تایهیۆنگ و جۆنگكووك به بێ ده‌نگی له ناو فرۆكه‌كه دانیشتبوون تا ئه‌وكاته‌ی تایهیۆنگ رووی كرده جۆنگكووك و وتی
" باشه من چ شتێكم نیه كه تۆ ده‌ته‌وێ له خۆشه‌ویسته‌كه‌ت هه‌بێ ؟
من كه‌شخه‌م وه ده‌وڵه‌مه‌ندم وه زیره‌كم وه زۆر هاوسه‌رێكی باشم گه‌ر تۆ یه‌كتۆز سه‌یری بابه‌ته‌كه بكه‌ی ئه‌زانی كه‌وا من له هیچ شتێكم كه‌م نیه "جۆنگكووك به جدی توڕه بوه له ره‌فتاری تایهیۆنگ
رووی كرده تایهیۆنگی و به توره‌یه‌وه پرسی
" تۆ منت خۆش ئه‌وێ ؟ یان ته‌نها ده‌ته‌وێت ببینه خۆشه‌ویست چونكه پێده‌چێت مه‌به‌ستێكت له دواوه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت ؟ تۆ چه‌ند مانگێك نه هاتیته ماڵه‌وه تا من نه‌بینی كه هاتیه‌وه سه‌یریشت نه‌كردم دایك‌و باوكمان دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه ئێمه‌یان نارد بۆ ئه‌م گه‌شته وه هه‌موو شتێك ئاسای بوو تاوه‌كو گه‌یشتینه ئه‌م دورگه‌یه وه تۆ له ناكاو هه‌ڵسایته سه‌ر پێ‌و وتت جۆنگكووك با ببینه خۆشه‌ویست تایهیۆنگ تۆ گاڵته به من ده‌كه‌ی ؟؟؟ "باشه كه جۆنگكووك به‌م شێوه‌یه باسی كرد وه‌ك ئه‌وه ده‌ركه‌وت تایهیۆنگ وه‌ك بێ مێشكێك به ناو بابه‌ته‌كه كه‌وتوبێت و جۆنگكووك راست ده‌كا
راسته تایهیۆنگ سه‌ره‌تا به جۆنگكووك سه‌رسام بوو وه دوای ئه‌وه وازی هێنا له‌وه‌ی جۆنگكووك ببینێ وه ئێستا دوای ئه‌وه‌ی زانی جۆنگكووك پێشتر نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوه ده‌ستی به‌وه كرد بزانێت بۆچی
وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو داوای خۆشه‌ویستی له جۆنگكووك كرد ته‌نها تا جۆنگكووك متمانه‌ی پێ بكات و بۆی باسبكات ئێستا تایهیۆنگ هه‌ر به راستی وه‌ك بێمێشكێك ده‌رده‌كه‌وێ
جۆنگكووك كه تایهیۆنگی بینی بێ ده‌نگ بوه چاوی به بێزاری له تایهیۆنگ سووراند وه‌دواتر پێكه‌نی و وتی
" هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی پێش بینیم ده‌كرد , من ده‌زانم كه‌وا تۆ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌م ده‌زانی و ئه‌و شه‌وه دوای ره‌فتاره‌كانم په‌یوه‌ندیت به دایكمه‌وه كردوه دایكم به گریانه‌وه په‌یوه‌ندی پێ كردم وایزانی كوره‌كه‌ی دووباره باری ده‌روونی تێكچوه‌ته‌وه به هۆی بێ مێشكێكی وه‌كو تۆ
به‌ڵام من ئه‌و شه‌وه ته‌نها بۆ گاڵته وام كرد و شتێكی تر ناا من له پانزه ساڵیه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌ماوه وه من ئێستاش سه‌ردانی دكتۆره‌كه‌م ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكی سه‌یر هه‌ست پێ بكه‌م له ره‌فتارم دا هه‌یه ده‌چمه لای دكتۆره‌كه‌م !
وا ده‌زانی من ده‌ترسم له‌وه‌ی خه‌ڵك به نه‌خۆشیه‌كه‌م بزانن یاخود ده‌ترسم سه‌ردانی دكتۆر بكه‌م ؟؟؟ یاخود ده‌رمان بخۆم ؟ تۆ زۆر گه‌مژه‌ی من ئاگاداری هه‌موو شتێكم ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی خۆم وه تاكه كێشه من هه‌مبێ ته‌نها حه‌ز ناكه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به پارێزراوی ناكه‌م لایان ده‌ستم لێ بده‌ن ! "
आप पढ़ रहे हैं
RiViK ~ vk ꪜ
फैनफिक्शनچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛
RiViK 14
शुरू से प्रारंभ करें: