کاتەکان زوو تێپەڕین لەگەڵ خێزانەم ئێستا کاتی خەوتنە و لە هۆڵەکە دانیشتوین من داپیرەم و باپیرەم بردە ژوورەکەیان و بەهەمان شێوە دایکم و باوکیشم سونمی و جیمین بەبێزاری دانیشت بوون و سەیری موبیان ئەکرد
سونمی:ئای خوایە من بێزار بووم ن/ت تکایە ژوورێکم بدەیە دەمەوێ بحەسێمەوە
گووتی کاتێ وازی لە موبەکەی هێنا
:بێگومان تۆ و جیمین لە ژوورەکەی لای ڕاست لە سەرەوە ژووڕەکەتانی لێیە
سونمی:شێت بوویت من و ئەو لەیەک ژوور
تای:بۆچی ئەی ئێوە خۆشەویست نین؟.
جیمین:ئەوە پێشتر بوو
سونمیم بینی کاتێ فرمێسکی کۆبویەوە بەکردنی ئەو قسانەی جیمین
:دەی سونمی وەرە لەگەڵم تا ژوورەکەو نیشان بدەم
گووتم و دەستی ئەوم گرت و بردمە سەرەوە بردمە یەکێک لە ژوورەکان و دەرگاکەم داخست و ئەوم لەسەر سیسەمەکە دانیشاند و خۆشم بەرامبەری دانیشتم
:چی ڕوویداوە لە نێوانتان؟
سونمی:هیچ شتێک
:سونمی من تا ئێستا هیچم لێ شاردوویتەوە ها؟
سونمی:باشە باسی ئەکەم بەڵام تکایە پشتی ئەو مەگرە و بە ڕاستگۆیانە ئامۆژگاریم بکە
:بێگومان دەی بیڵێ
سونمی:پێش چەند ڕۆژێک لەگەڵ جیمین لەماڵەوە بەتەنیا دانیشت بووین جیمین زۆر بە شێوەیەکی سەیر سەیری ئەکردم وەکو ئەوەی بیەوێ شتێکم لێ داوا بکات سەیریم کرد و ووتم چی هەیە هیچی نەوت و لێم هاتە پێشەوە و ماچی کردم بێگومان منیش ماچم کردەوە وامزانی هەروەکو ماچەکانی تر ئاساییە بەڵام ئەو لێوی لە لێوم کردەوە و وویستی کراسەکەم داکەنێت بەڵام من دەستەکانیم گرت و ووتم ئەوەم ناوێ ئەو ووتی بۆچی من ووتم تەنها نامەوێ پێش هاوسەرگیری ئەوە بکەم ووتی بەجدیتە یانی سیقەت پێم نییە ووتم نا وانییە بەڵام ئەو ماڵەکەی جێهێشت و ڕۆیشت ن/ت دەبێ ئەو تێبگا کە ئەوە بۆ من قورسە چونکە من ناتوانم باوەڕ بە کوڕێ بکەم کە پێشتر بە هەموو کچەکانی ڕابواردوە
:بەجدیتە جیمین هەرگیز تۆی بۆ ئەو شتانە ناوێت ئەو پێش ئاوەی ئەو شتە بکات هات و پرسی پێ کردم بەڵام دیارە تۆ ڕێگات پێی نەیاوە
سونمی:یانی تۆ ئەڵێیت ئەتوانم بڕوای پێ بکەم؟
:بەڵێ ئەو تەنیا بۆ شتە زۆر گرینگەکان پرسم پێ ئەکات و تۆش یەکێکی لەوانە
سونمی:سوپاس بۆ ئامۆژگاریەکانت
:سوپاسی ناوێ من هەمیشە لێرەم بۆ تۆ
.....
دوای یەک مانگ
بەیانی زووە و هێشتا تای هەڵنەساوە من نزیکەی نیو کاتژمێرە هەڵساوم خەریکی ئیشەکانمم لە مەتبەخ و خواردن ئامادە ئەکەم سەیری هێلکەکانم کرد باشە هێشتا ماویەتی سور بێتەوە بە هێواشی زەڵاتەکەم ئەکرد بەڵام لەنەکاو دوو دەست لەکەمەرم گرێدرا