14

797 175 157
                                    

UNEDITED


ڕقم لە هەڵسانی بەیانیان. ئەوە ڕاستیەکە. بۆیە کە مۆبایلەکەم زەنگی _call me maybe_
لێدەدات کەم تا زۆر توڕە دەبم.

باشە، دانی پێ دادەنێم ئەوە زەنگێکی نایابە بەڵام بۆ من وەک گالتەیەکی وون وایە. بۆیە هەرچیەک بێت پێش ئەوەی مۆبایلەکەم بگرم و زەنگەکە بکوژێنمەوە و فڕێی دەمە دوورترین شوێنی ژوورەکە، گوێم لە دەنگێک بوو گووتی.

"ئەرێ کەسێک بۆ خاتری خودا ئەم زەنگە بکوژێنێتەوە."

لە شوێنی خۆم بەستیم. دەنگەکە لەسەر جێگاکەی من هات و زۆر گڕ بوو تا هی من بێت. بۆیە هێزم دایە بەر خۆم، و لا چاوێکم بە ئەستەم کردەوە تا بزانم چ شتێک لە تەنیشتم نوستووە.

ئەوە جەیک بوو، وە بەتەواوی بێ جلی سەرەوە بوو.

ئێستا زۆربەی جار کە لەو ڕۆمانە کڵێشانەی ڕێبیکا پێداوم و تا ئێستا خوێندوومەتەوە، کچەکان کە لە خەو هەڵدەستن باسی ماسولکە و ناوازەیەی کوڕەکە دەکەن بۆ ماوەی خودا دەزانێ چەند تا کوڕەکە بەخەبەر دێت.

لەلایەکی ترەوە هەموو ئەوەی بیرم لێدەکردەوە ئەوە بوو دوێنێ شەو کوڕێک لەسەر جێگاکەم بووە و منیش هیچم بیرنایەت.
دەبینیت بیر لە چی دەکەمەوە؟

بۆیە من ئاسایترین شتم کرد، بەهەموو هێزم قیژاندم.

جەیک بەخێرایی ڕاچڵەکی و هاواری کرد.

"ئاگرەکە لەکوێیە؟"

دواتر سەیری منی کرد و لێدوانی سەر ڕووخساری بەتەواوی شێواو بوو. بۆ خولەکێکی باش سەیری یەکمان کرد.

بە شەرمەوە سەیرێکی جەستەییم کرد بۆ چەند جارێک،ئینجا جەیک تێگەیشت چی ڕوودەدات.

"چ نەفرەتیەک...."

پێش ئەوەی بتوانێت ڕستەکە تەواو بکات پاڵم نا لەسەر جێگاکەم. وە لەوکاتەدا  خەریکم بیر لەوە دەکەمەوە بۆشاییە کەسیەتەکەم دەستدرێژی کراوەتە بۆیە پاڵم بە جەیک ناوە نەک ئەوەی وابزانم خەونە و هۆکارێک هەبێت تا دەست لە سنگی بدەم.

نەفرەت.

من پێشتر زۆر بێتاوانتر بووم.

جەیک کەوتە سەر زەوییەکە و گوێم لە قیژەیەکی کچانە بوو.بەزۆر پێکەنینی خۆم ڕاگرت و بە خشان چوومە سەر لێواری جێگا خەوەکە تا ببینم جەیک مێشکی لەدەستنەداوە.ئەم کوڕە هەژارە ناتوانێت بەرگەی لەدەستدانی یەک خانەی تری مێشکی بگرێت.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now