Xl

200 33 30
                                    







Pov دەیزی

خەریکی داخستتنی زنجیری عەزێ سپییەکەم بووم
کە بەجەستەما هاتبووە خوارەوە عەزێکی درێژ وە قۆڵەکانیشی بەهەمان شێوە شانەکانی ڕووتن کە ئێسکی شانمی بەتەواوی نیشانداوە
لەگەڵ تاتۆکە
ئەو تاتۆیەیەی من و کووکی پێکەوە کردبوومان
هەرچەنە من حەزم لێی نەبوو بەڵام ئەو بەزۆری منی ڕازی کرد
تاتۆکە گوڵی کریسانثمۆمە بە واتایی خۆشبەختی دێ
هەروەک پەیوەندییەکەی خۆم و کووکی کە هەم من خۆشبەختی بووم بۆ ئەو هەمیش ئەو بۆ من



کاتێک ئێمە یەکتریمان ناسی خۆشبەختییەکانمان دەستی پێکرد
زووتر یاخود درەنگتر یەکترمان نەناسی بەڵکو
ڕێک لەو کاتە یەکترمان ناسی کە
پێویستمان بەیەکتری بوو کە کەسمان نەبوو بۆ ئەوەی دەستمان بگرێ و
لەناو ئەو تاریکییەی ژیان ڕزگارمان بکات
ئێمە هەردووکمان دەستی یەکتریمان گرت و بەسەر ناخۆشییەکان
زاڵ بووین
زۆر پێکەوە پێکەنین زۆریش گریام ههـ بێگومان جۆنگکووک نا
ئەو هەرگیز بە ئاسانی ناگری جگە لەو کاتانەی نەخۆش ئەکەوتم
یان ئازارم هەبوایە وابزانم من تاکە کەسم کە گریابێت بۆم ئەو بۆ
هیچ کەس نەگریاوە لەژیانی بۆ من نەبێ بۆیە ئەزانم
کە چەندە گرینگم لە ژیانی ئەو بەهان شێوە ئەویش بۆم!



ئەو تاتۆکەی بە گەورەیی لەسەر قۆڵی کردووە
بەڵام من زۆر بە بچوکی لەسەر ئێسکی ملم کردووە

عەزێکەم لەبەر کرد و قژە ڕەشە قەترانییەکەم بەسەر شانما هێنا
خوارەوە کە لەگەڵ ڕەنگی جلەکەما تەواو جیاواز بوون
مەیکئەپێکی هەتا بڵێی سادەم کرد حەزم بە مەیکئەپی زۆر نییە
چونکە بەڕایی من تەنیا فێڵ کردنە لە خودی خۆت
من نامەوێ تەنیا ئەو کاتە خۆمم پێ جوان بێت و خۆمم خۆشبوێ
کە مەیکئەپ ئەکەم بەڵکو ئەمەوێ بە سروشتی خۆم
خۆمم قبوڵ بێت

سەیرێکی خۆمم کرد لە ئاوێنەکەوە دەستم بە قژما هێنا و ڕێکم خست
بەتەواوی ئامادە ببوم گوێم لە دەنگی دەرگایی ژورەکە بوو
بێگومان تایهیۆنگە ڕێگام دا بێتە ژوورەوە بەڕاستی
بۆ ماوەیەک لە شوێنی خۆما ڕەق بوو جگە لەوەی لە ستایلەکانماندا
بەتەواوی لێک جیاواز بووین بەڵام ئەو زۆر شاهانە دەردەکەوت
ڕێک وەک شازادەکانی ناو کۆشکەکان بوو

قژی ئەو شەپۆلی بوو کە بەسەر چاوی لای چەپیدا هاتبووە خوارەوە
جلەکانی ئەو سەرتاپا ڕەش بوو بوو پێچەوانەی ئەوانەی من
چاکەتەکی قەمیسەکەی پانتۆڵەکەی هەمووی ڕەش بوو
کە لەگەڵ قژیدا لێک جیا نەئەکرانەوە

نازانم ماوەی چەنێک ئەبوو ئاوا ورد ببومەوە لێی سەرنجی ئینج بە ئینجی
ڕووخساریم ئەدا وەک ئەوەی بڵێی گەر چاوم بتروکێنیم ئەوا
شتێکی گرانبەها ون ئەبێ لێم
هەناسەیەکم هەڵمژی تۆزێک هەستم بە شەرمەزاری کرد
ئاهـ پاریس شاری شەرمەزاری من
ئەو شارەی زۆر بە ئاسانی شەرمەزارم ئەکات

꧁ 𝘀𝘁𝘂𝗽𝗶𝗱 𝗰𝗵𝗶𝗹𝗱 ꧂ منداڵیـ گەمژەWhere stories live. Discover now