lll

221 42 33
                                    




تای:ئەم ڕاپۆرتانەش لەگەڵ خۆم ئەبەم پێویستم پێ ئەبێ
باوکی تای:کەی ئەگەڕێیتەوە؟
تای:شەش ساڵی تر!!
باوکی تای:ئەزانم هۆکار کۆمپانیا نییە تا تۆ بڕۆی بۆ دەرەوەی
وڵات تاکە هۆکار ئەم کچەیە کە ناتەوێ بیبینی!ئەی وانییە؟
تای:کاتێک ڕاستییەکان ئەزانی
بۆ پرسیار ئەکەی؟(لە ژورەکەی ڕۆشتە دەرەوە
بۆ ماڵەوە بەڕێکەوت)






تایهیۆنگ هاتە ماڵەوە خێرا چاوی کەوتە سەر دەیزی
کە لە هۆڵەکەیا دانیشت بوو بەڕاستی بۆ تایی قورس بوو
بینینی ئەو لە ماڵەکەی بەڵام لە لایەکی تر
ئاسوودە بوو چونکە کۆتا جارە ئەو ئەبینێتەوە
تاکو شەش ساڵی تر نایبینێتەوە

تای ویستی بێ ئەوەی دەیزی ئاگادار بێت بڕواتە ژوورەکەی بۆ ئەوەی نەیبینێ
بەڵام دەنگی دەیزی ئەوی وەستاند!

دەیزی:تۆ لێم توڕەی؟
تای تۆزێک شۆک بوو بەو پرسیارە کە بۆچی خەمییەتی گەر
لێی توڕە بێ یان نا بەڵام هەر زوو بیری
کەوتەوە کە ئەو منداڵێکی گەمژەیە!

تای:بۆچی ئەوەندە بۆت گرینگە؟(بەساردی)
دەیزی:من نامەوێ هیچ کەسێ لە من توڕە بێت!
تای:یانی بۆیە تا ئێستا بەم درەنگە نەخەوتویی؟
دەیزی:ئهم.....ببورە بۆ ئەوەی بێزارم کردی!
تای:مرۆڤەکان شایەنی ئەوە نین!
دەیزی:چی؟
تای:شایەنی ئەوە نین کە نیگەران بیت بۆیان و نەخەویت بەم کاتە
درەنگە!
دەیزی:بۆچی خۆ مرۆڤەکان شەیتانە سورەکانی ناو
ئەفلام کارتۆنەکان نین؟(بە سەرسوڕماوی)
تای:مرۆڤەکان تەنانەت لەو شەیتانە سورانەش خراپترن کە لە ئەفلام کارتۆنەکان هەن
مرۆڤەکان ئەو کەسانەن دەتوانن
لە باوەشت بگرن و لەهەمان کاتیشا چەقۆت لە پشتەوە بدەن!!

ئەم وشانە زۆر قورس بوو بۆ شیکردنەوە بۆ منداڵێکی وەک
دەیزی و لەهەمان کاتیشا تای لەژیانیدا زۆر بەکەمی
قسەی ئەکرد یان هەر قسەی لەگەڵ کەسا
نەئەکرد بەڵام لەگەڵ دەیزی وا نەبوو تەنانەت گفتوگۆشی لەگەڵ ئەکرد
هەمووی ئەوەی تای ئەی ویست ئەوەبوو
دەیزی وەک خۆی منداڵێکی شکستخواردوو دەرنەچێ
گەر بچووکیش بێت بۆ ئەمە بەڵام ئەیویست بەخێرایی
لە ڕووی ڕاستەقینەی مرۆڤەکان واقیعی ژیان بگات

تای ڕۆشتە ژوورەکەی تا بخەوێ بێگومان
دوای جێهێشتنی دەیزی بە قسە ئاڵۆزەکانی کە بۆ دەیزی زۆر بوو لەم تەمەنە بەڵام زۆری پێنەچوو کارەبا بڕا بەهۆی بارانێکی زۆرەوە
ئەوەش وای کرد ماڵەکە بەتەواوی تاریک بێت کەچی تای گوێی پێ نەدا

پاش ماوەیەک کە تای ئەویست بخەوێ لەناکاو لەدەرگا درا
تای ڕۆشت دەرگای کردەوە بینی دەیزی بوو

꧁ 𝘀𝘁𝘂𝗽𝗶𝗱 𝗰𝗵𝗶𝗹𝗱 ꧂ منداڵیـ گەمژەWhere stories live. Discover now