58

727 132 269
                                    

Unedited

پێویستە کەسێک ئەم زەنگە نەفرەتیە بکوژێنێتەوە، لەوەتەی 'نازانم چەندێکە' دەنگی دێت و خەریکە بێزار دەبم.

هەوڵمدا دەستم بەرزبکەمەوە و بیکوژێنمەوە بەڵام دەستەکانم ڕەتیان کردەوە بجوڵێن. خودایە نەدەبوو زەنگێکی خۆشترم لەسەر دانابا؟

بەڵام چاوەڕێکە، پشووی بەهار دەستی پێکردووە؟ باشە بۆچی ئەلەرمم داناوە، من_

هەموو یادەوەریەکانم بیرکەوتەوە بەخێرایی و بە ڕاچڵەکینەوە هەڵسامەوە.

هەڵەیەکی گەورە.

هەموو شتێک ئازاری هەیە. یانی بەڕاستی هەموو شتێک ئازاری هەیە. خودایە، ڕێک وەک ئەوەی وامزانیبێت زۆر خۆشە بچم لەناوەندی ڕێگا پاڵکەوم تا ئۆتۆمبێل بەسەرمدا بکەوێ.

"ئۆه سوپاس بۆ خودا، لەکۆتاییدا."
میشێلا گووتی و پەڕی گۆڤارەکەی ئاواکرد.
"خەڵکی خەریک بوو دەترسان.تەنانەت منیش خەریک بوو بترسم کە هەڵەبووم، بەڵام نەخێر. من هەردەم ڕاستم."

من بەدڵنیاییەوە دەبێ لە دۆزەخ بم.

خۆم بەسەر جێگاکەمدا دادایەوە و ویستم چەند شتێک بڵێم وەک ئەوەی بڕۆ و لێم دوورکەوە دەمەوێ بخەوم.

"دەزانی ناتوانم لێت تێبگەم بەو ماسکەوە لەسەر ڕووخسارت؟ "
میشێلا گووتی.
" هەرخۆشی نامەوێ بزانم چی دەڵێیت. "

ئەوکاتە زانیم ماسکێکی پلاستیکی لەسەر ڕووخسارمە.

بە زۆری هەوڵمدەدا هەلسمەوە و لام سەیر بوو کە بینیم میشێلا گۆڤارەکەی دانا و بەرەو ڕووم هات.

ئایا بەمشێوەیە کۆتاییم پێدێنێ؟

بەڵام لەجیاتی ئەوە بالیفێکی لەپشتم دانا و یارمەتی دام بە ئاسودەیی دابنیشم.

بە گومانەوە سەیرم کرد.
ئەوە چی دەکەی؟

شانی هەڵتەکاند.

"ئەوان یەکەمجار پەیوەندیان بە دایە و بابە کرد"
گووتی.
"بەڵام وەک هەمیشە سەرقاڵ بوون، بۆیە ئەوانیش پەیوەندیان بە سکرتێرەکەیان کرد وەک هەمیشە. ئەویش پەیوەندی بە داپیرەم و من کرد وە سوپرایز من لێرەم."

"بە دایک و باوکم (باشە _یانی سکرتێرەکەیان) تۆ باشیت تەنیا خروشانێکی بچوک لەسەر مەچەکت بووە. "
بەردەوام بوو.
"وە داپیرەم هیچ نازانێ. دەزانم ئەگەر بزانێ زۆر دەشڵەژێ وە جوڵەیەکی کۆماندۆ بەرامبەر هەمووان دەکات و دڵنیام تۆش ئەمەت ناوێ. وە دڵنیام هەر زۆر باشتریت بێ گرنگیپێدانە ساختەکەی بابە و دایە لە تەلەفۆن لەوکاتەی پێویستە بەزۆر دان بەخۆتدا بگری. "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now