟!!! ئایا گومانم لێدەکەیت؟!!!
ناریا: نەخێر تەنها...تۆ زۆر تووڕە بوویت... ترسام شتێک بکەیت لە ڕاستی دا کاتێک کەسەکان تووڕەن ئاگادار نابن کە چی دەکەن.
هیۆن:...گەر لەم دڕندەیە دەترسیت دەتوانیت لێی دوورکەویتەوە.
ناریا: تکایە بمبورە مەبەستم ئەوە نەبوو.

هیۆن
بە تووڕەیەکی کەمەوە سەیری چاوەکانی ناریام دەکرد، تۆ...تاکە ڕووناکیت لە جیهانە تاریکەکەم دا، بە بێزاریەوە سەیری دەوروبەرم کرد و پشتم لە ناریا کرد و چەند هەنگاوێکم هاوێشت بۆ پێشەوە، ڕاهات بووم لە جیهانە تاریک و تەنهاکەم بژیم، وەستام کاتێک ناریا بە دەنگی بەرز وتی:
بۆچی هەموو کات لە نائومێدی و تەنیایی و تاریکی دا دەژیت؟!!!
کەمێک بێ دەنگ بووم پاشان بە هێواشی ئاوڕم بۆی دایەوە و سەیری ناریام کرد، بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە وتم:
مردنی هەموو ئەو کەسانەم بینی کە خۆشمویستن بۆیە نائومێدم...هیچ کەس لەگەڵ ئەهریمەنێک نابێت بۆیە تەنیام...هیچ ڕووناکیەک نابینم بۆیە بەتەنها جێمبێڵە لە تاریکی دا.

ناریا
قسەکانی لەسەر زمان نا بەڵکو لە دڵیەوە دەردەچوو، هیۆن ڕووخسارێکی خەمبار و ساردی هەبوو، چەند هەنگاوێک لە هیۆن چوومە پێشەوە و وتم:
دەمەوێت تاریکیت ڕووناک بکەمەوە.
بە خەمباری وتی:...کەواتە خۆت بسوتێنە بۆ ڕووناک کردنەوەی تاریکی.
هیۆن سەری نزم کرد بەڵام چوومە لای دەستیم گرت، سەیری کردم و زەردەخەنەم بە ڕووی هیۆن دا کرد و وتم: بابڕۆین بۆ ماڵەوە.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now