جه‌یمس ته‌واو بێزار ببوو له‌و ره‌فتارانه‌ی جۆنگكووك
ئه‌و مناڵه بۆ ئه‌وه‌نده قسه ده‌كا ؟ رووی كرده جۆنگكووك و ده‌موو چاوی توند به ده‌ستێك گرت و وبه توره‌یه‌وه وتی
" تۆ بۆ بێده‌نگ نابی ئه‌قلت نیه كه‌ی پرسیارت لێ كرا وه‌ڵام بده‌یته‌وه بۆ له خۆته‌وه قسه ده‌كه‌ی !"كووك ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌ستی مامی دانا تا دووری بخاته‌وه به‌ڵام بێگومان كووكی بچووك هیچی پێ ناكرێ بۆیه به قورگ پریه‌وه وتی
" مامه تكایه تۆ ئازارم ده‌ده‌ی بهێله برۆم "جه‌یمس كه گوێی له‌وه بوو جۆنگكووك هێشتا قسه ده‌كا
زڵه‌یه‌كی توندی له روومه‌تی راستی جۆنگكووك دا‌و وتی
" بێ ده‌نگبه نه‌فره‌تی به‌م ده‌نگه ناخۆشه كه‌م قسه بكه "كووك بۆ ساتێك گوێی له هیچ نه‌بوو كه جه‌یمس قسه‌ی ده‌كرد به هۆی زله‌كه‌ی به‌ر گوێی كه‌وت وه دواتر توانی دووباره گوێی له شت بێته‌وه
ئه‌وكات ده‌ستی كرد به گریان و هاوار و به‌ره‌و لای ده‌رگاكه رای كرد هه‌وڵیدا بیكاته‌وه به‌ڵام جه‌یمس قوفلی دابوو ده‌یزانی هه‌رچه‌ند مناڵ‌یش بێت جۆنگكووك مناڵێكی زیره‌كه‌و هه‌وڵی راكردن دهداتجۆنگكووك هه‌ر خه‌ریكی ده‌رگاكه بوو و هاواری ده‌كرد
" تكایه كه‌سێك ده‌رگاكه بكاته‌وه دایكه باوكه تكایه ئێوه له كوێن مامه جیمی له كووكی دا وه كووك نه‌یتوانی گوێی له هیچ بێ تكایه یارمه‌تی !!!! كه‌سێك ده‌رگاكه بكاته‌وه "ئه‌وجاره دیڤد ئارامی نه‌ماو هه‌ستا كووكی به قژ گرت و هێنایه ناوه‌راستی هۆله‌كه و به توره‌یه‌وه پێ وت
" بێ ده‌نگبه مناڵی بێره‌وشت باوكه بێ ئه‌قله‌كه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی فێر كردوویت بۆیه وا زمانت درێژه "كووك به گریانه‌وه سه‌یری دیڤدی كرد و وتی
" قسه به باوكی من مه‌ڵێ باوكی من باشترین باوكه له جیها-"قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد كه‌وا زله‌یه‌كی توندی به‌ر هه‌مان شوێنی پێشووتر كه‌وته‌وه گه‌ر جاری پێشوو ئازاری زۆر بوو ئه‌وا ئه‌م جاره خراپتر بوو چونكه له‌سه‌ر هه‌مان شوێن بوو وه پێسته نه‌رم و ناسكه‌كه‌ی كووك به‌رگه‌ی ئه‌و ده‌سته گه‌وره‌و پیس و زبرانه‌ی ئه‌و پیاوانه ناگرێ
كووك ته‌نها ده‌گریا و سه‌یری مامی ده‌كرد
كووك نازانێ مامی بۆ پارێزگاری له كووك ناكا خۆ مامه جیمی كووكی خۆش ده‌ویست ئێستا بۆ وا مامه‌له ده‌كا
ئایا كووكی كارێكی خراپی كردوه ؟ به‌ڵام كووكی قه‌ت كاری خراپ ناكا هه‌مووان به كووكی ده‌ڵێن كه‌وا كووكی كورێكی جوان و ئاقله وه تاوه‌كو ئێستا كه‌س له كووكی نه‌داوه نازانێ ئه‌م پیاوانه بۆ له كووكی ده‌ده‌ن
وه كووكی ئازار ده‌ده‌ن و ده‌یگریێنن
![](https://img.wattpad.com/cover/341065611-288-k202230.jpg)
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛
RiViK 15
Start from the beginning