🌍PART22🌍

437 61 100
                                    

Y/n pov

نزیکە مانگێک بەسەر هاوسەرگیریەکەم تێپەڕیوە تای هەمیشە لەگەڵم باش بووە و وەکو هاوڕێیەک بووە بۆم و لەهەمان کاتیشا ئەوە دڵتەنگم ئەکات کە زۆربەی شەوەکان تای لەماڵ نییە ئەو پاسەوان و خزمەتکاریشی بۆ گرتوم چونکە ماوەیەک هەستی کردبوو زۆر ماندوو ئەبم بە ئیشی ماڵ و هەروەها کۆمپانیاش بۆیە خزمەتکاری بۆ گرتم و پاسەوانیشی گرت چونکە خۆی زۆربەی کاتەکان لە ماڵەوە نییە

:سوپاس

سوپاسی شۆفێرەکەم کرد دوای ئەوەی دەرگای بۆ کردمەوە

شۆفێر:شایەنی نییە خاتوونەکەم ئەوە ئەرکی خۆمە

شۆفێرەکە ووتی و منیش زەردەخەنەم بۆ کرد و ڕۆیشتمە ژورەوە و یەکەم شت خزمەتکارەکە هاتە بەرامبەرم

خزمەتکار:خاتوون ن/ت هەموو شتەکانم بۆت ئامادە کردوە

:باشە سوپاس

ووتم و ڕۆیشتم بەڵام لەناکاو ئاوڕم دایەوە

:تکایە دەرمانەکانم بۆ بێنە ژورەکەم چانگمی

چانگمی:باشە خاتوونەکەم

ڕامکردە سەرەوە بەسەر پلیکەکانا و بەهێواشی ڕۆشتمە ژورەکەم بەڕاستی هەست بەئاسودەیی ئەکەم لە ژورەکەم چونکە ئەوێ بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە من بۆنەکەی تایم دزی و هەموویم بە ژورەکەما بڵاو کردەوە بەنزیکەی خەریکە ئەکەومە ناو عاشق بوونیەوە بەڵام من نامهەوێت تکایە من ناتوانم ئەو هەموو قورسایەم پێ هەڵناگیرێ بەڵام دڵە گەمژەکەم ئەوە نازانێت خەریکە نوقمی عەشقی ئەو ئەبم و ئەزانم ئەخنکێم ئەگەر زوو خۆم ڕزگار نەکەم بەڵام خوا دڵم بەنەفرەت بکات کە لە هیچ تێناگات

End pov
.....

تای:ئاھ سبەی ئەڕۆم ماریا ئەمشەو کاری زۆرم هەیە ناتواام بێم بۆ لات

تای لە تێلەکەوە ووتی لەگەڵ ئەوەی خەریکی کۆکردنەوەی چەند فایلێک بوو

ماریا:بەڵام تای تۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە ئەڕۆیت من لێرە چیبکەم بێ تۆ

ماریا بەدەنگێکی پڕ لە گریان ووتی

تای:بە ئەڵا هەر کە هاتمەوە سێ هەفتە لەلات ئەبم بێ ئەوەی بڕۆم

ماریا:باشە دەی تاتا خوات لەگەڵ ئەبێ بچمە ماڵی هاوڕێیەکم نەخۆشە

تای:باشە باش ئاگات لەخۆت بێت بەیبیم خوات لەگەڵ مواھ

ماریا:مواھ

ئەوان ماچیان بۆ یەک هەڵدا لە تێلەکەوە و دوای ئەوە تا کۆتای بە پەیوەندیەکە هێنا

Tae's pov

ئەبێ ئێستا ن/ت بێت بۆ ئێرە بۆ پێی نەڵێم بێت بەڵام ئەو ئێستا خەوتوە ئەو پرسیارانە مێشکم ئەخۆن خێرا موبەکەم دەرهێنا بێ دوو جار بیرکردنەوە تێلم بۆ ن/ت کرد

تۆ هی منی🖤.Where stories live. Discover now