كه قسه‌ی ئه‌كرد به تایبه‌تی سه‌یری یوونگی ئه‌كرد تا بزانێ یوونجی به دڵنیایه‌وه دێت
نامجوون كه بیری براكه‌ی كه‌وته‌وه وتی
" سووبین كه‌م دێت بۆ شوێنێك خه‌ڵكی زۆری لێ بێت بۆیه دڵنیا نیم دێت به‌ڵام پێی ئه‌ڵێم "تایهیۆنگ ئه‌زانێ سووبین هه‌مان ته‌مه‌نی یۆنجوونی هه‌یه و ئه‌وان ئه‌بن به هاورێیه‌كی باش گه‌ر یه‌ك ببینن به‌ڵام تا ئێستا ده‌رفه‌ت نه‌بوه چونكه سووبین ناچێته ده‌ره‌وه زۆر
وه جیمین پێكه‌نی و وتی
" لیسا پێش من له‌وێ ئه‌بێ له‌به‌ر جێنی "تایهیۆنگیش به هه‌مان شێوه پێكه‌نی چونكه ئه‌یزانی خوشكه‌كانیان زۆر له یه‌ك نزیكن چه‌ند شه‌و لای یه‌ك ئه‌مێننه‌وه چ له ماڵی جێنی یان لیسا
وه یوونگی كۆتا كه‌س بوو قسه‌ی كرد بۆ مه‌سه‌له‌ی خوشك و براكه‌و وتی
" وابزانم یوونجی له به‌ر تان پێش هه‌موان له‌وێ ئه‌بێ ئه‌و كچه به تانه‌وه گرتوویه‌تی "تایهیۆنگ نازانێ ئه‌و خه‌ڵكه بۆ هه‌موو به تانه‌وه گرتویانه راسته تان به باوكی چوه له قۆزی و جوانی و كه‌شخه‌یه‌وه به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه زیاتر به دوای تانه‌وه‌ن وه‌ك له تایهیۆنگ ئه‌بێ كێشه‌یه‌ك هه‌بێ لێره!!
وه جیمینیش شتێكی بیركه‌وته‌وه وتی
" تای به‌رێز كانگ هه‌فته‌ی داهاتوو هاوسه‌رگیری ئه‌كا وه داوه‌ت نامه‌ی بۆ ناردوویت له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ته "تایهیۆنگ بیری یه‌ت به‌رێز كانگ له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی تایهیۆنگ به تایهیۆنگی گووت پێویسته ئه‌و وجۆنگكووكیش له ئاهه‌نگی كانگ دانیال ئاماده بن كه به‌م نزیكانه‌یه وه هه‌ر به‌راستیش نزیك بوو ئاهه‌نگه‌كه
ده‌بێ تایهیۆنگ ده‌رباره‌ی ئه‌وه قسه له گه‌ڵ جۆنگكووك بكا~
ئێستا هه‌موویان له ماڵی تایهیۆنگ و جۆنگكووكن دوای ئه‌وه‌ی نانی ئێواره‌یان خوارد هه‌موویان له هۆڵه‌كه دانیشتبوون شیرینی‌و میوه‌یان ئه‌خوارد
هه‌موویان كاتێكی خۆشیان به‌سه‌ر ده‌برد و قسه‌یان ده‌كرد و پێ ده‌كه‌نین به‌ڵام دواتر هه‌ریه‌كه‌و به شتێكه‌وه خه‌ریك بوو بابه‌ته گشتی نه‌ماو بوو
به دوو به دووییوونجی چوه چێشتخانه‌كه وتی شه‌ربه‌ت بۆخۆی ده‌هێنێ و هۆبی ئه‌مه‌ی به هه‌ل زانی و به دوای دا رۆیشت
تایهیۆنگ و جۆنگكووك و جین زانیان مه‌به‌ستی هۆبی چیه و هیچیان نه‌وت و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ هۆبی خواست
DU LIEST GERADE
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛
RiViK 9
Beginne am Anfang