part 5

273 84 21
                                    

⁦(⁠ノ⁠^⁠_⁠^⁠)⁠ノ⁩⁦   〜⁠(⁠꒪⁠꒳⁠꒪⁠)⁠〜⁩⁦  \⁠(゚⁠ー゚⁠\⁠)⁩
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|

هیۆنجومی بە تووڕەیی سەیری دەکردم و پاشان سەیری پاسەوانەکەی کرد وتی: شمشێرەکەتم بدەرێ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هیۆن
جومی بە تووڕەیی سەیری دەکردم و پاشان سەیری پاسەوانەکەی کرد وتی:
شمشێرەکەتم بدەرێ.
شمشێرەکەی وەرگرت و دەریهێنا، بە ڕقێکی  زۆرەوە وتی: بڕۆن.
هەموویان دوور کەوتنەوە، گوێیان لە گفتوگۆی ئێمە نەدەبوو، زۆر بە ساردی سەیری جومیم دەکرد وە بە ساردی قسەم لەگەڵ دەکرد.

جومی:تۆ نەمردیت؟!!
هیۆن:هەر وەک دەبینی.
جومی:سێزدە ساڵە هەموو ڕۆژێک لە خەو هەڵدەستم ئاوات دەخوازم مردبیت.
زۆر بە ساردی قۆڵەکانم بڵاو کردەوە، جومی شمشێرەکەی بەرامبەر دڵی من ڕاگرت، چوومە پێشەوە تا ئەوکاتەی شمشێرەکە لە سنگم چەقی، بە تووڕەییەوە وتم:
چاوەڕێی چی دەکەیت..بمکوژە بەڵکو لەم دۆخەدا گەردەلولەکەی ناخت هێور بێتەوە..دەزانیت دەمرم..بۆیە پێویست ناکات بەم شێوەیە ئازارم بدەیت.
من و جومی زۆر بە تووڕەییەوە سەیری یەکتریمان دەکرد...جومی شمشێرەکەی فڕێدا
و لە من نزیک کەوتەوە و زۆر بە لوتبەرزی وتی:هەر خۆی تۆم کوشتووە چەند ساڵێک لەمەوبەر..تۆ بونت نیە.
ئەم قسەیەی دڵمی هەڵدەکۆڵی، بە دەنگێکی زۆر بەرز قسەم دەکرد بەڵام جومی زۆر بە لوتبەرزی و هێمنەیەوە قسەی دەکرد، وتم:
تۆ منداڵێکت هەبوو...تۆ پشتت لە منداڵەکەت کرد...تۆ پشتت لە کوڕەکەت کرد... بەڵام ئەم منداڵە هەرگیز بە تۆ نەچوو
جومی:تۆ ڕاست دەکەیت تۆ بە من نەچوویت
بەڵام تۆ لە کەسێکی دڕندە زیاتر هیچ نیت تۆ تەنها دڕندەیەکیت.
بە دەنگێکی بەرزتر وتم: تۆ ڕقت لە من دەبێتەوە لەبەر ئەوەی چ دڕندەیەکم بەڵام تۆ دایکە...تۆ هۆکاری هەموو ئەمانەیت کە بەسەرم هات کە بووم بە دڕندە
...چەند ئێسکی تر دەشکێنیت؟
چەند ژیانی تر لە ناو دەبەیت؟
جومی زەردەخەنەی دەکرد سەیری ناو چاوەکانمی دەکرد و وتی:
ئەوەندەی بتوانم...تۆ هەرگیز نابیت بە خاوەنشکۆ...دەزانیت بۆچی؟ چونکە کەس تۆی خۆشناوێت تەنانەت دایکیشت خۆشی نەویستیت...تۆ هیچ نیت کەس تۆی خۆش ناوێت...تۆ هاتیت بۆ ئێرە چونکە کەمێک هیوات هەیە؟
فرمێسک لە چاوی چەپم هاتە خوارەوە، بە زۆر خۆم گرت بوو بۆ ئەوەی فرمێسکی دڵم نەبینرێت، قسەکانی بە ڕادەیەک ئازار بەخش بوو وەک ئەوەی لە چیایەکی زۆر بەرز هەڵمبدەنە خوارەوە، من بە تووڕەییەوە قسەم دەکرد.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now