Lunch «11»

518 98 63
                                    

« زەردەخەنەی ساختە ئاسانترە لەوەی کە ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەمباری»

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

« زەردەخەنەی ساختە ئاسانترە لەوەی کە ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەمباری»


تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە دەکەی؟( ˘ ³˘)♥︎

_________________





Pov layla~

بە بێ دەنگی دانیشتووین لەسەر گیایە کەمێک شێدارەکە
ئەو شتانەی ئەو وتی لەلام زۆر لە ناکاو بوو
هەستێکی خۆش و هەستێکی کەمێک نامۆم هەیە لە ئێستادا

ئەوشتانە بۆم دەردەخەن کە من بەڕاستی ئەوم بەدڵە!
دوای ئەوەی کەمێک پێش ئێستە ڕوویدا لەلایەک شتەکان بۆ لایەکی تر دەڕۆن
ئایا بۆچی منێکی مرۆڤی بێ هێز بوومەتە هاوەڵی بەهێزترین خوێنمژ؟
شتەکان تاڕادەیەک سەختە بۆ شیکارکردنیان لە مێشکم
ئەم ماوەیە شتەکان بەدوای یەک دێن و  سەرم لێدەشێوێنن

" تۆ ناتەوێت هیچ بپرسی؟"
وتی و جەنجاڵیمی زیاد کرد

" بۆ چی من؟"
من تەنها وەڵامی ئەو پرسیارەم بەسە

"من خۆم ئەوەم هەڵنەبژاردووە ، ئەوە مانگ هەڵیدەبژێرێت هۆکاری بونی تۆ بە هاوەڵم هەر خۆی پێیدەزانێت "
سەرێکم ڕاوەشاند
دەی دەکرێ چیی بڵێم

بۆستە چیی ئەگەر ئەو بتوانێت هاوەڵێکی تری هەبێت؟

"ئایا تۆ ئەتوانی لە هاوەڵێک زیاترت هەبێ؟"

"نەخێر تۆ یەکەم و کۆتا هاوەڵی منی ، بەڕاستی هیچ حەز بە پرسیارەکان ناکەم وە دەزانم تۆ مێشکت جەنجاڵەو هەربۆیە وەڵامم دایتەوە هەستەکەم ئەوەندە پرسیار بەسە کە کردت"
ئەکرێت دوو ڕووی هەبێت نا لەوانەیە چوار ڕوو
دەمێک شیرین و دەمێک سەرنجڕاکێش وە جدی و ئێستە سارد ،
چۆن دەتوانێت هێندە بگۆڕێت

بەزەی هێن / 𝗞•𝗧𝗛➪حيث تعيش القصص. اكتشف الآن