🌍PART31🌍

392 44 33
                                    

پاڵکەوتبووم لەسەر شوێنی پشکنینەکە بەڵێھ لە نەخۆشخانەیەکی باشی سیئۆلم گوێم لەدەنگی ترپەکانی مناڵەکەمە

دکتۆرەکە:ئەو نەمردووە ئەوانە دەبێ بدرێن بە دادگا کە وایان ووتوە

:من ئەمزانی

دکتۆرەکە:لەوەیە لەپێناو پارە وایان کردبێت

:دەزانم کێ بووە من ئەزانم بورانەوەکەشم بەهۆی خواردنەکانەوە بووە ئەو ڕۆژە

دکتۆرەکە:تۆ بە ئۆنڵاین داوایت کرد؟

:بەڵێ

دکتۆرەکە:ئەو قسانەی بۆ منت کرد هەمان شت بۆ پۆلیسەکان بکەوە باشە ئێستا ئەوان بانگ ئەکەم

:نا پێویست ناکات ئەوە بە هاوسەرەکەم ئەڵێم ئەو چارەسەری ئەکات

دکتۆرەکە:هێشتا پشکنینەکانت ماون؟

:بەڵێ

دکتۆرەکە:ئەوان بکە بەڵگە

:وائەکەم

ئەوێم جێهێشت دوای ماڵئاوایکردن لە دکتۆرەکە وێنەکانی کە لە سۆنەرەکە دەرچوو بوو لەگەڵ پشکنینەکان خستمە جانتاکەمەوە و چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم بەتەواوی وزەیەکی باشم هەیە بۆ دەسپێکی ڕۆژێکی نوێ کاتژمێر نزیکی هەشتە بەخێرای پێم دانا سەر بەنزینەکە و بەڕێکەوتم بۆ ماڵی باوکم چونکە دەمهەوێ بزانم بۆچی تای نەهات بەبێزاری ڕوانیمە ترافیکەکە کە ڕایگرتوومە بۆ ماوەیەکی زۆر چونکە زۆر ئۆتۆمبێل هەبوو ئەمڕۆ باشە دڵنیام ئەمجارە ڕزگارم ئەبێت دوو دەقەی ماوە سەیری لای ڕاستم کرد دایک و کچێکم بینی کچەکە تەمەنی لەدەوری شانزە ساڵان ئەبوو و دایکەکە چل ساڵان ئەچوو ئەوان وێنەیان ئەگرت بەدڵخۆشیەوە ڤیدیۆیان تۆمار ئەکرد لەو گاتەیا هیوام خواست کچێکم هەبێت تا بتوانم نازی هەڵگرم وەکو ئەوەی نازم هەڵگیراوە من تەنها ئاواتم ئەوەیە خێزانێکی بچوک پێکبێنم ئەوەش ڕووئەدات بەمزوانە ئەگەر هیچ شتێ ڕوونەدات سەیری ترافیکم کرد ئێستا دەتوانم بڕۆم پێم دانایە سەر بەنزین و بەخێرایەکی کەم ئەڕۆیشتم باشە ئێستا من گەیشتم هاتمە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکەم و دەرگای ئۆتۆمبێلەکام داخستەوە و چوومە پێش دەرگای ماڵی باوکم و لەجەڕەسەکەم یا و دوای کەمێک تای دەرگاکەی لێکردمەوە شۆک بووم بۆچی تای لێرەیە و هەروەها بەتوڕەی سەیری ئەکردم

تای:لەکوێ بوویت؟

:لە نەخۆشخانە

بەئاسای ووتم ئەو دەستەکانی لەیەک گرێدا

تای:بەجدیتە ئەچیتە نەخۆشخانە بۆچی چیتە؟

:منداڵەکەم دەژیت

تای:منداڵی چی ن/ت ئەو مرد

:تای نەمردووە ناااااااا ئەو دەژیت تا کەی ئەوە دووبارە بکەمەوە؟

تای:ناژیت

:تای من بەڵگەم هەیە

تای:کوا بێنە پێشانمی بدە

تۆ هی منی🖤.Where stories live. Discover now