:ـ پێویست ناکات...کەی دەردەچم؟

وتم: تا بەیانی لێرە دەمێنیتەوە...دەبێت یەکێک لەلات بێت...پەیوەندی بە کێوە بکەم؟

:ـ هیچ کەس...بەیانی خۆم دەردەچم...

وتم: دەزانم کە مافم نییە تێکەڵ بم.. بەڵام بەڕاستی پێویستە بزانم بۆچی لەو بارودۆخەی؟

چاوەکانی پڕببوو..

زەنگی مۆبایلەمەی لێیدا..لەسەر مێزەکە بوو..

ڕۆشتم بیهێنم...

مامی بـوو...

وتم: فەرموو..

مۆبایلەکەی کوژاندەوە...

وتم: بۆچی وادەکەی؟

:ـ ڕێگاکە دوورە با نەیەن...

وتم: ئەی خێزانەکەت؟

:ـ جگە لە مامم کەسم نییە...تەواو؟

کەمێک بێدەنگ بووم...

وتم: من دەڕۆم شتێک دەهێنم بیخۆی...چی بێنم؟

:ـ هیچم بۆ ناخورێت...سوپاس

وتم: دەبێت بیخۆی ئەگینا باش نابیت..

ڕۆشتمە دەرەوە....لە نەخۆشخانەکەش..

بۆ نزیکترین فرۆشگا کەوتمە ڕێ....

...............
ئـــــــــێــــــــلـــــــڤـــــــــــان.....!!

:ـ دادە خۆت غەمبار مەکە ئیتر...

وتم: کچەکەم نەفرەت لەمن دەکات دەزانی؟نازانم لە ژیانی ئەودا چی ڕوودەدات؟دەمەوێ بە زووترین کات کارێک بدۆزمەووە خانوێک بگرم و کچەکەم بگەڕێنمەووە...

:ـ خـۆ کاک فواد وتبووی کە کارێک هەیە...

وتم: دەزانم...بەڵام من نامەوێت چیتر داوای یارمەتی لەو بکەم....ئەو زۆر شتی بۆمن کرد...بەهۆی ئەوەوە لە زیندان دەرچووم و بەرگەم گرت...

:ـ ئێستا نابێت بیر لەو شتانە بکەیتەووە...ئەو پیاوێکی زۆر باشە...تۆش ئەو هەلە لە دەست مەدە...

بێدەنگ بووم...

وتم: دەی من دەڕۆم بە دوای کارێکدا دەگەڕێم...

:ـ باشە دادە....

ڕۆشتمە دەرەوە....

بەرەو هەر دوکانێک بوایە دەڕۆشتم...

دوکانێکی بچوکم بینی...ڕۆشتمە ژوورەوە...

وتم: سڵاو؟

سەیرکردنێکی بێ مانا....

:ـ چیت دەوێت؟

وتم: کاکە....من بە دوای کاردا دەگەڕێم..

پێکەنی....

تێنەگەیشتم...

وتم: چ شتێک هەڵەیە؟..

:ـ کەس کار دەدا بە ئافرەتێکی بکوژ کە تازە لە زینداندا دەرچووبێت؟..

هەرچەندە ئازارم پێگەیشت....

وتم: مەرج نییە هەموو زیندانیەک تاواتبار بێت...

لەوێ دەرچووم...

کێ کار دەدا بەمن؟!

........

چەندین شوێن گەڕام...بەڵام نەبوو

ڕۆشتمە کۆتا دوکان کە بینیم...دوکانێکی شیرینی بوو...

چی دەبێت گەر بکرێت....

وتم: سڵاو؟

ئافرەتێکی لێبوو..تەمەنی هەر بەقەدەر من دیار دەکەوت....

:ـ سڵاو؟

وتم: من بە دوای کاردا دەگەڕێم...

کەمێک بێدەنگ بوو...

:ـ پێویستم بە یەکێکە شیرینی بۆ میوانەکان دابنێت بەڵام....

دەمزانی کە دەیەوێت چی بڵێت..

من کەسێکی بکوژم...

وتم: سوپاس..

ویستم بڕۆم...

:ـ ئێ خاتوون...باشە تۆ قەبوڵ دەکەم...

کەمێک وەستام...

وتم: دەبم بە کێشە؟!

:ـ شتێک نییە....ئەمڕۆ دەست بە کارکردن بکە...

زەردەخەنەم کرد....

وتم: زۆر سووپاست دەکەم....خودا ڕسق بخاتە ئێرە....

وتم: باشە من دەمەوێت ئێستا دەست پێ بکەم...

:ـ باشە...
.
.
...........................................................




















✔️"دونیایەک پەشیمانی"Onde histórias criam vida. Descubra agora