part 10

231 77 22
                                    

(⁠'⁠∩⁠。⁠•⁠ ⁠ᵕ⁠ ⁠•⁠。⁠∩⁠'⁠)\⁠(⁠^⁠o⁠^⁠)⁠/⁩╰⁠(⁠⸝⁠⸝⁠⸝⁠'⁠꒳⁠'⁠⸝⁠⸝⁠⸝⁠)⁠╯
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|

هیۆن
ئەوان هەموویان جەنگاوەری تاریکین لە ناو تاریکیم دا دەژین هەموو کات لەگەڵم دەبن، نزیکەی پەنجا جەنگاوەرن هەر فەرمانێکیان پێ بدەم ڕاستەوخۆ جێبەجێی دەکەن، هەموو جەنگاوەرەکانم بە دەنگی بەرز وتیان.

"شکۆمەندی بۆ پادشا"

پەنجا جەنگاوەرەکەم بە پێنج پلە بەش بوونە، پلەی سێ لاوازەکانن ١٢ جەنگاوەرن وە پلەی دوو مامناوەندەکانن ١٤ جەنگاوەرن وە پلەی یەک بەهێزەکانن ١٨ جەنگاوەرن بەڵام پلە تایبەتەکان بەهێزترن ٥ جەنگاوەرن، ئەوەی سەرنجڕاکێشە سەرو پلە تایبەتە کە ١ جەنگاوەرە ناوی ئەو داڕکە، ناوم لە جەنگاوەرەکاننا ئەو کاتەی هێزەکەم وەرگرت، لەسەر قەنەفەکان دانیشتم بەڵام جەنگاوەرەکان وەستا بوون، دارک هاتە پێشەوە و وتی: من دڵسۆزی لە ڕادەبەدەرم هەیە بۆ تۆ پادشام هەمیشە شوێنی تۆ دەکەوم گەورەم.
سەرم لەقاند و وتم: زۆر باشە.
هەموو پلە تایبەتەکان وەستا بوون، فێنریس هاتە پێشەوە کە یەکێکە لە پلە تایبەتەکان.

فێنریس: ئایا شتێک هەیە کە گەورەکەمانی نیگەران کردبێت؟!!وەڵامم داوە و وتم: ناریا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

فێنریس: ئایا شتێک هەیە کە گەورەکەمانی نیگەران کردبێت؟!!
وەڵامم داوە و وتم: ناریا...سەرەتا وا خۆم دەرخست کە دڵخۆشم لەگەڵی بەڵام بۆ ساتێک لە دڵەوە دڵخۆش بووم...هەست دەکەم جەستەم کەمێک بە هێز تر بووە.
داڕک: ئێمەش هەستمان بەمە کرد.
ئەگەر زیاتر لە ناریا نزیک بمەوە...دەبێت هێزەکەم زیاد بکات؟!! ئەمە دەکرێت؟!!تاقیدەکەمەوە..باپیرە وتی ئەگەر لەگەڵی بیت لەوانەیە هێزەکەت ببینێت، ئاڕگۆس هاتە پێشەوە کە یەکێکە لە پلە تایبەتەکان و وتی:
بمبەخشە بۆ ئەوەی دەیڵێم بەڵام ئەگەر خۆت لە خاتوو ناریا نزیک بکەیتەوە لەوانەیە بە هێز بیت.
هەموو جەنگاوەرەکان چەپڵەیان لێدا و بە بیرۆکەیەکی باشیان زانی، پێم سەیر بوو کە هەمان بیرۆکەی منی لە مێشک بوو، بە بێزاری وتم: واز لەم قسانە بێنن.
ئاڕگۆس: داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر هەڵەیەکم کردبێت.
ب

