دووبارە نەفرەتم لە خۆم و مێشکە پیسەکەم ،ئێنمای مێشک پیس تەنها یارمەتیت ئەیا،،بۆ ساتێک سوپاسی تاریکییەکەی ئەوێم کرد کە ڕوخسارە سوربووەکەمی دەرنەدەخست،بەڵام ئەو هەر بەردەوامبوو لە زەردەخەنەکرد بە دەنگێکی نەرم

منی بەشێوەییەک خستەسەر دەرستەکانی وەک ئەوەی مناڵێکی تازە لەدایکبووبم ،هەر ڕێک ون بوبوم لەبەرامبەر سنگە بەهێز و گەورەکەی

بە هێواشی لەسەر یەکێ لە مێزەکانی ئەوێی دانام و کەلوپەلەکانی لەنێوو دۆڵابێک دەرهێنا،ئێستاش نازانم ئەو هەمووە کەلووپەلە لەکوێ هاتۆتە ناو چەکمەجەی ماڵەکەی منەوە،باهەرحاڵ لەبیرم کرد هەرکە دەستەکانی بەرەو بلوزەکەم برد و کەمێک بەرزی کردەوە ، ئەمەش وای کرد دوبارە قیژەیەکم لێ دەربچێ چونکە لەبەر خوێن پارچەیەکی بلوزەکەم بە برینەکەمەوە نوسابوو

کەمێ سەیری کردبوو دواتر بەردەوامبوو لە کارەکەی،بە هێواشی باندجە خوێناویەکەمی لە دەوری کەمەرمەوە لێدەکردەوە منیش توند خۆم گرتبوو تا نەگریم بەهۆی ئەو ئازارەی هەمە ، تا تەواوبوو لە کارەکەی و بە هێواشی چاوم کەوتەسەر برینەکەم کە بە داوێکی ڕەشی تۆخ و ئەستور پێکەوە بەسترابوویەوە،وە ئەمبینی چۆن خوێن لە درزەکانی دێتەدەرەوە ،نەیهێشت زیاتر سەیرکەم و بەخێرای باندجە نوێییەکەی خستەسەر و بە خێرای بەستییەوە

:-سوپاس

جۆنگکووک:-نایەوێ خانمەکەم

بە زەردەخەنەیەکی گەش قسەکانی کرد،باشە ئەم پیاوە شێتە یان چی؟؟
بۆچی دایمەن زەردەخەنە ئەکا؟؟

ئەوناوە بێدەنگبوو جگە لە دەنگی خشە خشی زەرفی باندج و دەنگی کرانەوەی چەکمەجە و ئا ئەم شتانە هیچ دەنگێکی تر نەدەهات

بڕیارم دا ئەوەی پلانم بۆی دانابوو پێی بڵێم ،ئیتر ڕزگارم بێت لەم جۆرە ژیانەی کە ئێستا تێیدام ، ئەو ژیانە مانای چییە گەر هەموو ڕۆژێک بێنە بەر دەرگای ماڵەکەت و تەواوی خەڵک گومانت لێ بکات و بەترسەوە بژی.،ئە وەتا خۆی ئێستا من بەهۆی ئەوەوە لەم حاڵەدام ،بۆیە چیتر خۆم نەگرت و بە دەنگێکی تەواو جێگیر وشەکانم لە زارم هێناییە دەرەوە

:-ئێمم،جۆنگکووک ...ئاساییە دەربارەی هەندێ شت قسە بکەین ؟؟

هەر لەگەڵ گوێبیست بوونی دەنگ و تێگەشتن لە وشەکانم ئاوڕی داییەوە لای من کە خەریکی خاوێن کردنەوەی دەستی بوو بە پارچە پەڕۆیێک بۆ ئەوەی خوێنی من لەسەر دەستی لابەرێ

جۆنگکووک:-بەڵێ ئاساییە ، بەڵام دەربارەی چی؟؟

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now