تایهیۆنگ هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵمژی و خۆی ئارام كرده‌وه‌و وتی
" با یاسه‌یه‌ك دابنێین كه له كاتی نان خواردن قسه نه‌كه‌ین و ته‌نها نان بخۆین باشه ؟! ده‌ی ده‌ست به نان خواردن بكه‌نه‌وه هه‌مووتان !!"دوای ئه‌وه ته‌واوی شه‌وه‌كه‌یان به قسه كردن و باسی ئه‌م لاو ئه‌م لاو زه‌مانی كۆن و ئه‌م شتانه به‌رێ كرد دوای ئه‌وه تایهیۆنگ و جۆنگكووك و تان گه‌رانه‌وه ماڵه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆر پێداگریان كرد كه‌وا ئه‌م شه‌و له‌وێ بخه‌ون به‌ڵام وتیان ئیش‌و كاریان هه‌یه‌وه ره‌تیان كرده‌وه
چوار رۆژ تێ په‌ری به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چونه لای خێزانی كیم وه له‌و رۆژه‌وه تایهیۆنگ و جۆنگكووك وه‌ك جاران ده‌ژین و هیچ رۆژێك یه‌كیان نه‌بینیوه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌كردوه وه به پێویستیشی نازانن بیكه‌ن
جۆنگكووك به دڵێكی خۆشه‌وه له زانكۆ گه‌رایه‌وه‌و تانی له باوه‌ش كرد‌و سه‌مای له‌گه‌ڵدا كرد ئه‌و رۆژه تا ئێواره‌كه‌ی كاتی نان خواردن داهات و جۆنگكووك خواردنی ئاماده كرد و وه نانی بۆ تانیش دانا و له هۆڵه‌كه به دیار تیڤیه‌وه دانیشتبوو و شه‌نده‌ری ده‌خوارد له‌گه‌ڵی
كاتژمێر حه‌وتی ئێواره بوو كه ده‌رگا كرایه‌وه‌و تایهیۆنگ هاته ژووره‌وه
جۆنگكووك لای سه‌یر بوو نزیكه‌ی مانگێكه به‌یه‌كه‌وه ئه‌ژین یه‌كه‌م جاره تایهیۆنگ زوو بێته‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی بۆیه زوو پرسی
" چی بوه كێشه‌یه‌ك هه‌یه وا زوو هاتیته‌وه !؟؟ "تایهیۆنگ به‌ره‌و لای جۆنگكووك هات وله‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌ی ته‌نیشتی دانیشت و وتی
" كۆمبونه‌وه‌یه‌ك رێكخراوه له ماڵه‌وه له‌سه‌ر داوای به‌رێز ڤێگاس ئه‌و كه‌سه‌ی به‌نیازین گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ین منیش نازانم بۆ داوای كردوه له ماڵی من ئه‌م كۆبوونه‌وه بكرێ به‌ڵام ئه‌وه من لێره‌م و چاوه‌رێی ئه‌وانم و ده‌متوانی ره‌تی بكه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌م گریبه‌سته هی ئه‌وه نیه ریسكی له‌سه‌ر بكه‌م بۆیه رێگه‌م به‌وه دا "جۆنگكووك سه‌ری به مانای باشه جولاند و به‌رده‌وام بوو له سه‌یركردنی فیلمه‌كه‌ی
تایهیۆنگ سه‌یری جۆنگكووكی كرد‌و وتی
" كه‌مێكی تر یارمه‌تیده‌ره‌كان دێن بۆ یارمه‌تی له رێگا په‌یوه‌ندیم پێوه كردن
وه جۆنگكووك داوا ده‌كه‌م له ژووره‌كه‌ی خۆت بیت تا میوانه‌كان ئه‌چنه‌وه "جۆنگكووك شه‌نده‌ریه‌كه‌ی كه بۆ ده‌می ده‌برد له نیوه‌ی رێگا رای گرت و رووی كرده تایهیۆنگ و پرسی
" بۆچی له ژووره‌كه‌ی خۆم بم ؟ "
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛
RiViK 8
Start from the beginning