8

930 199 141
                                    

UNEDITED

باشە ،کەواتە یەکەم شت کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستی دەیبینی چییە؟بۆ من سەقفە پەمەییەکەمە.

ئێستا ،ئەوەی دەمەوێ بەیانیان بیبینم بەر لە هەموو شتێک زۆر جیاوازە.کەس دەتوانێ بیری بۆ بچێت؟

ئەلێکس.

بۆیە دەتوانن خەیاڵی ئەوە بکەن چەند شۆک دەبم ئەگەر خەونەکەم بێتە دی.مەبەستم تەنیا خەیاڵ بکە کە چاوەکانت دەکەیتەوە ئەو کوڕە دەبینی کە لە هەموو کەسێک زیاتر خۆشتدەوێت و بەچاوە سەوزە گەورەکانی سەیرت دەکات.

بۆیە من ئەو شتەم لێبەسەرهات کە هەموو کەسێکی ئاسایی بەسەری دێت.بە توندی بە زەوییەکە کەوتم وە بە کەوتن مەبەستم ئەوەیە تەختی زەویەکە بووم.

باشە ئەوە شتێک نییە هەموو کەسێک بەسەری بێت.یانی ،کەوتن لەسەر جێگا خەوە گەورەکەم دەبێت سەرکێشی بێت بەڵام ئیدی ئەوە منم.

هەموو کەسێک هێزێکی زلی هەیە وە هی منیش شەرمەزارکردنی خۆمە لە هەموو سات و کاتێکدا.

"ئاخ!"
ووتم و سەرم دەخوراند.

"ئۆه،خودایە گیان کلارا تۆ باشیت؟"
بە خەمخۆرییەوە پرسی و یارمەتی دام تا هەڵسمەوە.

سەرم لەقاند.ئەوەندەی شوناسم ئازاری پێگەیشت خۆم هیچ عەیبم نەبوو.یانی هەموو کەسێک لەسەر جێگاخەوەکەی ناکەوێت لەپێش ئەو کوڕەی خۆشی دەوێت.

مەگەر بەدڵنیاییەوە من بێت.

"چی دەکەیت لێرە؟"
پرسیم و بە لەسەرخۆیی هەڵسامەوە.

"ۆه،جەیک پێی ووتم تۆ بەخەبەریت و داوای کرد بانگت بکەم...."
دەنگی کەم کەمە نەما کە سەیری جل و بەرگەکەی کردم.

جلە خەوەکەشم ئەو بێجامەیان بوو کە لەسەری نوسرابوو hello kitty.زۆرباشە.نەفرەتیەکی زۆرباشە.بەدڵنیاییەوە ئەمجارەیان جەیک دەکوژم.

"ئمم،دایکت ئێمەی بانگهێشتی خوانی بەیانی کردووە."
بەتاوانبارییەوە گووتی.
"من دەڕۆم و پێی دەڵێم کەوا تۆ دێیت."

وە بە گوتنی ئەمە بەخێرایی چووە دەرەوە و دەرگاکەی بە توندی داخست.

هەرکە چووە دەرەوە بەخێرایی چوومە لای ئاوێنەکە تا بزانم چۆن دەردەکەوم .با تەنیا بڵێم معجیزەیە ئەلێکس خۆی بەملاو بەولادا نەداوە.

زۆربەی کاتەکان لەناو فیلم و کتێبەکان هەردەم پاڵەوانەکە نایابە.هەرکاتێک کە لەخەو هەڵدەستن قژیان ڕێکە و مکیاجێکی جوانیان بۆ کراوە.بۆ هەندێک کەس وەک خوشکم کە شاژنی جوانی قوتابخانە بوو لە کاتی خۆیدا لەوانەیە ئەم شتانەی بۆ بچێتە سەر.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now