heart talk «16»

691 101 107
                                    

«تۆ گەردوون بە چوان دەبینی،بەڵام من گەردوون لە چاوەکانی تۆ دەبینم»

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

«تۆ گەردوون بە چوان دەبینی،
بەڵام من گەردوون لە چاوەکانی تۆ دەبینم»







*ڤۆتێ بۆ منێکی بێڕەحم؟*



Pov another's ~

لێرە گۆماوێک خوێن بوونی هەیە، لەیلا چاوەکانی داخراون و بێئاگایە هەر وەک بووکەڵەیەکی خەوتوو

سەبارەت بە تایهیۆنگ هەستی ترس و توڕەی و هەستی پەشیمانی بۆ لوتبەرزی و ساردی بەرامبەر هاوەڵەکەی گیانی داگرتوە

"شتێک بکەن خوێنی زۆری لێئەڕوات"
ڤینۆس بە دڵێکیپڕ و چاوانێکی تەڕبوو بە فرمێسکەوە دوا

تایهیۆنگ هاوەڵە بێ هێزەکەی هەڵگرت و بەهێزە تایبەتیەکەی گەیاندیە بەشی پزیشکی کە لە پشتەوەی کۆشکەکە بوونی هەیە و تایبەتە بە ئەو کەسانەی لە کۆشک دەژین ، کووک و تای هەرگیز پێویستیان بە پزیشک نیە ئەوان دەتوانن خۆیان چارەسەر بکەن لە هەربرینێک ئەوە بۆ مرۆڤەکانی کۆشک و سەربازەکانە بۆ کاتە سەختەکان

"چی ڕوویداوە پاشام؟"
پزیشکەکە وتی هەرکە لەبەردەم ئەو پیاوە سەرلێشێواوە وەستاوە

"ئەوە خەنجەری بە ژەهرە و بەری کەوتوە ، سەیری چاوەکانم بکە شتێکی بەسەردا بێت ئەو دونیایە دەڕووخێنم "
بە هاوارەوە وتی و پزیشکەکەی خستە لەرز

"هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم پاشام ، تەنها پێش ئەوەی هەرشتێک بکەین تۆ چەند دڵۆپێک لەخوێنی خۆتی پێبدە"
پاشا بە خێرای بە ددانی دەستی بریندار کردوو چەند دڵۆپێکی خستە نێو دەمی هاوەڵەکەی

بەزەی هێن / 𝗞•𝗧𝗛➪Onde histórias criam vida. Descubra agora