له‌و پێنج رۆژه‌ی كۆتای تایهیۆنگ و جۆنگكووك هه‌موو رۆژێك سه‌ردانی ئیمیلیایان ده‌كرد و كاتیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر ده‌برد و ده‌رباره‌ی هه‌موو حه‌ز و ئاواته‌كانیان پرسی و گوێیان لێگرت و یاریان له‌گه‌ڵ كرد
وه ژووریشیان بۆ چاك كرد ژوورێكی ره‌نگی شین
ره‌نگه دلخوازه‌كه‌ی ئیمیلیا وه یه‌ك دنیا بووكه‌له‌و یاریان بۆ كری له‌گه‌ڵ جلی جوان و رازاوه وه چه‌ندی حه‌زی شازاده‌یان بۆ ئه‌م شازاده
بچووكه‌یان كریوه تایهیۆنگ وه‌كو جۆنگكووكی لێهاتبوو ده‌یویست به زووترین كات هاوسه‌رگیریه‌كه بكرێ‌و ئیمیلیا بهێننه ماڵه‌وه‌و ته‌واوی خۆشه‌ویستی به‌و كچه بچوكه بده‌ن
جۆنگكووك رووی كرده ئیمیلیاو وتی
" ئه‌توانی دووباره‌ی كه‌یته‌وه لیا گیان ؟ "ئیمیلیا خه‌ریك بوو دووباره‌ی كاته‌وه بۆ جۆنگكووك به‌ڵام كه سه‌یاره‌كه به‌ره‌و لایه‌ك رۆیشت نه‌یتوانی
وه‌به ترسه‌وه خۆی توند به قایشی سه‌یاره‌كه گرتجۆنگكووك له جامه بچووكه‌كه‌ی ته‌نیشتیه‌وه سه‌یری سه‌یاره‌كه‌ی دواوه‌ی كرد كه‌وا چۆن خۆی له سه‌یاره‌ی جۆنگكووك ئه‌دا و وه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه
جۆنگكووك هاته‌وه سه‌ر رێگاكه‌و خێرایه‌كه‌ی زیاد كرد و تا له‌و سه‌یاره‌یه دوور كه‌وێته‌وه كه دوور كه‌وته‌وه مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهێناو به خێرایه‌وه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد و پێی وتن ده‌رباره‌ی شوێنه‌كه‌و ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی دوایان كه‌وتوه
جۆنگكووك به هۆی ئه‌وه‌ی پێشتریش جه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هۆبی و جین پێشبركێی كردوه بۆیه به ئاسانی لێی دووركه‌وه‌ته‌وه
به‌لێ له‌ویان دوور كه‌وته‌وه به‌ڵام چی ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو سه‌یاره‌یه‌ی له پێشه‌وه بۆی دێن
ئیمیلیا كه سه‌یاره‌كانی بینی به گریانه‌وه وتی
" تكایه با خێرا بگه‌ینه ماڵه‌وه من ئه‌ترسم "جۆنگكووك بیری ئه‌كرده‌وه ئێستا چی بكا له‌و دوو سه‌یاره‌یه‌ی به‌رامبه‌ری وه‌جوابی ئیمیلیای دایه‌وه‌و وتی
" مه‌ترسه نازداری من ئێمه به سه‌لامه‌تی ئه‌چینه‌وه لای تای و هه‌موو شتێك باش ئه‌بێ دڵنیابه "جۆنگكووك ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد كه خۆشی باوه‌ڕی پێ نه‌بوو
وه بێ بیركردنه‌وه سه‌یاره‌كه‌ی سوورانده‌وه تاوه‌كو به‌ره‌و دوو سه‌یاره‌كه‌ی پێشی نه‌روا به‌ڵام جۆنگكووك نه‌یبینی كه‌وا لۆریێكی گه‌وره له‌ته‌نیشته‌وه به‌ره‌و رووی جۆنگكووك دێت مبێ وه‌ستان و وه به خێرایه‌وه
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛
RiViK Final
Start from the beginning