ە جدی وتم: پێویستە پاسەوانەکان دابەش بکەم لەم دەوروبەرە ٢ جەنگاوەر لە پلەی یەک پاسەوانی ئەشکەوتەکە بن وە ٩ جەنگاوەر لە پلە یەک پاسەوانی ماڵی باپیرە دەکەن...گێریۆن سیللا ئاگاداری ناریا دەبن و هەموو جەنگاوەرەکانی پلە دوو پاسەوانی دارستانەکە دەکەن...ئاگادار بن نەبینرێن ئێستاش بڕۆنە سەر کارەکانتان.
هەموویان بە خێرایی ون بوون ئەوان کارەکانیان بێ دوودڵی جێبەجێ دەکەن، هەموو جەنگاوەرەکان ڕۆیشتنەوە شوێنی خۆیان تەنیا فێنریس و داڕک و ئاڕگۆس و سێتوس مابوون، سێتوس یەکێکە لە پلە تایبەتەکان و وتم:
لەوکاتەی ئەهریمەنم...دەبێت زۆر خۆم دورخستبێتەوە لە جیهان...لەم جیهانە دا هیچ کەسێک منی ناوێت.
سێتوس: ئێمە تۆمان دەوێت پاشام.
هیۆن:..نائاسوودەیی باڵم بەسەر دا دەکێشێت.
داڕک: ئێمە لە سەرەتاوە لەگەڵت بووین تا کۆتایش لەگەڵت دەبین بێ خەم بە.
هیۆن: سوپاس هاوڕێیان...دەڵێن چی کەمێک یاری کارت بکەین؟!!
ئاڕگۆس: ئێمە ڕازین.
فێنریس سەیری ئاڕگۆسی کرد و وتی: بەڕێزەوە ڕەفتار لەگەڵ گەورەم بکە.
بە کەمێک زەردەخەنەوە وتم:
کێشە نیە خۆی ئێمە هەموومان هاوڕێین.
ڕۆیشتم بۆ چێشتخانە و خواردنەوەی گازیم هێنا و ڕۆیشتم بۆ هۆڵەکە، واو چ هێزێکی باوەڕپێنەکراوە دەتوانم هێزەکەم زیاد بکەم،
پێنج دانە خواردنەوەی گازیم هێنا و لەسەر مێزەکەم دانا، هەموومان لە دەوری مێزەکە دانیشتین، داڕک لەگەڵ فێنریس زۆر کاربەجێن ﴿جدی﴾ بەڵام سێتوس و ئاڕگۆس زۆر گاڵتەچین، سێتوس بە سەرسامیەوە سەیری خواردنەوە گازیەکانی کرد و وتی: گەورەم ئەمە چیە؟!!
وەڵامم داوە و وتم:
ئەوە پێی دەڵێن خواردنەوەی گازی.
خواردنەوە گازیەکانم کردەوە و دام بە هەموویان، کاتێک سێتوس و ئاڕگۆس خواردیانەوە بە زەردەخەنەوە سەیری منیان کرد وا دیارە پێیان خۆشە، جەنگاوەرەکانم ئەگەر بۆ هەزاران ساڵیش خواردن نەخۆن ئاوا هێزەکانیان کەم ناکات، یاری کارتەکەم لەسەر مێزەکە دانا و دەستمان کرد بە یاری کردن، کەمێکم لە خواردنەوەکە خواردەوە و سەیری ئەوانم کرد و وتم:
کوڕینە ئێوە لە خۆشەویستی دەزانن؟
فێنریس: چی؟!!
داڕک: بمبورە گەورەم ئێمە نازانین
هیۆن: هەموو جۆرە کتێبێکم خوێندۆتەوە بەڵام هەرگیز دەربارەی خۆشەویستیم نەخوێندۆتەوە
ئاڕگۆس: وابزانم کچ و کوڕێک یەکتریان خۆشدەوێت
هیۆن: بەڵێ وایە پرسیارەکە ئەوەیە چ هەستێکتان دەبێت کاتێک کەسێک ئێوەی خۆشدەوێت؟!!
ئەوان بە سەرسامیەوە سەیری یەکتریان کرد، ئەی خوایە ئەوان تەنھا جەنگاوەرن پرسیارێکی زۆر گێلانە بوو، سەیری داڕکم کرد و وتم:
من تۆم خۆشدەوێت چونکە جەنگاوەرێکی دڵسۆزیت.
داڕک: شانازیە بۆم سوپاس پاشام.
هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کەسێکی کاربەجێیە، سەیری ئاڕگۆسم کرد و وتم:
ئاڕگۆس من تۆم زۆر خۆشدەوێت.
وابزانم ئاڕگۆس شەرمی کرد دەستی لەسەر ڕووخساری دانا، پەنجەم بۆ ئاڕگۆس درێژ کرد و بە خێرایی وتم: بەڵێ مەبەستم ئەوە بوو ئاڕگۆس هەستت بە چ شتێک کرد؟!!
ئاڕگۆس دەستی لابرد و سەیری ئەوانی تری کرد.
