first meet «1»

1.8K 129 39
                                    

«هەندێک هەڵە ئەمان بەن بۆ شوێنە ڕاستەکە»

Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.

«هەندێک هەڵە ئەمان بەن بۆ شوێنە ڕاستەکە»


————————

وەرزی بەهار دڵخوازترین وەرز لەلام ،
ئەزانن بۆ؟
من لە خۆشەویستیدام لەگەل ڕەنگەکان ، شارۆچکەکە زۆر لەوە جوانتر ئەبێ وەک لەوەی دەردەکەوێ هەموو لایەک بە گووڵ داپۆشراوە ، لەوانەیە لەناو ترس بژین بەڵام ئەوە مانای بێ هیوابوون نیە ،
من لەیلا لەناو شارۆچکەیەکی بچوک و پڕ لە خۆشەویستی لەدایک بووم لەکاتێکا کە خوێن مژەکان لە هەموو لایەکن ,
سەڕەڕای ئەوەی پاشەکەشمان خوێن مژە بەڵام دادپەروەرە وە متمانەمان پێی هەیە
بەڵام هێشتا ئەوە مانای ئەوە نییە کە خوێن مژەکان واز ئەهێنن لە مرۆڤەکان،
مرۆڤەکانی شانشین پێویستە دوای ١٨ ساڵی هەمو مانگێک خوێن ببەخشن وەک باجێک ،
وە سەبارەت بە پاشا من پاشام نەبینیوە بەڵام لە هەموو شوێنێک باسی جوانی و دڵرفێنی ئەو دەکرێت هەموان ئاواتە خوازن تەنها ڕۆژێکی لەگەڵ بەسەر بەرن هەنێکیشیان خۆیان داناوە ببنە شاژنی داهاتوو زۆر هەزەلیە،
کاتی زۆرم لەبەر دەمە بۆ بیر کردنەوە لە ڕەگەزی بەرامبەر من هێشتانا پانزدە ساڵم ،
من نەمتوانی بخوێنم لە قوتابخانە چونکە لێرە هیچ قوتابخانەیەک بوونی نیە تەنها پلە بەرزەکان ئەتوانن بخوێنن لە شار ،
من سپاس گوزارم کە باوکم توانی فێری نوسین و خوێندنەوەم بکات ،
هەموو کەسێکی من باوکمە ئەو دکتۆرە لە شارۆچەکەکە ،
دڵ خۆشم کە ئەتوانم یارمەتی بدەم لە هەر کاتێک کە پێویستی پێمە ، ئەو بە زەحمەت توانی ئەم لەیلایە گەورە بکات بەبێ دایک ،
لەکاتی لەدایک بوونم دایکم کۆچی دوای کرد ،
گەورەترین بەشی من باوەشی باوکمە ئەو باوەشەی هێندەی ئۆقیانوسەکان قووڵـــــە.





کیم تایهیۆنگ'ی تەمەن ٢٢٥ ساڵ سەدەیەکی ژیانی بە فەرمانڕەوای مرۆڤەکان و خوێنمژەکان بەسەر بردوە، ئەو
بەتەواوەتی ناوازەیە ، لەهەمان کاتدا سارد وەک شنەبای وەرزی زستان ، ئەو پاشایەکی بێ بەزەییە لە ئاست سەرپێچی کەرەکان ،
تاکە کەسی نزیکی هاورێ کەیەتی "جیۆن جۆنگکووک"

بەزەی هێن / 𝗞•𝗧𝗛➪Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