«ئازیــزم ، بەهەشت لە نێو چاوەکانت دایـــە»
پەنجە دەنێیت بە ئەستێرەکەدا؟♡︎
__________________________
Pov layla~
بەهێمنی شوێن هەنگاوەکانی کەوتوم کە هیچ بیرۆکەیەکم نیە بۆکوێم دەبات
من هەنگاوێک لەدواوەی ئەوم سەرنجم لە هانگاوەکانیەتی و بەهەمان ئەو ڕێگەیەدا دەڕۆم کە ئەو پێی دەڕوات
هەموو سەرنجەکانم لەسەر پێیەکانیەتی
تا لەپڕ وەستاو سەرم بەر پشتە بەهێزەکەی کەوت"ئاهـ ببورە"
وتم لاتێک هەنگاوێک چوومە دواوە و دەستم بەسەرمەوە گرت"تۆ باشی؟"
وتی و کەمێک بەرەو پێشەوە هات"بەڵێ بەڵێ زۆر باشم "
وتم بە زەردەخەنەوە بۆ دڵنیا کردنەوەی"زۆر باشە کەواتە ، ئێمە ئێستە لەشوێنی مەبەستین"
وتی لەگەڵ زەردەخەنەیەکی بچووک پاشان لەبەردەمم لاچوو
لەگەڵ لاچوونی درەختێکی گەورە بەدەر کەوت
کە لقەکانی بە پارچە پەڕۆی ڕەنگا و ڕەنگ داپۆشراون
بەرەو پێشەوە چووم و دەستم لە یەکێک لەپەڕۆکان دا کە ڕەنگی ئەرخەوانی دەنواندبەجۆرێک زۆر سەرنج ڕاکێشە
"بۆچی ئەم پەڕوانە بێرەوەن؟"
پرسیم چوونکە بەبێ هۆکار هیچ کەسێک ئەو کارە ناکات"ئەمە داری خەونەکانە ، خەڵکی دێن و خەونێک دەخوازن پاشان پارچە پەڕۆیەک بەجێ دەهێڵن وە لەو بڕوایەن ئەوە خەونەکەیان دێنێتە دی"
زۆر بە وردی بۆی شیدەکردمەوە
ئەوە زۆر جوانە خەڵکی دێن و خەونەکانیان لێرە جێدێڵن بە ئومێدی ئەوەی بێتەدی هیوادارم خەونی هەمووان بێتەدی
YOU ARE READING
بەزەی هێن / 𝗞•𝗧𝗛➪
Fanfiction«خۆشەویستی سنوری نییە» بە سێرکردنی چاوەکان هەزاران تیشک هاوار ئەکەن ئەگەر ئەوە یەکەم چاوکردنەوەی ژیان بێ~ خۆشەویستی تۆ بۆ من لەوانەیە خەیاڵ بووبێت ، بەڵام هێشتا جوانترینە~ ئامادەم دڵ خۆشیم بە خەیاڵتەوە ببەسمەوە ، ئەی خەونە نەبڕاوەکەم~