꧁𝐏.2꧂

2K 354 19
                                    

☞︎︎︎Vot & comment☜︎︎︎

خوێندنەوەیەکی خۆش☕︎

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئۆووو....دوبارە
هەمان کەس و هەمان تاوان!!!


وە بێگومان ئەمە یەکەم جار و دووەم جار و سێییەم جاریشی نییە
کە ئەم کاولکارییە لە تەویڵەی دانیشتوانی ئەم گوندە دروست دەکات




بەڵکو لەوەتەی ئەم گوندە ئاوەدانی کەوتۆتە ناوییە ئەم بەڵاییە یاخود بڵێم ئەم کابووسە ڕووی لە مەڕو ماڵات و هەندێک جار لە دانیشتوانی گوندەکەش کردوە

وە تاوەکوو ئێستاشی لەگەڵ بێ خەڵکی ئەم گوندە هەمیشە
ترساوو هەراسانن بەوەی هەر شەوو تەویڵەی کەسێک بۆن خوێنی ئاژەڵی
لێدێت
وە هەموو چرکەیەک مێشکیان یەک پرسیاریان لێ دەکات ئەویش
"ئەی چی ئەگەر ئەم شەو سەرەی تەویڵەکەی ئەو بێت؟؟"

وە هیچ کەسێک هیچ بیرۆکەیەکی نییە ... دەربارەی ئەوەی ئەمە کێییە
و چی دەوێت و ئامانجی لە کردنی ئەم کارە قێزەونانە چییە...!!



وە لەگەڵ هەبوونی ئەم ترسە ئاشکرایە لە ناخیی یەک بەیەکەیان...بەڵام بۆئەوەی دڵی خۆیان بدەنەوە هەمووی وابیردەکەنەوە کە کەسێک دەیەوێ بە ئەنقەست بیان ترسێنێت و دەروونیان ئازار بدات هەر بۆییەش کەس باوەڕ بەکەس ناکات


بەڵام بێگومان ئەمن قسە هیچانە تەنانەت شتێکی بچوکیشیان لەم بابەتە نەیگۆڕیووە و ناشگۆڕێت



دڵنیام ڕوێکی تر لە پشت ئەم بابەتەوە هەیە
ئێوە تەنها سەیرکەن و بیبینن



.

.

.

.



بەدەم بیرکردنەوەم لەم هەمووە ڕووداوە یەک لەدواییەکەی کەڕوی لەم
گوندە بچووکە کردوەو سەری لە هەموو تاکەکانی
دانیشتوانەکە تێک یاوە
گەیشتمە بەردەم ماڵیی تاکە هاوڕێم



بەڵام یەکتر بینینی ئێمە جیاوازە وەک هەر یەکتر بینینێک لە نێوان هاوڕێ کچەکان
سەڕەڕای ئەوەی‌ ئێمە هاوڕێین و یەکترمان زۆر خۆشدەوێ
بەڵام هەمیشە باوکی ڕێگرە لە یەکتر بینی ئێمە
بەبیانوی ئەوەی مێشکی کچەکەی تێک دەدەموو ئەویش وەک و خۆم دەخەمە سەر ڕێگای خراپ و لایدەدەم لەسەر عادة و تقالید



وە هەرجارە و بە شتێک هەڕەشەم لێ دەکات تاوەک و لە کچەکەی دووربکەومەوە
بەڵام من بەبێ بیرکردنەوە لە ئەنجامی ئەم یەکتربینینانە
بەبێباکی دەڕۆم و دەیبینم هەر کاتێکیش
کە بمەوێت

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now