🦋The Legend Of Alvanian🦋 prt_6_

325 55 24
                                    


»»————>🕯<————««

»»————> 🥀 <————««

»»————> 🦋 <————««


.

.

.

خزمەتکارەکە تایلای گەیاندە هۆڵی نان خواردنە کە...ئەویش ڕۆشتە ژوورەوە و بینی تایهیۆنگ بە هێمنی دانیشتوە و چاوەڕێی ئەکات
چونکە ئەو هێشتا خواردنی دەست پێنەکرد بوو

تایلا : کەسیتر لێرە نییە؟ مەبەستم بۆچی ئەم مێزە گەورەیە و ئێمە دوو کەسین

تایهیۆنگ قسەکانی تایلای پشت گوێخست و دەستی کرد بەنان خواردن تایلاش بە سەر سوڕمانیەوە سێری ئەکرد....

دوواتر لەسەر کورسیەکە دانیشت وە سێری ئەو خواردنە جۆراو جۆرەی ئەکرد کەدانراوە...خواردنە هەویریەکان
کە بەجورەها شێوە دانرابوون کتائێستا نەی بینیوە

وە پەنیری جۆراو جۆر هەرواها سەوزەوات کە بەشێوازێکی زۆر جوان لەتکرابوون وە هەرواها میوەی شێوە سەیر بەڵام زۆر جوان بوون

سەڕەرای هەڵبژاردەی زۆر هەیە بەڵام ئەو ئێستا بیری خواردنی دەستی دایکی ئەکات

دمووچاوی وەکوو مناڵ مۆنە کردوو هەناسەیەکی خەمبارانەیدا کە ئەمە وایکرد ئەوەی تەنیشتی سەرنجی بدات

تای : خواردنەکەت بەدڵ نییە؟
تایلا سەری جوڵاند و وتی

تایلا : شتەکە وانییە...من تەنها بیری خواردنەکانی دایکم ئەکەم ، وە بیری خێزانەکەم
ئەکەم لەشەو ڕۆژێکا جیهانەکەمم جێهێشت بەبێ ویستی خوم ، من تەنانەت خوا حافیزیەکیشم لێنەکردن ئێستا ئەوان زۆر دودڵی
منن ، من هەرگیز بیرم لەوە نە ئەکردەوە
کە ژیانم بەو شێوازە بگۆڕدرێت وەک بڵێیت لەناو فلمێکی خەیاڵیم

تای بە هێمنی وتی
تای : هیچ کەس لەئێمە ناتوانێت ژیانی خۆی هەڵبژێرێت وە ناتوانێ شێواز و جیهانی هەڵبژێرێ هەریەک لە ئێمە بە چارە نوسی خۆیەوە لەدایک بووە...

هەریەک لەئێمە چیرۆکێکی خۆی هەیە بۆئەوەی
تەواوی بکات وە بەدڵی بێت یاخوت نا..

وە لەوانەیە هۆکارێک هەبێت بۆئەوەی کەتۆ بۆ ئەم ئەرکە هەڵبژێدراوی چونکە هیچ سوتفەیەک لەم جیهانەیا نییە

تایلا زەردە خەنەیەکی کرد بەهۆی هاوشێوەی قسەکانی لەگەڵ قسەکانی خۆی کەپێشتر کردبووی..وە وتی

تایلا : تۆ ڕاستەکەیت
قسەکەی کردوو زەردە خەنەیەکی هێمنی کرد..وە هەوڵەیات ئەوەی بیری لێئەکاتەوە
لەبیری خۆی بباتەوە چونکە گەدەی زەنگی ئاگادار کردنەوەی لێیاوە وە پێویستە پڕی باتەوە
ئەگینا بەم زوانە ئابڕوی ئەبات😂

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 02, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

🦋The Legend Of Alvanian🦋Where stories live. Discover now