Tear «14»

545 105 115
                                    

«من خۆشەویستیم بینی لە دڵە خاڵیەکەت»

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«من خۆشەویستیم بینی لە دڵە خاڵیەکەت»





ڤۆت و شتیوا هەیە بۆ من؟:,)




Pov layla~

چاوەکانم بە هێمنی کردەوە لەگەڵ گوێبیست بوونی دەنگی چۆلەکەکانی دەرەوە
لەگەڵ کردنەوەی چاوەکانم ئەوم بینی کە خەوتوە
زەردەخەنەیەک بەبێ ویستی خۆم هاتە سەر لێوەکانم لەگەڵ بەبیر هاتنەوەی شەوی ڕابڕدوو
ئەوە شەوێکە هەرگیز لەبیر ناکرێت
پاش کەمێک لە وردکردنەوەی ئینج بە ئینجی ڕووخساری
پەنجەم بەرز کردەوە دەمەوێت دەست لە ڕووخساری بدەم
دەستم بەرەو پێشتر برد

چیی ئەگەر بەخەبەر بێت یان ئەوەی پێ خۆش نەبێت؟
نامەوێت هیچ شتێکی هەڵە بکەم
هەر بۆیە بڕیارمدا دەستم بکشێنمەوە

"ئەنجامی بدە!"
سوێن دەخۆم دڵم کەوتە گەدەمەوە

قسەی کرد کاتێک هێشتا چاوەکانی داخرابوون
ئەو بەخەبەر بوو؟
ئەو چۆن زانی کە من بەنیازی دەست لێدانی بووم؟

پاشان چاوەکانی کردەوە

"ئـــــم بەیانی باش؟"
وتم بەڵام زیاتر بە لای پرسیار دەچوو
تکایە با ئەوەی کەمێک بەر لە ئێستە لە بیر بکات

"باشتر بۆ تۆ"
وتی و بە دەستی پرچەکانی سەر چاوی بەرەو سەرەوە برد
وە منیش وەک ندی و بدی سەیری دەکەم
ئەوە دیمەنێکی جوانە بۆ من
پاشان هەستایەوە و لەسەر جێگایەکە لاچوو

"ئایا تۆ سەرەتا دەچیت بۆ گەرماوەکە؟"
پرسی لێم

"نا تۆ دەتوانی بڕۆیت"
وتم لەگەڵ زەردەخەنەیەکی بچووک

دوای هەڵگرتنی جلەکانی بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت
لەگەڵ گوێ لێبونی داخستنی دەرگاکە دووبارە خۆم نوقمی جێگەکە کرد
هەموو شوێنێکی ئێرە بۆنی ئەوی گرتوە
دەمەوێت بزانم کە چیی بۆنێک بەکار دەهێنێک
ئەوە بەتەواوەتی وەک خەیاڵە
وە ناتوانم بوەستم لە باسکردنی

بەزەی هێن / 𝗞•𝗧𝗛➪Where stories live. Discover now