༆Part15༆

947 137 79
                                    

درەنـگ ئەم پارتەم پۆست کرد دەی
قەینا حەقی خۆم ئەکەم چونکە ئێوەش
زۆر کەم ئەکتیڤن💔



......

دوای ئـەوەی جۆنگکوک ڕۆزالی
گـەشتەماڵەوە بێ هیچ قسەیەک هەریەک
یان ڕۆشت بۆژورەکەیان لەبەر ئەوەی درەنگ
بوکاتەکەی بەڕێز پارک و خاتوو پارک
خـەوتبوون!:)

ڕۆژێــــــکی نــــــوێ

Pov:Rozaly

ئەمڕۆ زووتر هەستام لـەخەو گەرماوێکم
کرد وە جلێکی گونجاوم لەبەر کرد درێسێکی
پـەمەیی و کە قوڵێکی سێچـارەکی هەبوو
کەگـوڵی ناسکی تێدابوو ئـەمەوێت بە
جۆنگکوک بڵێم ئەمڕۆ بم بات بۆ نەخۆشخانە
کـەلەژوورەکەم هـاتمە دەرەوە جۆنگکوکم بینی وادیارە ئەویش ئێستە هەستاوە
زەردەخەنەیەکی کرد جۆنگکوک و سەیری
منی کرد ووتی
"بەیانی باش"

"بـەیـانی تۆش باش"

جـۆنگکوک ویستی بڕواتە خوارەوە بەڵام
وەستاندم

"جۆنگکوک"

جۆنگکوک ئاوڕی دایەوەبەنیشانەی پرسیارەوە
سەیری کردم

"ئێ هینە جۆنگکوک ڕاستیەکەی ویستم بڵێم
ئەگەر مەجالت هەبێت ئەتوانین ئەمڕۆ
بچین بۆنەخۆشخانە"

جـۆنگکوک
"بـاشە کەواتە ئەچین هەرخۆی ئـەمڕۆکارم
نیە!"
بەزەردەخەنەوە

"سوپاس"
بەزەردەخەنەوە وام وت

جۆنگـکوک
"پێویست بەسوپاس ناکات"
بەزەردەخەنەوە

دواتر ڕۆشتینە خوارەوە
بـەیانی باشم لە خـاتوو پارک بەڕێز پارک
کرد ئـاهـ بابیرم نەچێت بە خاتوو پارک ئەڵێم
دایکە چونکە ئـەوڕۆژەی ئەڕۆشتم بۆماڵی بەڕێز کیم گوێم لە گفتوگۆی نێوان خاتوو
پارک بەڕێز پارک بوو کە خاتوو پارک دەیگووت چـەن هەست بەئازارم ئـەکەم کاتێک کچەکەم پێمدەڵێت خاتوون بۆیە
منیش بڕیارم دا پێبڵێم دایکە هەرخۆی من
لە ژیانم هیچ کەسێکم نـەبوو کە پێبڵم دایکە
بەڕاستی منی خۆش بووێت

خـاتوو پارک
"کچەکەم ئایا دڵخۆش بوویت لەماڵی
پورەکیمت"

من بەزردەخەنەوە
"بەڵێ دایکە"
کەمێک هەستم بەشڵەژان کرد کەوام ووت لەبەر ئەوەی یەکەم جارمە بڵێم دایکە!

خاتوو پارک بەشۆکە سەیری کردم دوای شۆکەکەی گۆڕا بۆ زەردەخەنەیەکی گەورە
"ئای خوایە لەکۆتای بەمن ووت دایکە
من قوربانی کچەکەی خۆم بم"

منیش زەردەخەنەکەم لەگەڵ گۆڕیەوە ئـەمە
لەکاتێکدا جۆنگکوک بەڕێز پارک بە زەردەخەنەوە سەیری ئەو دایک و کچەیان دەرکرد

No Body Knows\J.Jk✅Where stories live. Discover now