𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 1

348 49 28
                                    

چێژببینن

༺༻༺༻༺༻༺༻༺༻

"بۆچی لەو کورەت داوە جۆنکووک؟"
بە تووڕەیەوە وتی کاتێ لە چێشتخانەکە وەستابوو و کورەکەیانی لەباوەش گرتبوو کە بە قوڵی دەگریا ئەوان خێزانێکی بچوکن و بەتەنها دەژین لە خانوێکی مامناوەند

"شایەنی بوو خەریک بوو ئاگر لە ماڵەکە بەربدات"
ئەویش بە ڕەقی وڵامی دایەوە و هێلکەکەی خستە قاپێکەوە ئەو بەتەواوی ماندووە بەدەست کورە بچوکەکەیانەوە کە زۆر عەجولە و هەمیشە وادەکات دایکی زۆر ماندوو ببێت

"جا با ئاگر لە تۆش بەربدات گەمژە چۆن دەست لە کوڕی من بەرز دەکەیتەوە ها من چەند جار بەتۆ بڵێم دەست لە کورەکەمان بەرز مەکەرەوە ئاخر تۆ چ مێشکێکت هەیە"

بە تووڕەیی و دەنگی بەرزەوە وتی کاتێ مێزەکەی بەردایەوە و هەموو خواردن و قاپەکان کەوتنە سەر ئەرزەکە و شکان

وەک دڵی هاوسەرەکەی

کە هەمیشە کاتێ یەک وشەی ڕەقیش بەرامبەر بە کورەکەیانی بەکار دێنێت دەنگی بەسەردا بەرز دەکاتەوە و خۆی لێ تووڕە دەکات وەک ئەوەی کەسێکی بێگانە بێت

"جا گەر کوڕی تۆ بێت کوڕی منیشە و دەتوانم لەسەر کارە خراپەکانی خۆمی لێ تووڕە بکەم من ئەو مافەم هەیە جین وە ناتوانیت ڕێگریم لێ بکەیت"

ئەویش هاواری کرد و جین بە تووڕەی وەک ڕەشەبا ڕۆیشتە سەرەوە و کوڕەکەیانی لەسەر جێگاکەی دانا و پێی وت کە گوێیەکانی بگرێت

وە خێرا گەڕایەوە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە و بە توندی یەخەی گرت و بەرزی کردەوە ئاست ڕوخساری خۆی وە بە تیژی سەیری چاوەکانی کرد و پەنجەی هەڕەشەی لێ ڕاکێشا

" دەتکوژم جارێکیتر دەست لە جیوک بەرز بکەیتەوە جۆنکووک تێگەیشتیت وا دەزانی کە بەخۆشەویستیەوە هاوسەرگیریمان کرد و منداڵمان بوو هێشتان تۆ لەپێش هەموو کەسێکەوەی لەلای من گەمژە ها چیتر خۆشمناوێیت تێگەیشتیت من ئێستا دڵم تەها کوڕەکەمی تیایە نەوەک کەسێکی وەک تۆ بۆیە نەکەیت نەکەیت پەنجەیێکیش بەرامبەری بەرز بکەیتەوە دەنا دەیشکێنم"

بە هاوارەوە وتی و فڕێی دایە ئەرزەکە

ئەو هاوسەرەکەی خۆشدەوێت!

بەڵام کە بابەتەکە کوڕەکەیان بێت
ئەو کوێرە بەرامبەر هەموو کەسێک و تەنها کوڕەکەی دەبینێت

بۆیە لەوەتەی کوڕەکەیان لە دایک بووە

هیچ ڕێزێک و خۆشەویستیێکی بۆ هاوسەرە چاوڕەشەکەی نەماوە و هەمیشە پشتگوێیی دەکات و قسەی ڕەقی پێدەکات

𝐽𝐼𝑁𝐾𝑂𝑂𝐾᯾𝑊𝐼𝑆𝑇𝐸𝑅𝐼𝐴 𝐹𝐿𝑂𝑊𝐸𝑅𝑆 ✓Where stories live. Discover now