lV

234 43 0
                                    



دوایی شەش ساڵ



تایهیۆنگ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیا بوو دوای شەش ساڵ توانی
بگەڕێتەوە کۆریا لەلایەکیشەوە ئاسوودە بوو چونکە
دەیزی ئەم ساڵ ئەبێ بە ١٨ ساڵ ئەتوانێ
لێی جیابێتەوە بەڵام لەلایەکی ترەوە تۆزێک هەستی بەجۆش و
خرۆشییەوە ئەکرد ئەیویست بزانێ ئەو چەنێک گۆڕاوە

تا گەشت و لەدەرگای ماڵەوەی دا خۆشی نەیەزانی بۆ؟
بەڵام حەزیەکرد یەکەم شوێن کە لەدەرەوەی وڵات گەڕاوە خانووەکەی
خۆیی بێت بۆ بینینی دەیزی
تا دەرگاکە کراوە و کچێک دەرگای کردەوە بۆیە تای زانی
کە خزمەتکارە جانتاکەی دەستی دا پێی

گەشتە هۆڵەکە و ئاوری بۆ کچەکە داوە
تای:دەیزی لە ماڵەوەیە(تای پێی سەیر بوو چونکە ئەم کچە
تۆزی سەیربوو کە سەیری ئەکرد)
تای:لەگەڵ تۆمە ئەڵێم دەیزی لەماڵەوەیە؟(وای وت چونکە کچەکە جوابی ئەوی نەداوە یەکەمجار)
؟؟؟ئهم___لەماڵەوەیە
تای:کەواتە لە کوێیە؟
؟؟؟:لێرەیە(دەستی بۆخۆیی ڕاکێشا)
؟؟؟:من دەیزیم تای
تای چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە باوەڕی نەئەکرد ئەمە دەیزی بێ
زۆر زۆر گۆڕابوو لە هەموو ڕوویەکەوە، باڵای بەرزتر ببوو و
قژی درێژتر بوو چاوەکانی گەورەتر و لێوەکانیشی پڕتر ببون
ئەو بەتەواوی ببوو بە کەسێکی تر

دەیزی:هێی تای لەگەڵ تۆمە بۆ وەڵام نایەیتەوە(دەستی ئەجوڵاند تا تای ئاگادار بێ)
تای کە هاتەوە هۆش خۆیی بەڵام هێشتا لەو شۆکە دەرنەچوبو
تای:هاا!چی؟
دەیزی:ئەڵێم بەخێربێتەوە(بە زەردەخەنەوە)

تای گەر بۆ تۆزێکیش گومانی درووست بوبێ لەوەی ئەمەی پێشی
دەیزی بێت
گومانەکەی لاچوو بە بینینی زەردەخەنەکەی
کە هەمان زەردەخەنەی ئەوکاتەی هەبوو

تای:سوپاس(هێشتا شۆک بەرینەدابوو)
خزمەتکار:نانی بەیانی ئامادەیە ئەتوانن بێنە سەر سفرەکە!
دەیزی:بێگومان یەین بەڵام کەسێ لێرەیە کە جارێ شۆک بەری نەداوە(بە گاڵتەجارییەوە)

تای زیاتر سەرسام بوو چونکە دەیزی نەک بە ڕووکەش بەڵکو
کەسایەتیشی گۆڕابوو

پاش ئەوەی هەردووکیان خەریکی نان خواردن بوون بە بێ دەنگی تا
تای ئەو بێدەنگییەی شکاند
تای:کەواتە لەبیرت نەکردووم بەو مەرجەی کە ناوەکەمت بیرمابوو
دەیزی:وەک وتم من ئەو کەسانە لەبیر ناکەم کە باشبوون بۆم(بێ ئەوەی سەیری تای بکات خەریکی خواردنەکەی بوو)

تای:بوویت بە دکتۆر؟
دەیزی سەیری کاتژمێری کرد شکۆ بوو خێرا هەڵساوە وتی
:بێگومان لەم نزیکانە ئەبم وە  ئێستا تاقیکردنەوەی کۆتا ساڵم هەیە
درەنگ کەوتووم ئەبێ بڕۆم
تای:باشە من ئەتگەیەنم(وای وت لە کاتێکا هەڵساوە)
دەیزی:ئا...نەخێر پێویست ناکات...سوپاس...خوات لەگەڵ(چاوەڕێی تای نەکرد بە ڕاکردن ڕۆشت)
تایش بڕیاری دا بڕواتە ژوورەکەی خۆی بەڵام پێش ئەوە چاوی بە  ژوورەکەی
دەیزی کەوت کە تۆزێک دەرگا کرابۆوە بینی
هەمان ئەو ورچەی تای شەش ساڵ پێش ئێستا پێی دابوو لای مابوو!
تەنانەت لەسەر جێگاکەی خۆیی دای نابوو!
تای زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد و دەستی دا ورچەکە





꧁ 𝘀𝘁𝘂𝗽𝗶𝗱 𝗰𝗵𝗶𝗹𝗱 ꧂ منداڵیـ گەمژەTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang