꧁𝐏.20꧂

1.6K 308 190
                                    

هەناسەیەکی قوڵ ، ئینجا خوێندنەوە

[vot]

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




؟؟:-ئەوە چی دەکەی لەوێ؟؟

بە خێرای چاوەکانم بۆ ئاڕاستەی ئەو دەنگە جوڵاند کە پێییەوە پرسیارە گەمژانەکەی ئاڕاستە کردم

جۆنگکووک؟؟؟


نەفرەت...دڵم خەریکە دێتە دەرەوە بەهۆی نیگەرانی... ئەو سەلامەتە؟؟
ئەی چی دەربارەی باوکم.... هانجی؟

ئەی چی دەربارەی خەڵکی گوندەکە،؟

بۆ ئاوا بەبێ هەستی و گاڵتەجاڕانە وەستاوە

وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ؟؟



لە کاتێکدا لەهەموو ئاڕاستەیەکەوە باییەکان ئەو دووکەڵ و گەرمییە دەهێنن کە بەهۆی ئاگرە بەتینەکە دروست بووە

ئەی بۆچی شێوازی جلەکانی ئاوا جیاوازە؟

پێم سەیرە ...بەتەواوی جیاواز دەردەکەوت لەڕووی هەموو شتێکەوە بەراورد  بە پێشتر


جلەکانی پێک هاتبوو لە پانتۆڵێکی قوماشی کە لەدوورەوە دەتوانی هەست بە نەرمییەکەی بکەی.،و قەمیسە سپییە تەواو پاکەکەی و بەسەریشیەوە هێلەگە ڕەشەکەی بەستبوو کە تەواوی کەمەری لە باوەش گرتبوو
لەگەڵ چارۆگە سورو درێژ کەتەواوی جەستەی پێ دابۆشیبوو

وە کڵاوێکی ڕەشیشی بە دەستەکانی گرتبوو
وە هەرزوو هەستم کرد کە چاوە ڕەشەکانی بەربەست کراوە بە عەینەکیکی شوشەیی

بەڕاستی شۆکبووم هەرگیز بەم شێوەیە جۆنگکووکم نەبینیوە


مەبەستم لەوەنییە کە جلەکانی تەواو پاکن بەبەراورد لەگەڵ هی پێشوی و وە ڕێک پۆش نەبوو وەک ئێستا...بەڵکو مەبەستم ئەوەییە ئەو جلانە تەنها هی کەسانێکە
کە لە فلیم کارتۆنەکان بینیومە کە ڕۆڵی جادوگەرێکی خراپ دەبینێ..ئێستا بۆ ئەوەی پۆشیوە؟؟

سەرم کەمێ ڕاوەشاند بە هیوای ئەوەی هەرچی زووە ئەو هەورە ڕەشانەی کە ئاسمانی مێشکمیان دەورە داوە لاچنوو، کەمێک بێمە دەرەوە لەم شۆکە و
تەنها کەمێ لە خەمی حاڵی خۆم دابم

:-همم..بەڕێز جۆنگکووک من ئێستا لە کەشێکی زۆر خۆشدام پێشنیار دەکەم تۆش بێیتوو چێژ لە دیمەنی گوندەکە ببینی کە چۆن بەسەر یەکدا دەڕوخێ ... تۆ گەمژەی ؟؟ مەبەستت چییە لێرە چیی دەکەم خێرا ڕزگارم بکە و لێرە بم هێنە خوارەوە !!!

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now