🌍PART33🌍

347 39 30
                                    

ب.کیم:تای؟

گووتی و چەتاڵەکەی دانا لەسەر مێزەکە و بەهەمان شێوە چەقۆکەشی

تای:بەڵێ باوکە گیان

ب.کیم:تای پێشنیارێکت دەدەمێ کە دایکت پێشکەشی کردووە گوێم بۆ بگرە

تای:گوێم گرتووە باوە جیان

بەتامەزرۆیەوە هەموومان چاوەڕێی ب.کیم بووین کە قسە بکات

ب.کیم:تا دایکت پێشنیاری کردووە تاوەکو ن/ت مناڵی دەبێت لەلای ئێمە بمێننەوە

ئانۆ:چی؟

بەشۆکی و ووتی تای بێ کاردانەوە بوو لەبەرامبەر ئانۆ دەمویست ئێستا بڕۆم ئەو سۆزانیە بکوژم

:ئای ئانۆ جیان ئەوەی شۆکبێت ئەبێت ئێمە بین نەک تۆ بۆوا خۆو تێکیاوە ئازیزم

گووتم بە ڕقەوە

تای:ن\ت ڕاستئەکات ئانۆ، و باوکە بۆ ئەو بابەتەش مادەم ئێوە ئاواتان پێ خۆشە ئەوە من و ن\ت ڕازین

خ.کیم زەردەخەنەی کرد

خ.کیم:ئۆھ زۆرم پێ خۆشبوو و ژورەکەشتان ئامادەیە بە سونگیون بڵێن نیشانتان ئەدات

تای:زۆر باشە دایە جیان

.....

خۆم هەڵدایە سەر بێدەکە و بەبێ ئارامی کالە سپیەکانم داکەند و خۆم خزاندە سەر جێگاکه ئێھ بەڵێ ئێستا کاتی خەوتنی من و مناڵە جوانەکەمە تای وویستی بێت و لەتەنیشتم بخەوێت بەڵام پاڵم پێوەی نا

:دوورکەوە هێشتا سزاکەتم لەبیر نەکردووە

تای:چ دۆزەخێکە تۆ وادەکەی زیاتر و زیاتر حەزدار بم بەرامبەرت

:ئۆو بەڕێز تای دەبوو پێش ئەوەی ماچی بکەیت بیرت لەوە بکردایەتەوە

تای:باشە

هەستم بەو ساردیە کرد کە لەسەرەتادا هەمانبوو کاتێک تای بەو جۆرە سارد و خەمبارە قسەی کرد دوورکەوتەوە لەسەر قەنەفەکە ڕاکشا بەجورێک ئەوم ئەویست حەزم دەکرد بچم و توند لەباوەشی بگرم و بگریم بەڵام زاڵبووم بەسەر هەموویا و چاوەکانم داخست بەڵام هێشتا ئەو جلانەم لەبەرایە ئێستا زۆر ماندووم بۆیە هیچم نەگۆڕی چاوەکانم داخست بخەوم بەڵام قورس بوو من نەمتوانی دەمویست تایم دەویست دەمویست ئێستا بچمە باوەشیەوە لەپڕ گوێم لەدەنگی هەنیسک بوو بەڵێ هەنیسکی تای بەبەرزی هەنیسکی ئەیا خێرا هەڵسامەوە و چوومە لایەوە کە لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو

:ت.تای تۆ باشیت؟

تای:پێم مەڵێ تای ئەوە ئازارم ئەدا تۆ پێشتر ئەوت گیانەکەم یاخود ئازیزم یان نەفەسم ئێستا بوومەوە بە تای

هەنیسکی ئەدا لە نێوان قسەکانی هێشتا سەیری چاوەکانمی نەکردبوو دانیشتم لەسەر چۆکەکانم و سەیری چاوە سوربوەکانیم دەکرد دەبێت چەند خۆپەرست بم من نەفرەت هەستم بە خراپیەکی زۆر کرد هەستم کرد پارچە پارچە دەبم

تۆ هی منی🖤.Where stories live. Discover now