ئاڕگۆس: لە ناکاو هەستم بە خۆشیەکی زۆر کرد پاشاکەم منی خۆشدەوێت
سێتوس: پاشا مەبەستت نیە ببێتە شاژن وانیە؟
فێنریس: بەڵام ئەو ئافرەت نیە
هیۆن: گەمژەینە تەنها کچ و کوڕێک یەکتریان خۆشناوێت بەڵکو هاوڕێ وەکو ئێمە..پاشا و جەنگاوەرەکانی وەکو ئێمە وە باوک و منداڵەکەی...دایک و منداڵەکەی...من نازانم خۆشەویستی دایک چۆنە.
سەرم نزم کرد لە ناکاو هەستم بە تاریکیەک کرد کە باوەشی پێدا کردم، سەیرم کرد داڕک بوو هەموومان سەرسام بووین بەم ڕەفتارەی، داڕک سەیری ئەوانی کرد و وازی لە باوەشەکە هێنا و وتی: لە دراماکان بینیومە کاتێک کەسێک دڵتەنگە هاوڕێکەی لە باوەشی دەگرێت.
ئاڕگۆس سەری لە سێتوس نزیک کردەوە و بە دەنگی نزم وتی:
هەرگیز نەمبینیوە داڕک بەم شێوەیە بێت
فێنریس: داڕک تۆ کەی سەیری درامات کردووە؟!!
داڕک: ئەو کاتەی لەگەڵ گەورەم بە کۆمەڵ سەیرمان دەکرد.
ئەوان بەردەوام بوون لە دەمەقاڵێ کردن، لە دراماکان دا کوڕەکە ڕووخۆشە کچەکە بە ئاسانی ئاشقی دەبێت..دەبێت وابکەم کە ناریا منی خۆشبوێت بەڕای من تەنها زیاتر لەگەڵ ناریا بم ئەو کات خۆشەویستی ڕوودەدات بیرۆکەیەکی جوانە، ئەوان بەردەوامن لە دەمەقاڵێ ئەمە زۆر تووڕەم دەکات بە نزمی وتم: بێ دەنگ بن.
داڕک: زۆر داوای لێبوردن دەکەین
فێنریس: تکایە بمانبەخشە
سێتوس: بمانبورە وامان کرد تووڕە بیت.
ئاڕگۆس: داوای لێبوردن دەکەین پاشام.
هیۆن:واز بێنن.
خواردنەوەکەم خواردەوە و هەموومان بێدەنگ بووین بەڵام داڕک بە هێواشی وتی.
داڕک: پاشام دەتوانم پرسیارێک بکەم؟!!
هیۆن: بیڵێ.
داڕک: دەکرێت ئەم خاتوو ناریا هەر وەک کچە بچووکەکە بێت کەوای کرد تۆ ئازاد بیت؟!!
هیۆن: هێشتا ئەوە نەزانراوە.
سێتوس: بمبورە بۆ پرسیارەکەم بەڵام ئایا شاژن ناریا شێوەی چۆنە؟!! زۆر جوانە؟!!
داڕک: هێشتا نازانین کە شاژنە یاخود نا.
هیۆن: چاوەکانی وەکو خۆڵی بەر بارانن...قژی
زۆر خاون وەکو تاڤگە ئەو بۆنی بارانی لێدێت.
ئاڕگۆس: وابزانم ئەمە خۆشەویستیە ڕاستە؟!!
سێتوس: وابزانم...واتا تۆ شاژنت خۆشدەوێت؟!!
هیۆن: نەخێر...تەنها وەسفیم کرد.

مین سیۆک
چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە ناریا لەلامە، ئێستا بەیانیە ڕۆیشتم بۆ ژووری ناریا بینیم خەوت بوو وا دەردەکەوێت کە قاچەکانی باشتر بوو بێت، ڕۆیشتم بۆ لای دەرگای ماڵەکەم و کردەوە، زۆر بەبەختم کە هەموو ڕۆژێک ئەم دیمەنە دەبینم، شاخە بەرزەکان دارە سەوزەکان خۆری بەیانی کاتێک لە ڕووخساری دەدام...ئەی خوایە چ هەستێکە.

دوای کەمێک ڕۆیشتمە ژوورەوە دەرگاکەم داخست بەڵام چەند هەنگاوێکم هاوێشت و لە دەرگا درا، کاتێک دەرگاکەم کردەوە بینیم هیۆن بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دوای کەمێک ڕۆیشتمە ژوورەوە دەرگاکەم داخست بەڵام چەند هەنگاوێکم هاوێشت و لە دەرگا درا، کاتێک دەرگاکەم کردەوە بینیم هیۆن بوو.

.     .     .     .     .     .     .     .     .     .     .

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now