XIV

190 33 50
                                    






دەیزی pov

بەیانی داهات و چاوەکانم کردەوە یەکەم شت گوێبیستی دەنگی لێدانەکانی دڵی جۆنگکووک بووم تەواوی شەوەکە لەسەر سنگی ئەو خەوم لێکەوت بە گریانەوە بەتەواوی باش ببوم و دڵخۆش بووم وەک ئەوەی بلێی ئەو ئافرەتەی دوێنێ نەبووم کە لەسەر سنگی
هاوسەرەکەی وەک منداڵێکی گەمژە ئەگریا هەرخۆی باوەشی ئەو و
نزیکی ئەو لەمن من باش دەکات و خەمەکانم ناهێڵێ وەک بڵێی ئەو خەمەکانی من هەڵدەگرێ

سەرم تۆزێ بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ڕوخساری ببینم ماچێکی بچووکی لێویم کرد سەیری کاتژمێرەکەم کرد
بینیم نیو کاتژمێر ماوە بۆ ئەوەی بڕۆمە نەخۆشخانە

دەستی ئەوم لەکەمەری خۆم جیا کردەوە کە زۆر بەتوندی
باوەشی پیاکردبوم وەک بڵێی کۆتا جارە باوەشم پێدا بکا
ڕۆتینی بەیانیانم ئەنجام دا و هاتمە خوارەوە
خواردنم بۆ جۆنگکووک ئامادە کرد
بۆ ئەوەی کە هەڵسا گەرمی بکاتەوە و بیخوا هەرچەنە
ئەو هەمووکات بەمن ئەڵێ کە پێویست ناکات خۆم ئامادەی ئەکەم

نانی بەیانیم ئامادە کرد و تەنیا سێوێکم هەڵگرت و
ڕۆشتمە نێو ئۆتۆمبێلەکەم بەرەو نەخۆشخانە



بەنێو ڕێرەوە درێژەکەی نەخۆشخانە ئەڕۆشتم پەرستار و
دکتۆرەکانی ئەوێ کە منیان ئەبینی سەریان وەک ڕێزێک بۆ دادەنواندم
منیش بەهەمان شێوە
تا گەشتمە لای دکتۆر جین تۆزێ شەرمەزار بووم
بەهۆی ئەم هەڵسوکەوتەی دوێنێ
دەیزی:سڵاو دکتۆرە جین
جین:ئاهـ سڵاو دەیزی ئێ چیبوو؟
دەیزی:تێنەگەشتم ؟
جین:تۆ دوگیانی ڕاستە؟
خێرا چاوەکانم لە شۆکدا کرانەوە ئەو شتەی کە تائێستا من و جۆنگکووک بیرمان لێی نەکردۆتەوە ئەویش بەشێوەیەکی هەزەلی
باسی لێوە ئەکرد ئەکرد بەڕاستی ئەو بە هەموو شتێک ئەچێ
جگە لە دکتۆر

دەیزی:ئاا نەخێر دکتۆرە جین تۆ بەهەڵە تێگەشتووی
جین:دوێنێ کە تۆم بە گریانەوە بینی وتم لەوانەیە کاری هۆڕمۆنەکانی
دووگیانی بێ
وای وت و بە شەیتانییەوە سەیری ئەکردم منیش
لە شەرما سوور ببومەوە
دەمم تەتەڵەی ئەکرد لە کاتی قسەکردنا نەخێر لەگەڵ بەناوبانگترین
دکتۆرا باسی دوگیانبوونی من ئەکەین چ شەرمەزارییەکە

دەیزی:بەهۆی شتێکی ترەوە بوو کە گریام
جین:ئێهـ با وابێ بەڵام گەر شتێکی وا ڕوویدا ئاگادارم بکەوە چونکە
ئەمەوێ دەیزی بچووک بچووک ببینم بەڵام با بەو هاوسەرە
ڕەزا تاڵەت نەچن
وای وت و دەستی لەسەر شانما دانا چاوێکی لێداگرتم و ڕۆشت
هەستێکی زۆر سەیر و دڵخۆشکەر بوو کە وتی
دەیزی بچووک بچووک بیرم ئەکردەوە کە منداڵەکانی من و جۆنگکووک ئەبێ چۆن دەربچن؟بەڵام کە وتی هاوسەرە ڕەزا تاڵەکەت بە گرژیەوە
سەیری پشتەوەم کرد کە ئەڕۆشت
دەیزی:یاا دکتۆرە جین
بەردەوام بوو لە ڕۆشتنکەی بە من پێکەنی تا لەبەر چاوما ونبوو
چۆن ئەتوانێ بە جۆنگکووک بلێ ڕەزا تاڵ
بۆ مەگەر لەو شیرینتر هەیە لە دونیا؟


꧁ 𝘀𝘁𝘂𝗽𝗶𝗱 𝗰𝗵𝗶𝗹𝗱 ꧂ منداڵیـ گەمژەWhere stories live. Discover now