꧁𝐏.7꧂

1.6K 296 33
                                    

Vot&comment

خوێندنەوەیەکی خۆش☕︎
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە..!!
دووبارە وەک شەوی پێش و جلەکانم بەهۆی ئارەقەکردنەوە تەڕبونوو
هەناسەکانم توند تر بوون
دڵیشم لەسەر هەزار لێی دەدا
و دەست و پەنجەکانم دەستیان کردە لەرزین
لەرزینێکی زۆر خراپیش
وە دەمتوانی سێبەرێکی گەورە ببینم کە سەرچاوەکەی لە پشتمەوەبوو

مێشکم ملیۆنێک هۆو ڕوداوی دەخستە دڵ مەوە ،دەربارەی ئەوەی هیچ شتێک لە ئارادا نییە لاوەنەیە سێبەری چەند شتێک بێت و ئەم شێوەیەی دروست کردبێت ،بەڵام دڵم نەی دەتوانی باوڕبەخۆی بهێنێت
...تاوام لێهات بەرە و شێت بوون بچم لە دوو دڵی و قەلەقی


بەڵام زۆری نەخایاند بە گوێی بڕیارەکانی دڵم کەوتم و
ئاوڕی پشتەوەم داییەوە!!!


هەرکە ئەو کەسەی پشت دەرگاکەم بینی
جەستەم خێراتر دەلەرزی و دڵیشم خێراییەکەی زیاتر بوو

بەڵێ هەمان پیاوی دوێنێ شەو بوو!!!

وە لە دواوەی دەرگاکە وەستابوو کاتێک دەستەکانی خستبووە سەر پشتی کەروێشکە بچووک و سپیەکە کە بەهۆی خوێن و تۆز و خۆڵ ڕەنگی گۆڕابوو بۆ ڕەساسی و پەڵە سورە تۆخەکانیشیی بەسەریەوە،وە بە کەمێک توڕەی و بە فیزەوە سەیری
ناوەڕاستی چاوەکانمی دەکرد
تەنانەت بۆ یەک چرکەش چاوەکانی نەدەتروکاند

باشە ئەمە چ کاری هەیە لێرە؟؟
بۆچی دووبارە تەویڵەکەی منی هەڵبژاردۆتەوە بۆ کاوڵ کردن؟
دووبارە یەکێک لە ئاژەڵەکانمی دەوێ بۆ ژەمێکی سوک؟
یان
لەبەر ئەوە گەڕاوەتەوە
هەستی کردوە شتێکی بیر چووە...ئەویش کوشتنی من بووە؟
بەهۆی ئەوەی خەڵکەکەم بانگ کرد بۆ دەست گیرکردنی


هەموو ئەم بیرۆکانە و زیاتریش کە لە ژماردن ناییەن لە
دەمارەکانی مێشکم
خانە بە خانە دەخولانەوە وای لە مێشکم دەکرد
هەست بە ئازارێک بکات لە لای ڕاستی


وە بەهۆی بەرزی باڵایەوە چاوەکانم چیتر توانایان نەما سەیری سەرووی خۆیان بکەن و
بەهێواشی کەوتنە سەر ئەرزەکە
بەهۆی ئەو قورسای و پەستانەی لەسەر مێشکمە


تا لەناکاو گوێم لە دەنگێکی تەواو پیاوانەو قوڵبوو کە بەتەواوی تەویڵەکەیا
دەنگی دایەوە

؟؟:-چییە بۆ ئاوا دەلەرزی...ئەی کوا خاتوونە چاونەترسەکەێ دوێنێ؟؟

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now