تایهیۆنگ و یوونگی دانیشتنه‌وه شوێنی خۆیان به بێخه‌میه‌وه
یۆنجوون هاته پێشه‌وه‌و كه‌مێك ده‌نگی به‌رز كرد ووتی
" یوونگی هیۆنگ وه تایهیۆنگ هیۆنگ هه‌ردووكتان گه‌ر دۆران ئه‌بێ ئه‌وه بكه‌ن كه وتم باشه ؟؟ تكایه وه‌ڵامم ئه‌وێ به ده‌نگی به‌رزه‌وه "تایهیۆنگ و یوونگی كه ته‌واوی ژیانیان ئه‌وه‌نده دڵنیا نه‌بوونه به بێمنه‌تیه‌وه وتیان " باشه وا ئه‌كه‌ین "
یۆنجوون به زه‌رده‌خه‌نه شه‌یتانیه‌كه‌یه‌وه رووی كرده هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێن و وتی
" چه‌ند كه‌س ئه‌یه‌وێ ئه‌م دیمه‌نه ببێ به راستی ده‌ستی به‌رز بكاته‌وه
وه‌ك ئه‌زانن ئه‌م شته ته‌نها یه‌ك جاره له ته‌واوی ژیانتان بۆیه به جوانی بیری لێ بكه‌نه‌وه "وه یۆنجوون خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوو ده‌ستی به‌رز كرده‌وه به دڵخۆشیه‌وه
تایهیۆنگو یوونگی پێكه‌نینیان به یۆنجوون ئه‌هات چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌نگ و كۆتا ده‌نگه بۆ ئه‌م بوێریهبهڵێ یه‌كه‌م ده‌نگ به‌ڵام كۆتا ده‌نگ نا !
یوونجی ده‌ستی به‌رز كرده‌وه به دڵخۆشی و په‌رۆشیه‌وه وتی
" ناتوانم ئه‌م دیمه‌نه‌ی براكه‌م له ده‌ست خۆم بده‌م , ببووره كاكه "یوونگی گوێی به خوشكی نه‌دا و پشت گوێی خست چونكه به ده‌نگی ئه‌و هیچ نابێ
به‌ڵام هه‌ر له دوای یوونجی هۆبیش ده‌ستی به‌رز كرده‌وه
بێگوومان هۆبی ده‌یه‌وێ هه‌مان رای یوونجی هه‌بێ و دڵی یوونجی به ده‌ست بهێنێت و له دڵه‌وه داوای لێ بوردنی له جۆنگكووك ده‌كرد بۆ ئهوهجۆنگكووك شۆك بوو كه هۆبی بینی به‌ڵام زوو شاردیه‌وه‌و بێ ده‌نگ بوو
دوای خۆی هۆبی چاره ئه‌كا له شوێنه‌كه‌یان
ئێستا ده‌نگه‌كان سێ به‌رامبه‌ر به حهوتهنامجوونیش به هێواشی ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و سه‌یری تایهیۆنگ و یوونگی كرد و وتی
" به‌راستی ده‌مه‌وێ ببینم یوونگی چۆن گاز له تایهیۆنگ ده‌گرێ ببوورن كورینه "ئێستا چوار به‌رامبه‌ر شه‌شه
یوونگی و تایهیۆنگ به ته‌واوی شۆك ببوون و باوه‌ریان به چاوه‌كانیان نه ده‌كرد كه‌وا بێجگه له یۆنجوون , هۆبی و یوونجی و نامجوون ده‌ستیان به‌رز كردۆته‌وه ئه‌وانه گه‌مژه‌ن یان چی !!!!
جین ده‌یویست بزانێ كاردانه‌وه‌ی جۆنگكووك چۆن ده‌بێ وه له هه‌مان كاتدا ئه‌ویش ده‌ویست ئه‌م دیمه‌نه ببینێ بۆیه ده‌ستی به‌رز كرده‌وه كه وای كرد جۆنگكووك چاوه‌كانی ته‌واو بكرێنه‌وه
سه‌ره‌تا هۆبی وه ئێستاش جین تا ئه‌م هاورێیانه‌ی هه‌بێ دوژمنی بۆ چیه ؟؟؟
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛
RiViK 10
Start from the beginning