꧁𝐏.18꧂

1.5K 309 72
                                    


هەناسەیەکی قوڵ،ئینجا خوێندنەوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[دوای مانگێک]

ئێستا مانگێکی تەواو بەسەر هەموو ئەو ڕووداوانە تێپەڕبووە .،وە هەموو شت لە ئێستادا لە شوێنی خۆییەتی و ئەو ماوەییە هیچ هێرشێک یان شتێکی لەم بابەتە نەکراوەتە سەر ماڵەکەیان و وە خۆشیان،

بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە چی تر ترس لە دڵیانا نەنیشێ و هەست بە ترس نەکەن،بەڵکوو بە پێچەوانەوە لە هەموو چرکەییەک چاوەڕێن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و دوبارە بەردەرگایان لێ بگرنەوە،وە دڵنیاشن لەوەی دەگەڕێنەوە بەڵام نازانن کەییە

وە ئەو ماووەیە بەتەواوی هەست بە شتی سەیر دەکەن لە خۆییان و هەستەکانیان

بەڵام ناتوانن دەری ببڕن و لە یەکتر تێبگەن،وە خۆشیان نازانن کە چاوەڕێی چی دەکەن و بۆچی دەوەست و خۆیان دەدزنەوە لەوەی کە ئەبێ هەر ڕووبدات چ ئەگەر ئێستا بێت یان لە داهاتوو

تەنها خۆیان داوەتە دەست کات

کەش و هەوای گوندەکە بەتەواوی ساردیکردووە و جار و بار بەفریش زەوییەکان سپی دەکات لەگەڵیشی خەڵکەکە بەتەواوی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ وەرزی زستان

،خواردن دەکرن و هەڵی دەگرن چونکە بە زستانان هیچ بەرهەمێک نامێنێ بەهۆی بارینی بەفر و کەڵەکە بوونی لەسەر یەک تەواو ڕێگای هاتوو چۆکان ئاڵۆز دەبن

و دار کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی بەکاریبهێنن وەک سەرچاوەییەکی گەرمی،وە ئەو جلانەی کە دەیپۆشن ئەستوور و پوختە، کەوا دەکات کەسەکە بە کەمی هەست بە ساردی کەشەکە بکات وتایبەت دروست دەکرێن بۆ ئەم وەرزە

وە لەولاوە ئێنما دەبینین کە خەریکە بە هانگاوە شل و بێتاقەتەکانی بەرەوو شوێنی کارەکەی ئەڕوا ، وە پێش ئەوەی دەرگای ماڵەکەی داخا کەروێشکە سپییەکەی بینی کە دیارە بۆلای خاوەنەکەی هاتووە

بەزەیی پێی داهاتەوە کە بەم کەش و هەوا ساردە لەدەرەوەییە بەبێ نان و ئاو بۆییە گەڕاییەوە ژوورەوەو کەمێ ئاو و ساوزەو شتی بۆی دانا ،کەروێشکەکەش بە ئاقڵی خەریکی خواردنی بوو،

ئێنماش بەم دیمەنە کیوتە زەردەخەنەییەکی کرد و چەند جارێک دەستەکانی بە پشتی کەروێشکەکە داهێناو هەڵساوەو بەڕێکەوت

لە کاتێکدا بەهۆی کڵاوو مل پێچەکەییەوە بە ئەستەم چاوە خەواڵووەکانی دیاربوو، لوتە سووربووەکەی وای لێ ئەکرد زیاتر دیمەنەکە کیوت تر دەرکەوێ،وە بەتەواوی ساردی باڵی کێشابوو بەسەر جەستەی،وە پێستە ئەسمەرەکەی بەهۆی سەرماکە گۆڕاوە بۆ سپیێکی بێزارکەر ،
هەموو شت لەو کیوت دەردەکەوت

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now