سەرەتا بە گاڵتە جاڕی وشەکانم دەوت دواتر بە تووڕەیی و هاوارەوە

ئەویش تەنها بە ساردی نزیکی مەنجەڵەکە بوویەوە و بەبێ خۆ ماندوو کردن ئەو دارەی کە پێییەوە بەسترابوومەوە هێناییە خوارەوە چونکە باڵایی بەتەواوی گەشتە لای من

وە بە هێواشی دەستی کرد بە کردنەوەی گرێی ئەو پەتەی کە پێیەوە بەسترابوومەوە

:-خێراکە...خێراکە

هەرکە کۆتا وشەم وت پەتەکان دەستیان کرد بە شل بوونەوە منیش بەخێرایی لەخۆمم دورخستەنەوەو یەک هەنگاوم هاوێشت بۆ ئەوەی بڕۆم باوکم و هانجی و خێزانەکەی ڕزگار بکەم

بەڵام دوای ئەوەی گوێم لەدەنگی ئەوەی پشتم بوو نەم کرد بە دوو هەنگاو تەنها بە هێواشی ڕووی خۆمم بۆ لای ئەو سوڕاند


جۆنگکووک:-نەکەیی بڕۆی...چونکە لەوێ هیچ شتێک نەماوە بەناوی ژیان

بەدەم قسەکانییەوە ڕووی لە دارستانەکە کرد و بە هیواشی و ئارامی هەنگاوی دەهاوێشت بۆ ناوەوەی دارستانەکە

منیش تەنها مێشکم لە شوێنی خۆی جامی کردووە بەهۆی ئەم چەند وشەییە...واتا چۆن ؟؟ ژیان کردن نییە لەوێ؟؟
واتا هانجی و باوکم مردن؟؟

نەخێر ئەوە چی دەڵێم ...بێگومان ئەوە شێتە و گاڵتە دەکات

بەڕاکردن بەرەو بەردەمی ئەو کەسە ڕۆشتم کە ئەو چەند وشەییەی بەمن وت
و وای لێکردم تەواوی حاڵی خۆمم بیرچێ و لەبیری بکەم پێستی قاچەکانم نزیکین لە هەڵوەرین بە هۆی سوتانەوە

بە هەموو هێزم شانە بە هێزەکانیم گرت و بەتوندی دەمجۆڵاندەوە کە ئەویش ئاسان نەبوو بۆ ئەوەی پێی بگەم بەهۆی جیاوازی باڵامانەوە

وە چاوەکانم بەبێ گرینگی دڵۆپ لە دوای دڵۆپ فرمێسک دەڕێژێ
وە تەواو خۆم کۆ کردەوە و پرسارم لێی کرد بە هیوای ئەوەی بەهەڵە گوێم لێبووبێ تەنها با کێشە لە گوێچکەکانی من بێ نەک و قسەکانی ئەو

:-تکایە...تکایە ئەوان چیان لێ بەسەر هات؟؟
کوا باوکم کوا هاجی؟؟
قسە بکە بە نەفرەت بیی!!

دوای هاوارکردنەکانم بەتووندی دەستەکانمی گرت بۆ ئەوەی بوەستم لە جوڵاندنی بەم شێوە بێزارکەرە،وە بە توڕەیی سەیری نێو چاوەکانی منی کرد


✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now