🌍PART24🌍

359 56 14
                                    

Y/npov

چاوەکانم بەرامبەر بە چاوی تای بوو چاوەکانی پێناسە نەکراو بوون تای وویستی هەڵسێتەوە بەڵام دووبارە بەسەرم بەربوویەوە و ئەمجارە جەستەمان چەسپ بوو بە یەکترەوە بەڵام هەر زوو تای هەڵسایەوە

تای:ببوره

:ئ.ئێ کێشە نییە

لە ئێستادا من بێ چارە بوومە دەمهەوێ ڕابکەم بۆ دەستشۆر بەڵام نازانم دەستشۆرەکە لە کوێیه🤦🏻‍♀️.....

کاتژمێر یەکی نیوەشەو

لە هۆڵەکە بە دیار تیڤیەوە دانیشت بووم تای ژورەکەمی نیشاندام بەڵام نەمتوانی بخەوم بۆیە هاتمە ئێرە تا کەمێ سەیری تیڤی بکەم

تای:ن/ت؟

هاتە هۆڵەکە و سەیری موبەکەی ئەکرد بە شۆکەوە

:هم؟

تای:ئ.ئەوە تۆیت؟

موبەکەی نیشاندام ئەوە ڤیدیۆی من و جیسۆ بوو کاتێ لە کافێکە ماریا قژی ڕاکێشام و منیش زلەیەکم لێیدا بەڵام ئەو بەشەی کە ئەو قژی ڕاکێشاوم دیار نییە بۆچی

تای:من باوەڕم بە تۆ بوو نەفرەتی من باوەڕم پێت بوو من باسی دڵی خۆمم بۆت کرد تۆش چوویت و دڵی منت گووشی

:سەیرکە تای وەکو ئەوە نییە کە بیری لێئەکەیەوە.....

تای:هەڵەبووم زۆریش هەڵەبووم کە لەسەر مێزی هاوسەرگیریەکە بە دەنگێکی بەرز نەموت نەخێر

دڵم پارچە بوو نەمتوانی قسەیەک بکەم بۆ هەزاران جار نەفرەتم لە خۆم کرد کە من ئەوەم خۆشویستوه بەسە ن/ت بەسە بۆچی هەمیشە سوکایەتی

:گوێ بگرە تای هیچ ناچار نیم کە ڕوونکردنەوەت بۆ بکەم تێئەگەی لەبەر ئەوەی تۆش هاوسەری من نیت بەهیچ جۆرێک تەنها قاغەزێکە و تەواو و بەدڵی خۆشم کێم بووێ لێی ئەدەم

فرمێسکەکانم ئەهاتنە خوارەوە لەگەڵ کردنی قسەکانم بەڵام هەرزوو ئەمسڕین خێرا ڕامکردە سەرەوە من هیچ لەو ناترسم تەنها ئەوەم پێ قبوڵ ناکرێ کە پێی ووتم بەو جۆرە ماریا بردیەوە لە گرەوەکەی

Flashback

ماریا:دڵنیابە وائەکەم تای نەفرەتت لێبکات

:ئەگەر وات کرد ئەوە من بێ یەک و دوو لە تای جیائەبمەوە

End flashback

چیتر خۆم نەگرت و لە گۆشەیەکی ژوورەکەم دانیشتم و دەستم کرد بە گریان هەر خۆی ئەو ماڵەش هی من نییە من بۆچی لێرەم تا ئێستا بەڵێ ئەبێ خێرا لێرە بڕۆم بۆیە هەڵسامەوە چاکەتەکەم هەڵگرت و ڕۆیشتمە دەرەوەی ژوورەکەم خۆشبەختانە تای لێرە نییە بۆ ئەوەی ببێتە ڕێگر و بێزارم بکات بۆیە تاوەکو توانیم خێرا ڕۆیشتمە دەرەوە و دەرگاکەشم بە توندی داخست دەستم بۆ تاکسیەک ڕاگرت بە ئینگلیزی ووتم

تۆ هی منی🖤.Where stories live. Discover now