Part 4

261 20 8
                                    

رۆژێک لە ناو پاسدا بووین ماکۆ بە ماتۆر ھات و پاسەکەی وەستاند و ویستی بە زۆر من دابەزێنێ بەڵام باش بوو سایەق پاسەکە نەیھێشت! رۆژی دوای سایەق پاسەکە لە ئیدارە بوو منیشیان بانگ کرد مەسەلە ئاسایی بوبو! بڵند بە بێ یەک و دوو وتی ماڵی سۆما لەسەر رێگەی ماڵ ئێمەیە من دەیگەیەنم! نەشیدەزانی لە راستیدا ماڵمان لە کوێیە! وتم نەوەڵا مامۆستا گیان نابێت! بەڵام بە زۆری وتیان ئەبێت برۆیت! ئیتر ھاتووچۆم لەگەڵ بڵند ئەکرد، ھەتا دەھاتینە خوێندنگە بەس قسەی دەکرد، رۆژێک لە کاتی قسە کردن موبایلی پێ بوو چاتی دەکرد لە خۆمەوە پێم ناخۆش بوو، خوێندنگە داخراو ماوە ماوە بڵند دەھاتە لای ماڵمان، کاتێک خوێندن کرایەوە لە دوای مانگێک رۆژێک لە کاتی تەواو بوونی وانە وتی سۆما تا دەرەوە دێیت کارم پێتە، وتم باشە مامۆستا گیان، رۆشتم لە دەرەوە لە رێرەوەکە دەستی کرد بە قسە کردن، وتی تۆ قوتابی منیت بەڵام زۆر چوویتە دڵمەوە ئەمەوێت تۆ بخوازم! دەمامکم لە دەم کرد و وتم چی؟ گاڵتە ئەکەی مامۆستا؟ بڵند وتی نا بەخوا خۆت ئەزانی چۆنم! بیری لێ بکەوە! زۆر بە رەقی وەڵامم یاوەو رۆشتم، لە دوای ئەو رۆژە ئیتر ھاتووچۆم لەگەڵ نەکردەوە بەلام بەرێوبەر وتی بۆچی ھاتووچۆی لەگڵ ناکەی، وتم ئاوا ئاسوودەم لە پاس بم، وتی بۆ خۆو سەلامەتە کچم، بە ناچاری دوبارە لەگەڵ ئەو بووم، بەڵام زۆر بێزار بووم لە وانەکەی، بەڵام بەردەوام نمرەی بەرزی پێ دەدام، خۆشم زیرەک بووم بەڵام یەک نمرەم کەم بوایە خۆی دەیدا پێم، ھەموو کاتێک بانگی دەکردم بۆ ئەوەی رازیم بکا بەڵام رازی نەدەبووم، رۆژێک لە لای ژوری توێژەر بانگی کردم ھەر خۆی بوو وتی دانیشە، وتی من بەراستی تۆم خۆشەوێت! حەزەکەم بزانم چی لە من ھەیە وا تۆ ناتەوێت؟ وتم ئەرێ مامۆستا تۆ تەواویت؟ ھەستام بەڵام وتی من تۆم خۆشەوێت! بیر بکەوە! کەمێک بیرم کردەوەو دوای وتم کاتم پێ بدە! رازی بوو
ماوەی ھەفتەیەک بێدەنگ بووین، دوای وتی وەڵامەکەو چی بوو؟ وتم پۆلی ١٢ تەواو دەکەم ئەو کات وەرە پێشەوە! وتی باشە رازیم! ئەو ساڵەشم بە سەرکەوتووی بری و لە پۆلی ١٢ بووین ھەر ئەو ھێشتا وانەی پێ ئەوتینەوە، رۆژێک وتی تەواو یەمە پێشەوە وتم باشە تۆ جار جار ئەوبینم لەگەڵ کێ چاتەکەی؟ وتی غیرە ئەکەیت؟ وتم نا! وتی لەگەڵ ھاورێیەکم! ئەوەتا! نیشانی دام، وردە وردە ئیتر ئێمە نیشانە کراین! لە دوای ئەوەش مارەبرین کرا بەڵام بریاری گواستنەوەمان نەدا دڵی زۆر خۆش بوو بەڵام من ئاوا نەبووم، زۆر کات ئەمووت چۆن قوتابی و مامۆستا ھاوسەرگیری ئەکەن، ئەو زۆر منی خۆشەویست بەڵام من نا! ھیچ کاتیش رێگەم نەدەدا نزیک بونەومان ھەبێت! رۆژێک وتیان دەرۆینە سەیران، بڵند وتی من تۆ دەرۆین، وتم نا لەگەڵ پاسی خۆما دەرۆم لەگەڵ ھاورێکانم، وتی ئەمسەر لەگەڵ منا وەرە لەو سەرەوە ھاتینەوە برۆ لای ئەوان، وتم باش سەرکەوتین و من و ئەو بە تەنھا رۆشتین ، ئەو حەزی بە گۆرانی نەبوو بۆیە قسەی ئەکرد منیش چاوم لای ھاورێکانم بوو کە ئەوان خۆشی وەرەگرن، نازانم ھەر لە رۆژی پێشوەوە نەخۆش بووم و وتم بڵند ئۆتۆمبیلەکە رابگرە، رایگرت و زۆر تێکچووم بەڵام نەرشامەوە! دوای ھاتمەوە ناو ئۆتۆمبیلەکە لە دواوەو ئاوی ھێنا و لام دانیشت لە کوشنی دواوە، دەرگای کردەوە تا ھەوام بۆ بێت، دەستم گرت و سەرم خستە سەر سنگی و بێ ھێز بوم، وتی بگەرێینەوە؟ وتم نا نایەوێت باشەبم، ماچی سەری کردم بۆ یەکەم جار منیش بێدەنگ بووم، یەکسەر تەلەفۆن کراو و وتی سۆما کەمێک تێکچوە کەمێکی تر دێین، دوای ماوەی نیو کاتژمێرێک باشتر بوم و من لە دواوە بووم، لە سەیرانیش زۆر باش نەبووم ھەر لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی بڵند بووم بڵند زۆر ئاگادارم بوو! مامۆستاکانی تریش لە ئەحواڵیان ئەپرسیم! رۆژی دواتر داوای مۆڵەتم کرد بڵند بۆی کردم و لە ماڵەوە بووم دوای نیوەرۆش ھاتە سەردانم، قۆناغی پۆلی ١٢ تەواو کرد و کاتی زانکۆ ھات، لە زانکۆ باشەکانی شارەکەی خۆمان ناوم ھاتەوە و بڵندیش وتی با گواستنەوە بکەین، وردە وردە ماڵمان جیا کردەوە و کەمێک ئیتر وەک دەسگیران رەفتارم ئەکرد لەگەڵ بڵند!
ئاھەنگێکی خۆشمان کرد بەڵام گۆرانی و شت لێ نەدرا چونکە بڵند حەزی بەو شتانە نەبوو! کەسێکی بە دیین بوو! مامۆستاکانیش ھاتبوون، یەک دوو رۆژ دواتر ئیتر لەگەڵ بڵند راھاتم لە ماڵەکەمان

چیرۆکی کچێک💜Where stories live. Discover now